ᴘ.ᴛʜɪʀᴛᴇᴇɴ𓂃⊹ ִֶָ

99 20 156
                                    

⋆༺𓆩𝑇𝐻𝐸 𝑊𝑖𝑁𝐺𝑆 𝑂𝐹 𝐽𝑈𝑆𝑇𝐼𝐶𓆪༻⋆

.

𓂃⊹ ִֶָᵈᵒⁿᵗ ᶠᵒʳᵍᵉᵗ ᵛᵒᵗᵉ
ᵃⁿᵈ ᶜᵒᵐᵐᵉⁿᵗˢ𓂃⊹ ִֶָ

.

. • °⛓✧༺ ༻*ੈ✩‧₊˚⛓

نـاتالی کە بەسەر تەختە دارە ڕەنگ قاوەیەکەیا دەڕۆیشت کە چەند خولەکێـک دەبوو پاکی کردبوویەوە، دوای ئــەوەی کە بانگکرا لە لـایەن سەرۆکی خزمەتکارەکان، خاتوو کاڕڵۆ، بەڕێگاوەبوو تاکو ئەرکەکانی دیکــەی جێبەجێ بکــات.

وەلێ کاتێک گەیشت بە هۆڵــە سەرەکیەکە، خاتوو جاکڵینی بیــنی کە خەریکــی خشڵــەکانی بوو، کە  لە سنوقێکی جوانی نەخشکراودا ڕازێنرابوونەوە و بەهۆی تیشکە کەمەکەی خۆری ئێوارانەوە ئەبریسکانەوە.

بانگکرا لـەلایەن خاتوو جاکڵینەوە، دوای ئەوەی سەرنجی چووە سەر.

بە هێمنی و بە جلە خزمەتکارەکانی کە ڕەنگێکی سپــی و خۆڵەمێشی بوو، گەیشت بە بەردەمیا و چاوەڕێی ئەمرەکەی بوو.

تـا ئەوەی کە خاتوو جاکڵین هەڵسایەوە، کاتێــک کە خشڵێکی ڕەنگ یاقووتی لە دەستیدا بریسکەی دەدایەوە.

بە دەنگێکی هێمنــەوە پرسیاری کرد:
"  نـاتالی، میڕێڵ لەکوێیە؟ "

ناتالی دوای ئەوەی گەرووی پاککردەوە، بە هێمنی و ڕێزەوە سەری دانەواند و وڵامی دایەوە:

"خانمەکەم، لە ژوورەکەیدا خەریکی پشوودانە"

خاتوو جاکڵین دوای بەرسڤی ئەو خزمەتکارەیەی بەردەمیا، ئەرێیەکی کرد و دوای کەمێک بێدەنگی و کش و ماتی نێوانیان، هاتــە قســە:

" ئـەم خشڵــانە هەڵبگرە و بەدوام بکەوە"

ناتالی هەر وەک ئەوەی فرمانی پێکرا بەبێ هیچ پرسێک بەدوای خانمی کۆشەکەکەیا، ڕۆیشت بۆ ژووری شازادەی ماڵـەکە.

دەنگی تەقەی دەرگاکە ئەو کچەی لە جیهانی بیرکردنەوە دوورخستــەوە و هەر وەک ئــەوەی کە هەمیشــە دەیکرد
خۆی خستــە نێــو جێگاکەی و بەو مەبەستەی کە نەخۆشە، دواتر بە دەنگێکی کز و ماتەوە، فەرمووی ژوورەوەی کرد.

وەلێ کاتێک دایکی بینی  هاتە ژوورەوە، ئیهتیزازێکی پیادا هاتوو بە کەمێک شڵەژانەوە خۆی ڕاست کردەوە، تا دواجار بە دەنگێکی لەرزۆک و کزەوە بەخێرهاتنی دایکی کرد.

خاتوو جاکڵین دوای  ئەوەی لەسەر لێواری پێخەفە جوان و نەخشەدارکەی کچەکەی دانیشت، بە کەمێک نیگەرانیەوە دەستی هێنا بە نێوچاوانی کچەکەی دا
کە ئاخۆ هێشتــا نەخۆشە؟


𝑇ℎ𝑒 𝑊𝑖𝑛𝑔𝑠 𝑂𝑓 𝐽𝑢𝑠𝑡𝑖𝑐ꨄ︎Where stories live. Discover now