Chapter=48

405 110 235
                                    

سەرەتا ڤۆت بکە دواتر چێژی لێ ببینە ...

70vote =new part

|____________________________|


زۆر بە نەرمی لێوانی لەسەر هی یۆنگیدا داناو بەرکەوتەی وای لە پیاوەکە کرد تەزوی گەرم بە لەشیدا تێبپەڕێ هەستێک کە هەستی خۆشی ناوە لە قوڕگیەوە گیری خوارد پێی وابو خەریک بو دەیخنکێنێ


دەستەکانی یۆنگی کەوتنە سەر ڕومەتی ئاڵی کچەکەو کێشی کرد تاکو ماچەکەی قوڵبکاتەوە


ماچێکی نەرم کە ماریانا سوێندی دەخوارد هەرگیز لە ماچی براکانی نەدەچو بە پێچەوانەی ئەوەی مێشکی کە هەموو کات پۆلێنی ڕەفتارەکانی بە دڕندەیی یۆنگی دەکرد پێی وابو لە هەمووڕویەکی عاتیفیەوە مین یۆنگی کەسێکی زاڵو توندە ...

بەڵام ئەو ئێستا هەست بەو لێوە نەرمانەی دەکا کاتێک سەما دەکەن لەسەر هی ئەوو بە وریاییەوە مامەڵەی لەگەڵ دەکا

ماریانا یەک تۆز دور کەوتەوە کاتێک هەستی بە کەم بونەوەی هەناسەی دەکرد وە چاوی لە چاوی ئەودا هێشتەوە کاتێک تێبینی دەکرد پیاوەکە سەیری لێوە ئاوساوو سورەکەی ماریانای دەکرد

هێشتا باوەڕ ناکا ئەو یەکەمین ماچی ئەو بو بەڵام بەجۆرێک شارەزا بو وەکو ئەوەی سەدەیک لەسەرەوەی سوزانیدا زاڵ بوبێ ..

بزەی کرد کاتێک شەرمی ماریانای بینی کە بەهەموو جۆرێک هەوڵی شاردنەوەی دەدا

ماریانا دەمی سڕ بوی جوڵاند ؛ بمبورە ...

ئەو تاکە وشەیە لەدەمیدا دەرچو کە هەرگیز یۆنگی نەیدەزانی بۆ چ مەبەستێک بەکاری دەهێنێ

گرژی لە نێوان برۆکانی یۆنگیدا دروست بو جێگای گومان بو بۆی کە داوای لێخۆش بون دوای ماچ کردن  !؟
ئەو وای تێدەگا کە بەهۆی ماچەکەوەیە

ماریانا فرمێسکەکانی کەوتنو کەمێک لەو دور کەوتەوە
؛ بمبورە بۆ ئەوەی پێتی دەڵێم کەمێکی تر
....
ناخت وەکو ئەوە نەبو کە بیرم لێی دەکردەوە هەروەکو بۆنەکەت ناخت زۆر لە تایهیۆنگ دەچێ بەجۆرێک کە بەم دواییانە هەستی نەبونی ئەومت بۆ پڕ کردومەتەوە وە ئەوەی کەوا بینیم کوڕەکەم پێت دەڵێ باوکە وە گرنگی پێدەدەیو هۆگری خۆتت کردوە وای لێکردم بگریم هەرگیز مەهێڵە داڤێد بزانێ تۆ باوکی ڕاستی ئەو نیت ناوی بخە پاڵ خۆتەوە وە لەتۆ زیاتر متمانە بەکەس ناکەم ئێستا دودڵ نیم گەر لەتۆوە پەروەردە بکرێ ...



هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی ؛ نەم دەویست بۆ دووەم جار کوڕەکەم باوکی لەدەست بدا بۆ ڕزگاری تۆ هاوسەرگیری دەکەم لەگەڵ ویڵیام ....

یۆنگی شۆک بو وە پڕ بو لە ڕق
کەمێک هاواری کرد ؛ ؛ شێت بویت وا دەزانی تۆ لێرە بەجێدێڵم !؟
ئەم بێمانااییە چیە ئامادەم هەتا هەتایە لێرە بم بەڵام ناهێڵم تۆ بکەویتە ژێر دەستی هیچ کەسێک .....
من لە ڕابردو نەمتوانی لە براکانمت بپارێزم بەڵام بەلایەنی کەمەوە ئەمجارە ناهێڵم هەمان هەڵە ڕوبدا ...



______

سێ دانە ڕۆژە تێپەڕیوە کاتێک ماریانایان بردۆتە ژورێکی نێو کۆشکەکەو مین یۆنگیش بە بێهێزی هیشتا لە ئەرزەکەدا جێماوە ئامادە نیە بڕوا بەبێ ماریانا وە لە دڵەوە لێی تۆراوە ئاخۆ چۆن بیری کردۆتەوە ئەم گیان فیداییە بەبێ بیرو رای ئەو بکا ...




ماریانا تەواوی ئەم سێ ڕۆژە خواردنی نەخواردوە وە
ڕوخساریو ژێر چاوی پڕ بون لەپەڵەی ڕەشو لاوازی سەری هەڵداوە بۆ جەستەی ...

خەمۆکیەکی زۆر توند هێرشی بۆ کردوە بەجۆرێک خەوەکانیشی بون بە کابوسی ژیانی ...کاتێک بیر لە ویڵیام دەکاتەوە دەیەوێ شێت ببێ ئاخر زۆر ڕقی لێەتی ناکرێ ڕۆژێک لەماڵو جێگاکەی ناچاری حەوانەوە بکرێ ..

دەستەکانی ماریانا دەلەرزان وە دەیڕوانیە ویڵیام کە بە شەهوەتەوە سەیری دەکا
؛ جاری پێشو لەبەر ترسکەت کاتم پێدای ئایە بیرت کردەوە ...ئازیزم بەرگەم نماوە ئاخر پێنج دانە ساڵە چاوەڕێتم ...
نزیکتر دەبویەوە ماریانا قیژاندی ؛ نەکەی نزیک بیتەوە ناهێڵم ناپیاوێکی وەکو تۆ دەستم لێبدا ...

بزەی دەکرد ؛ چی دەکەی دوبارە بانگی تایهیۆنگ دەکەی یاخوت ئەم بەچکە سەگەی خوارەوە ...

ماریانا بە ڕقەوە دەڕۆشتە پێشی پاشان کێشای بە ڕوخساریدا
کە ئەمەش توڕەییەکی زۆری بەخشی بە ویڵیام کە هەرگیز لە بنەماڵەکەیان ئافرەت نەیتوانیوە دەست لە پیاوەکەی بەرز کاتەوە ..


دەستی ماریانای گرتو ڕوخساری لەوەی خۆی نزیک کردەوە پاشان بە توڕەییەوە ددانەکانی لەیەک چیڕ کردن
؛لەم چرکەوە دەکەویتە ژێر دەستی من تۆ دەبێ وەکو ئافرەتەکانی بنەماڵە
ببیتە پێڵاوی پیاوەکەت کە جگە لەمن کەسی تر نییە

بە خراپی فڕێیداو پشتی ماریانا بە دیوارەکەوە کەوت
ناڵاندی بەهۆی ئەو ئازارە زۆرەی لە پشتیدا هەستی پێ کرد

؛ئاههههـ......
بە ئازارەوە نەفرەتی لێ دەکرد کاتێک پشتی ناوەتە دیوارەکەو دەستی زامداری گرتبو ...

؛ نەفرەتت لێدەکەم تێدەگەی هەرگیز نابمە ئەو ئافرەتەی کەوا دەتەوێ هەر بەرەنگاریت دەکەم هیچ کاتێک ناوەستم لە ڕاکردن لەدەست ناپیاوێکی وەکو تۆ ..


چاوە تاریکەکانی ویڵیام لەویان دەڕوانی وە دڕندەی ناخی خەبەری بۆتەوە
ئێستا هەرشتێک مێشکی بیەوێ ئەنجامی دەدا بەبێ ئەوەی گوێ بەو هەستانە بدا کە بۆ ماریانای هەیە

؛ئێستا پیاوەتیم لەتۆدا دەسەلمێنم ...

لەو کاتە چاوی هەردوکیان ڕۆشتە سەر دەرگاکە کە بەهێزەوە کرایەوە

؟؛ نەجوڵێیت ...


__________

سەلام دڵەکانم هیوام باشیتانە تکایە ڤۆتو کۆمێنت کەبیر مەکەن ..

THE BIG BAD BO$$/✔️m.y.gWhere stories live. Discover now