Chapter=27

425 106 52
                                    



سەرەتا ڤۆت بکە شیرینەکەم وەک ڕێز لە ماندو بونم .....


Mariana pov

|____________________|

لەسەر جێگاکەم دانشتومو بە ددانم خەریکی قرتاندنی نینۆکەکانمم
وێنەکەم لەبەردەم خۆم داناوەو بەدیاریەوە کەوتومەتە بیر کردنەوەیەکی زۆر زۆر قوڵ ..

کەی ؟ وە کێ ؟ بۆچی ؟ ئەم وێنەیەمان گیراوە بۆچی ئە لێرەیە بە چ مەبەستێک !


خەریکە مێشکم دەتەقێ دەی یۆنگی بگەڕێوە دەمەوێ بە پسیارەکانم بەتۆدا بتەقمەوە پێویستە ئێستا لە ماڵەوە بایت بەو پێیەی کاتژمێر نۆو شەوە !


زۆر زیاتر چاوەڕێم کرد بە جۆرێک کەوا هیلاکی خەو کەوتمو چاوەکانم بە هیلاکیەوە دەتروکاند یەک تۆزی دیکە تکایە دەمەوێ وەڵامی تەواوم هەبێ ئاخر چۆن بخەومم بەم مێشکەوە ...

سەرم ئازاری بۆ دروست بوبو هەر لە شوێن خۆمدا پاڵ کەوتم
وە هەبونی وێنەکە لە دەستی چەپمدا جار نا جارێک لە دەرگاکەم دەڕوانی بەو هیوایەی کەوا ئەوی لێ بێتە ژورەوە ..

بۆ ساتێک سەرنجم دا بۆنی سەرینەکە ئەوەندە ئاشنا بو وەک ئەوەی کە سەرم لەسەر دڵی تایهیۆنگدا دانابێو بۆنی جلو جەستەی لوتم پڕ بکەن ..

چاوەکانم بە چێژەوە داخستو هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی
ئاخر ئەمە بۆنی تایهیۆنگی منە تاقانەکەی دڵم

تاکە پیاوی ژیانم ..


ئەسڵەن لەبیرم نەبو سەرینەکە هی کێیە کە خەریکە ڕوخسارمی تێدا ون دەکەم گرنگ لە مێشکمدا ئەم بۆنە بە کێ وە دەلکێنم ..

......

______

Yoongi pov/:
-

کاتێک دەرگای کۆشکەکەم بۆ کرایەوە هەنگاوم نا بۆ هۆڵەکەو ئێشکگرەکە چاکەتەکەی لەبەر داکەنیمو لەسەر دەستەکانی خۆیدا داینا

؛ بەخێر بێیتەوە گەورەم ئایە فەرمان بکەم کەوا خواردنت بۆ ئامادە بکەن ؟!

بە هیلاکیەوە سەیری کاتژمێری هۆڵەکەم کردو بە دەستەکانم ئیشارەتم کرد کە بڕوا ؛ نایەوێ ...
بە قوڵیەوە ناڵاندم ...

پاشان سەیری ئەو دەرگایەم کرد کە جۆنگکوکی لێوە هاتە دەر
وە بزەی لاری کردو بە تەک مندا تێپەڕی

بە بێزاریەوە وتم ؛ بیرت بخەمەوە کە ئەوەندە بێ ڕێز نەبیت بەرامبەرم !

THE BIG BAD BO$$/✔️m.y.gWhere stories live. Discover now