Chapter=29

384 87 252
                                    

سەرەتا ڤۆت بکە شیرینەکەم .......

|___________________________|

هەنگاوی بچوکم دەناو چاوەکانم تەنها لەسەر چاوی یۆنگیدا هێشتۆتەوە پێم وایە باشتر بو لە هەموو ئەو چاوانەی کە لەسەرمدا بون ..

دڵم خورپەیەکی زۆر بەهێزی کرد کاتێک ویستم دابنیشم کەچی دەستی یۆنگی ڕێگای نەدا لە کورسیەکی تەک ئەودا دابنیشم ...

ئەمە ناشرین ترین مەوقیف بو کە تێی کەوتوم شکامەوە بەسەر کەسایەتی خۆمدا وە وای لێ کردم بە گرژیەوە لێی بڕوانم

بە هێمنی سەیری دەکردم وە وتی ؛ یەکێک لە یاساکانم کەوا کەس لە نزیکمەوە دانانیشێ بەواتای ئەوەی ئەو دو دانە کورسیە تا کۆتایی بەتاڵ دەبن
...

چ نەفرەتییەکە ؟!!!
لەناخی دڵمەوە دوعام کرد کە ئەرز قوتی بداو لەکۆڵمی بکاتەوە

هیچم نەوت تەنها توڕەیی خۆمم دەخوارد بەڵام کاتێک بینیم کەوا ئۆفێڵیا بزەیەکی گاڵتەیی دەکرد پێمەوە دەستم بە توندیەوە دەکوشی

بە دەمار گیریەوە شەقێکم لە مێزەکەداو وتم ؛ بەچی پێدەکەنی دەم ڕوت ...

توانیم کەوا گۆڕانی ڕوخساری ببینم وە چۆن شۆکی زمانە درێژەکەم بوبو کە ڕێزو قەدری کەس نازانێ ...

؛ تۆ چەندە بێئابڕویی !...
وشەکانیم بڕی ؛ ئەوە تۆی کەوا بێئابڕویی سیفاتی خۆتم پێوە مەلکێنە
...

یۆنگی بە توندیەوە فەرمانی کرد ؛بیبڕێننەوەەەە....
سەیری ئەوم کرد کەوا بە توڕەییەوە لێمانی دەڕوانی

قاپی سەر مێزەکەم گرتو بە ئەرزەکەم دادا
بە قیژەوە وتم ؛ یەک ڕۆژی دیکە نایەمە خوانی بەیانیت تا ئەو کاتەی ئەم کورسیە شوێنی من دەبێ ...

بە توڕەییەوە ڕێگام گرتو بەرەو ژورەکەی بەڕێ کەوتم ..

لەوانەیە پێم بڵێی کە شێت بوم لەبەر شوێنێک ئەم فەوزایەم دروست کرد بەڵام نا منن ڕقم لە یاساکانیەتی دەکرا تۆزێک بە جوانی ڕەتی بکاتەوە لە لادانم لەسەر ئەو شوێنە

یان یاساکان یاخوت من ...
!


دەرگای ژورەکەم بە هێزەوە داخست
هەوڵم دەدا هێمن ببمەوە بەڵام وەک شێت لەگەڵ خۆمدا دەدوام

؛ ناهێڵم بمکەن بە بوکەڵە من مرۆڤمو ئازادم کە چۆنی بمەوێ بژیم
خۆتان بەچی دەزانن خۆت بەچی دەزانی یۆنگی دەتەوێ بمشکێنیت
پارچە پارچەت دەکەم ....ئاههه بەنەفرەتت بم پێویستە هێمن ببمەوە ...

THE BIG BAD BO$$/✔️m.y.gWhere stories live. Discover now