⋆༺𓆩𝑇𝐻𝐸 𝑊𝑖𝑁𝐺𝑆 𝑂𝐹 𝐽𝑈𝑆𝑇𝐼𝐶𓆪༻⋆
.
𓂃⊹ ִֶָᵈᵒⁿᵗ ᶠᵒʳᵍᵉᵗ ᵛᵒᵗᵉ
ᵃⁿᵈ ᶜᵒᵐᵐᵉⁿᵗˢ𓂃⊹ ִֶָ˗ˏˋ ʚ 𝑒𝑛𝑗𝑜𝑦 𝑟𝑒𝑎𝑑𝑖𝑛𝑔ɞ ˎˊ˗
.
. • °⛓✧༺ ༻*ੈ✩‧₊˚⛓
دوای ئەوەی بە سەرپێچییەوە بەشداریم کرد لە کۆبوونەوەی خانمانە،بەبێ ئەوەی پابەندبم بە پێداگری دایکم لەسەر پۆشینی جل و بەرگی ڕازاوە، بیانوییەکم هێنایەوە تاکو بڕۆم بۆ ژوورەکەم و ئەو بەشە خوێندنەوەی کە ماومە تەواوی بکەم، بـەڵــام زۆری نەبرد کاتێک دوای ئەوەی میوانەکان ڕۆیشتن و کۆشکەکە لە بێدەنگییەکی نائارامدا جێگیر بوو، دایکم جاکلین خۆی بینی کە چیتر ناتوانێت خۆی لە بێزارییەکانی بگرێت.
بەرەو ژووری من بەڕێ کەوت لە کاتێکدا ناتالی لە پشتیەوە هەزار بیانوو شتی دەدۆزیــەوە تاکو نەیەت بۆ ژوورەکەم و کەمێک لە توڕەیەکەی دابمرکێتەوە، بەڵـام من دایکم چاک دەناسی ئەو هەرگیز لەسەر کردارێکی وای توانای ئارامی و دەست بەسەر داگرتنی هەستەکانی نەبوو، هەنگاوەکانی لە ڕێڕەوە چۆڵەکەدا دەنگیان دەدایەوە. لەگەڵ گەیشتن بە دەرگای ژوورەکەم، بە توندی لە دەرگاکەیدا، توڕەیییەکەی لە ژێر ڕووی دەرگاکەدا هەستی پێدەکرا.
دایکم بە توندی و پڕ لە توڕەی بانگی کردم:
"میــڕێــڵ"دەنگی تێکەڵەیەک بوو لە نائومێدی و توڕەیی.
من کە بە هێمنی لە ژوورەکەی خۆمدا خەریکی خوێندنەوە بووم، کتێبەکەم دانا و هەرزو لە شوێنی جاران حەشارمدا هەرگیز نابێ کەس بیزانیایە کە من کتێبم کریوە و چجای دایکم، بە هێواشی بەرەو دەرگاکە ڕۆیشتم، لە کاتێکدا دەمزانی سەردانیەکەی دایکی دوای ئەو ڕووداوە چ کارێکی خراپ و دژاوری لێ دەکەوێتەوە بەڵام سەرەنجام من هێشتا سوورم لەسەر ئەو بڕیارەی کە دابووم.
دوای ئەوەی دەرگاکەم کردەوە بە هێمنی سڵاوم کرد و چاوم بە چاوی دایکم کەوت کە چ ئاگرێک تێیداتەشەنەی کردووە، گوتم: "دایکە"
بەڵام دایکم تەنیا وشەیەکی نەگووت و هەنگاوی نا بۆ ژوورەکەم لە کاتێکدا ناتالی بە شپرزەی و پەشۆکاویەوە لە پشتەوەی بوو و بەدوای چارەیەک دەگەڕا، بەڵام من بە بێ ئومێدیەوە لێیم دەڕوانی چونکە دەمزانی هیــچ چارەیەک بوونی نیــە، لە کاتێکدا دایکم بە دەربڕینی زۆر ڕەق بوو لێمی دەڕوانی، گوتی: "ئایا درک بەوە دەکەیت کە ئەمڕۆ چیت کردووە میڕێل؟ منت شەرمەزار کرد، ئەم خێزانەت شەرمەزار کرد!"
YOU ARE READING
𝑇ℎ𝑒 𝑊𝑖𝑛𝑔𝑠 𝑂𝑓 𝐽𝑢𝑠𝑡𝑖𝑐ꨄ︎
Action⋆༺𓆩بـــاڵـــەکانی دادپــەروەری𓆪༻ چیرۆکێکی ئازایەتی و خۆشەویستی و هێزی بەردەوامی ڕۆحی مرۆڤە. لەگەڵ لۆرێن رافایڵ و میرێڵ مێلانی بەشداربە کاتێک بۆیان دەردەکەوێت کە هەندێک جار، شۆڕشگێڕترین کردەوە خوێندنەوە و خەونبینین و خەباتکردنە بۆ بەیانیەکی باشتر...