Chapter=31

303 82 444
                                    



سەرەتا ڤۆت بکە شیرینەکەم ....

60vote =new part

_______________________

Three days after/:

جیمین وە جۆنگکوک دەیان ڕوانییە ئەو ئافرەتە ڕوخاوەی کە بەبێ هێزی کەوتوە بەسەر سیسەمەکەیدا

کاتێک پزیشکەکە دەیەوێ مەساج بۆ قاچەکانی بکاو پاشان دەرمانی تایبەتی پێ بدا بەڵام ماریانا دوبارە بە پەستیەوە هاواری دەکرد


؛ پێت دەڵێم وازم لێبهێنە نامەوێ تێناگەی تەواو من چاک نابم بڕۆنە دەرەوە نامەوێ کەستان ببینم ....بڕۆنە دەرەوە ...برۆن برۆن ...

بەردەوام دەیقیژاند بە دەستەکانی توند دەیکێشا بەسەریدا ..

ئەمە تەواوی کاری ئەم سێ دانە ڕۆژە بو کە چرکەیەکی بۆ ئەو هەزار ساڵی
خۆی دەنواند ...

هەستی بە مردویی دەکرد بە لەدەست دانی قاچەکانی
هەموو کاتەکە بە زەبری هێزەوە خواردنو ئاوی پێدەدەن گەرنا سوێندی خوارد کە خۆی دەکوژێ لە برسان بەڵام نیوە مردویی ئەم کچە تەواوی ئەندامانی بنەماڵەی ترساندوە جا بگاتە مردنی

بۆیە بەو پەڕی هێزەوە چاویان لێیەتیو دەیانەوێ بە زوترین کات سڕ بونی قاچەکانی کۆتایی بێ پێش ئەوەی یۆنگی بگەڕێتەوەو هەموو شتێکو هەموو کەسێک لەناو ببات ...


هەر ساتی دوای هاوار کردنەکەی ماریانا دوبارە ژورەکە چۆڵ بو تا
ماریانا بەو پەڕی قوڵیەوە دەست بکاتە گریان

گریانێک کە لە قوڵایی سییەکانیەوە سەرچاوە دەگرێ بۆ چاوی خەم داگرتوی

دڵۆپەکانی ماریانا وەک تاڤگەیەک دەکەوتن بەسەر سەرینەکەی و ڕوباڕی خەمو پەژارەیان دروست دەکرد

ئەو بێزارە لە هەموو ئەو شتانەی دەیچێژێ ئەو تەواو بێئەمەلە بوە
خەمەکانی کوڕەکەیی لەبیر بردۆتەوە



بە نزمیەوە چرپاندی ؛ من بۆ کوێ بچم خودایە لەهەموو شوێنێک خەم بۆ من دەبارێ ...


__________

جیمین موبایلەکەی داخستەوەو قژی
بۆ دواوە برد ؛ نەفرەت هەموو
کاتەکە لە ماریانا دەپرسێ نماوم بەو هەموو
درۆیانەی کەوا دەیکەم ئێستا چی بکەم جەنابی داوای وێنەی خاتون دەکا پێم ناڵێی کەوا چی بۆ بنێرم وێنەی قاچە مردوەکانی یاخوت ئەو ئارەبانەیەی کە لەسەریەتی یان چاوی ماندوی و لاشەی لاوازی .!؟


THE BIG BAD BO$$/✔️m.y.gWhere stories live. Discover now