ᴘ.ғᴏᴜʀ𓂃⊹ ִֶָ

191 22 34
                                    


⋆༺𓆩𝑇𝐻𝐸 𝑊𝑖𝑁𝐺𝑆 𝑂𝐹 𝐽𝑈𝑆𝑇𝐼𝐶𓆪༻⋆

.

𓂃⊹ ִֶָ ᴅᴏɴᴛ ғᴏʀɢᴇᴛ ᴠᴏᴛᴇ
ᴀɴᴅ ᴄᴏᴍᴍᴇɴᴛ𓂃⊹ ִֶָ

˗ˏˋ ʚ 𝑒𝑛𝑗𝑜𝑦 𝑟𝑒𝑎𝑑𝑖𝑛𝑔ɞ ˎˊ˗

.




. • °⛓✧༺ ༻*ੈ✩‧₊˚⛓

دەمەو ئێوارەیەکی دڵگیر بوو، ئۆڕۆڕاڤاڵ بە خاکی جادووی ناسراو بوو، بەهۆی ئەو وەرزانەی کە تێیدا تێدەپەڕێت بەبێ ئەوەی تەنانەت تۆزقاڵێک فەرامۆشی بکات لەو ئەوین و جوانیەی کە پێی دەدات، وەرزی بەهار بۆ ئۆڕۆڕاڤاڵ وەرزێکی تەواو ناوازەبوو، کە هیچ پێنوسێک و وێنــەیەک ناتوانێت دەرحەق جوانی سروشتەکەی بوەستێتەوە، باخچە مەزنەکەیی کۆشکەکە، کە تابلۆیەکی ڕەنگاوڕەنگی دەنواند کاتێک لە پەنجەرە سپی و گوڵاویەکەی خاتوونەوە سەیری دەرەوەت دەکرد.

شنەبا سارد و فێنکەکە کە لە پەنجەرەکەوە دەهاتە ژوورەوە و بۆنی هەموو ئەو گوڵانەی کە لە باخچەکەدا بوون دەهێنایە ژوورەوە و ماچی هەریەک لە کونجەکانی ژوورەکە و کۆشکەکەی دەکرد.دەنیشت وەک پەمۆیەک لەسەر هەر مادەیــەک.

بۆنی خاکەکە کە بەڵێنی دووبارە ژیانێکی دیکەی دەدا بەهەریەک لەو کەسانەی کە بەسەریدا دەرۆیشت و چێژی لەم ساتە بێ ئەندازە خۆشە وەردەگرت.

دەنگی نافوری باخچەکە کە ئاوەکەی هەڵدەقوڵاند و بە بەرزترین شێوە تێکەڵی دەکرد لەگەڵ هەواکەیا، وەک ئەوەی دوو ئەوین بن و لە دواین ساتدا ماچی یەکتری بکەن و لە دواتردا بۆنی خۆشەویستی بڵاو بکەنەوە بە جیهاندا.

گوڵە نەرگزەکان و نەسرین و یاس و یاسەمەن، کە وەک ئاوازێک بۆنی خۆیان لەگەڵ شنەبا هێمنەکەیا دەجوڵاند
لە کاتێکدا درەختی سێو و پرتەقاڵ بە تەبای لقەکانیان بەنێو یەکتریدا بردبوون و پەڵە هەورێکی سپی و گەشاوەیان درووست دەکرد بۆ هەر یەکێک لەو کەسانەی کە لەژێریاندا دەیویست بحەسێتەوە.

میڕێڵ کە لەسەر بێدە سپی و پەمەیەکەی کە نەخشێکی زێرین و کلاسیکی بە تەختە دارە سپیەکەیا خۆی دەنواند خەوتبوو.

گەر تەنانەت بۆ سانیەک لە باسکردنی جوانی خاتوونەکەمدا ڕۆبچم ئەوا پیرۆزترین کاری جوانی خودام باس کردووە بۆ بەندەکانی.


میرێل خاوەنی جوانییەکی سیحراوی و ئەسیرییە کە هەموو ئەو کەسانەی کە چاویان پێی دەکەوێت بە دیل دەگرێت. قژێکی درێژ و ڕەشی هەیە کە وەک شپۆڵێکی دەریا وایە، زۆرجار ڕووناکی دەگرێت و بە بریقەیەکی وردەوە دەدرەوشێتەوە.

𝑇ℎ𝑒 𝑊𝑖𝑛𝑔𝑠 𝑂𝑓 𝐽𝑢𝑠𝑡𝑖𝑐ꨄ︎Where stories live. Discover now