Chapter=4

378 81 37
                                    



سەرەتا ڤۆت بکە دڵەکەم وە ڕیاکشن بکە لە دێرەکاندا
چێژی لێ ببینە :

______________

~
ئەم ڕۆژە زۆر دەمێکە یاد دەکرێتەوە لە گشت وڵاتان وە ئەمە یادێکی زۆر جیاواز بو بۆ کەسێکی وەکو من .کاتێک هەموان لەگەڵ هاوبەشەکانیان کاتی تایبەتیان بەسەر دەبرد

تەنانەت هەنێکیان بەرنامە ڕێژیان دەکرد تا لەو ڕۆژە چی بکەن لەگەڵ هاوبەشی ژیانیان


ئەی من ؟!..خودا ئەی کوا هاوبەشەکەی من
ئەمساڵ بۆچی بەتەنیا جێی هێشتم من ناکرێ گلەیی لە کاری تۆ بکەم خودایە بەڵام من زۆر بە بێسەبرانە بیری دەکەم بەجۆرێک
ئەمڕۆ کوڕەکەشم نەیتوانی ئارامی بێ بۆ دڵی سامناکم

ئاخر ئەمە یەکەم ساڵی منە کە لە ڕۆژی خۆشەویستی
من هیچ کەسێکم نەبێ کە خۆشی بوێم ...



هەستی تەنیایی دەمکوژێ لەکاتێک بیرمە ساڵی پار
خۆشترین شتم ئەنجامدا لە گەڵ هەبونی تایهیۆنگی ژیانم
ئەمساڵ جگە لە فرمێسکەکان هیچی ترم ئەنجام نەدا
؛پیرۆزە ڕۆژی خۆشەویستیت ئازیزەکەم ...



هەر چرکەیەک دوای وتنی ئەمە وێنەکەیم لەباوەش گرتو بەهەموو هێزمەوە  دەگریام کە دەکرا هەرکەس گوێی لێبێ کە لە نزیک ماڵەکەمدا تێپەڕ ببێ ...

؛پێم ناڵێی چی بکەم تای بەڕاستی هەست بە خنکان دەکەم وەک ئەوەی دوای تۆ جگە لە نەهامەتی چی ترم بۆ نەنوسرابێ
ئاهههـ ... دەبینی لە ناو خەمو خەفەت غەرق بوم خەریکە خۆمم لێ ون دەبێ باوەڕ بکە تەنها بۆ کوڕەکەمان ماوم گەرنا شتێک نماوەتەوە لەمن بەناوی
ماریانا ...




———-

دەرگای ژورەکەم کردەوە کاتێک لەیل هاتبویە لام
وە لەدەستیدا کۆمەڵە خواردنێکی باس نەکراو هەبوون

بە سەرسامیەوە سەیریم کرد ؛فەرموو وەرە ژورەوە لەیل ...
بزەیەکی خەمناکی کردو پێشم کەوت بۆ هۆڵی ماڵەکەم پاشان خواردنەکانی دانا لەسەر مێزەکەی بەرامبەر سۆفاکە

؛دڵنیا بوم کە تۆ ئەمڕۆ هیچت نەخواردوە بۆیە بڕیارمدا لەگەڵ خۆمدا خواردنت بۆ بهێنم ...

بزەیەکی ساختەم کرد ؛سوپاس لەیل ئەزیەتت کێشاوە ...
کاتێک سەیری ماڵەکەی دەکرد ؛ئەمە کەی قسەیە ئەی کوا داڤێد ...؟


؛ئەوم خەواندووە دەمێکە ...
وتم کاتێک چیسەی خواردنەکەمم کردەوە پیتزای دڵخوازم بینی
زەردەخەنەم بۆی کردو قاشێکم خستە دەمم

؛ئۆهه زۆر گەرمە ..
بەدەستەکانم باوەشم لێی دەکرد ...

لەیل؛ هیوادارم بەدڵت بێ ئازیزەکەم ...

THE BIG BAD BO$$/✔️m.y.gWhere stories live. Discover now