ᴘ.ᴛʜʀᴇᴇ𓂃⊹ ִֶָ

153 30 41
                                    

⋆༺𓆩𝑇𝐻𝐸 𝑊𝑖𝑁𝐺𝑆 𝑂𝐹 𝐽𝑈𝑆𝑇𝐼𝐶𓆪༻⋆




.






𝑑𝑜𝑛𝑡 𝑓𝑜𝑟𝑔𝑒𝑡 𝑣𝑜𝑡𝑒 𝑎𝑛𝑑 𝑐𝑜𝑚𝑚𝑒𝑛𝑡

˗ˏˋ ʚ 𝑒𝑛𝑗𝑜𝑦 𝑟𝑒𝑎𝑑𝑖𝑛𝑔ɞ ˎˊ˗




.










. • °⛓✧༺ ༻*ੈ✩‧₊˚⛓


هێی تۆ!

مەگەر پێم نەوتی کە بە شێوەی بچوک ئاروەکان
ببڕیت؟

سەرم هەڵبڕی لەو دەنگە بەرزە، بەڵام بەتبەختی کەی واز لە من دێنێت؟، خاتوو کارڵۆ ڕێک وەک دێوێک سەیری دەکردم، لە سەرنجەکانی تۆقیم و زمانم گیرا، بەنەفرەتبی میڕێڵ بۆچی لەکاتی پێویست زمانت ونەکەیت؟

بە شڵەژاوی و پچڕ پچڕی جوابم دایەوە

<زۆر داوای لێبووردن دەکەم خاتوو کاڕڵۆ، ئاگاداری..>

بە هاوارەکەی داچڵەکیم، تەنانەت ئەوەی کە لە مێشکم بوو کە لێکیم دەدایەوە وەک هەڵمێ دیار نەما، ئەمە چۆن دەتوانێ وابێت؟، هەر بەڕاستی بەزەیم بەو خزمەتکارانەدا دێتەوە.

< لە جیاتی داوای لێبوردن، مێشکت بخە کار، پێویستە کەمێکی دیکە کارەکان تەواو بکەین، کەسێکی تەمبەڵ و خەیاڵ چووم ناوێ، زوو کارەکان تەواو بکەن>


وای گەر سزا نەئەدرام ئەبوو ئێستا لە قوژبنێکی دیوارەکەیا دەستەکانی لەهەوادا بیبینیایە، بەڵام خەجاڵەتم کە هیچ کارێــکم پێ ناکرێت جگە لە گوێڕایەڵی فەرمانەکانی، دایکە چیت پێ کردم!


دوای تەواوکردنی ئاروەکان، دەستەکانم کێشایەوە، نەفرەت سوور هەڵگەڕاون، هەرچی سەوزەواتە هەموویم ورد کرد ئەم دێوە نەیهێشت یەک کەس بێتە لاما، پشتی گەرمە بەهۆی دایکمەوە، تکایە دەستەکانم هاواری پشوودان دەکەن، ئەم دەستانە جگە لە هەڵدانەوەی پەڕەکانی بۆنی بەهار کارێکی دیکەی نەکردووە، ئێستا بۆتە قوربانی سەوزەواتەکان.


داچڵەکیم بەو دەنگە بەرزە، سەیری بەردەمم کرد، کاهو، ئەمانە دەیانەوێ من بە کوشتن بدەن؟
ئەو خزمەتکارە خۆی بەچی دەزانێ؟ سوێنەخۆم بەسەریەوە ناچێ هەرگیز، هاواری بەسەرما کرد و پێی وتم کە نەوەستم و کارەکەم ئەنجام بەم، تکایە نــا دەمەوێ کەمێک پشوو وەرگرم، ناتالیــا سوێنەخۆم قوربانی پەڕێک لە گوڵەکانی باخچەکەت دەکەم.....


𝑇ℎ𝑒 𝑊𝑖𝑛𝑔𝑠 𝑂𝑓 𝐽𝑢𝑠𝑡𝑖𝑐ꨄ︎Where stories live. Discover now