⋆༺𓆩𝑇𝐻𝐸 𝑊𝑖𝑁𝐺𝑆 𝑂𝐹 𝐽𝑈𝑆𝑇𝐼𝐶𓆪༻⋆
.
𓂃⊹ ִֶָᵈᵒⁿᵗ ᶠᵒʳᵍᵉᵗ ᵛᵒᵗᵉ
ᵃⁿᵈ ᶜᵒᵐᵐᵉⁿᵗˢ𓂃⊹ ִֶָ˗ˏˋ ʚ 𝑒𝑛𝑗𝑜𝑦 𝑟𝑒𝑎𝑑𝑖𝑛𝑔ɞ ˎˊ˗
.
. • °⛓✧༺ ༻*ੈ✩‧₊˚⛓
لە ژوورەکەمدا بووم، کاتێــک کە خاتوو کاڕڵۆ بەسەر سەرمەوە بوو نیگەرانی لە چاوەکانیا دەبینرا، دەستم بە قاچی ڕاستمەوە گرتبوو، بەهۆی ئازارەوە دەم ناڵاند.
ئازار؟
هەرگیــز، تەنیا سیناریۆیەک بوو تاکو لەو قوڕەی گرتبوومەوە هەموویان باوەڕم پێبکەن!
مەگەر کێ باوەڕ بەم کارەم ناکات لە کاتێکدا بەڕاستی کەمێک ئازارم پێگەیشتووە بەهۆی ئەو کارە شێتانەی کە ئەنجامــمدا تاکو لە دەستی ئەو بێڕەوشتەی خوارەوە ڕزگارم بێت، کە لەهەوەسبازێک هیچی دیکەی لێ نابینرێ!
کاتێک کە هێشتــا بە ئازارەوە ناڵــەم دەکرد، هەرزو دەنگێکی بەهێز لە دەرگاکەوە هــات، بەهێز؟
نەبــابە ئەبــێ بڵێیــن دەرگاکە شــکا، وە پێویستی بە وەستایــەکە دوای ئەوەی کە ناتالی وەک کێــوێک دەرگاکەی کردەوە.
بە شـۆک و پڕ لە نیگەرانی و شێواویــەوە هاتوو هەرزو لە زەویەکەیا دانیــشت و دەســتی هێنــا بۆ لای قاچـەکانم تاکــو سەیری بکات لە کاتێــکدا دەیگوت:
"شێــتە، دووبارە چیتکرد نەتوانی بۆ دوو خولەک خۆتبگری و بەبێ کێشــە بگەڕێیـتەوە، بۆچی گوێ بە قسەکانی منت نەدا، خۆ من پێم وتی کە کەمێــک سەبرت هەبێ!"
ئەم نەفرەتیــە بەردەوامە لە هاوار ردن، لە کاتێکدا خاتوو کاڕڵۆ دەمی تا زەویــەکە کراوەتەوە لەبێڕەوشتی ئەم کچەی بەردەمیا دەڕوانێ، کاتێک بە تروسکەیک بە لا چاوم سەیری ڕوخساری خاتوو کاڕڵۆم کرد، دڵنیــابووم گەر ئەم نەفرتیە نەوەستێ هەموو شتێــک سەراوژێر دەبێت.
هەرزو شاپــێکم لە سەری داو بە شۆکــ و چاوێکی کراوە سەیری دەکردم، منیش بە چاوەکانــم ئاماژەم بە سەرووی خۆیدا، کاتێکــ زانی کە چی دەڵێــم سەیری سەرووی خۆی کرد و لە پشتەوەی خاتوو کاڕڵۆی بینی.
وە بڵێن چی کرد، هەر ئەو ساتی دەموچاوە توڕەی و شۆکاویەکەی خاتوو کاڕڵۆی بینی، ئەو قاچی کە نەیخستبووە ژێری خۆی، کەوتبە عەرزاو بە نیگەرانیەوە سەیری دەکردم.
YOU ARE READING
𝑇ℎ𝑒 𝑊𝑖𝑛𝑔𝑠 𝑂𝑓 𝐽𝑢𝑠𝑡𝑖𝑐ꨄ︎
Action⋆༺𓆩بـــاڵـــەکانی دادپــەروەری𓆪༻ چیرۆکێکی ئازایەتی و خۆشەویستی و هێزی بەردەوامی ڕۆحی مرۆڤە. لەگەڵ لۆرێن رافایڵ و میرێڵ مێلانی بەشداربە کاتێک بۆیان دەردەکەوێت کە هەندێک جار، شۆڕشگێڕترین کردەوە خوێندنەوە و خەونبینین و خەباتکردنە بۆ بەیانیەکی باشتر...