⋆༺𓆩𝑇𝐻𝐸 𝑊𝑖𝑁𝐺𝑆 𝑂𝐹 𝐽𝑈𝑆𝑇𝐼𝐶𓆪༻⋆
.
𓂃⊹ ִֶָᵈᵒⁿᵗ ᶠᵒʳᵍᵉᵗ ᵛᵒᵗᵉ
ᵃⁿᵈ ᶜᵒᵐᵐᵉⁿᵗˢ𓂃⊹ ִֶָ.
. • °⛓✧༺ ༻*ੈ✩‧₊˚⛓
کاتژمێر پێنجی بەیــانی بوو، بە بێدەنگی بە ڕێڕەوی کۆشکەکەیا دەڕۆیــشتم، نەکــا یەکێک بمبینێت.
گەیشتــم بە دەرگای چونەدەرەوە بۆ باخچەکە و بەنێو باخچەکەدا دەڕۆیشتم بۆ پشتــەوەی باخــەکە.
تاکو گەیشتــم بــە خانووێکی کــۆن، گوێم لە دەنگی دەبوو، خودایــە چەندە بیــری دەکەم، چەنێــکە بێنازم کردووە، هەرزوو دەرگاکەم کردەوە و دەنگیم بیســت!
بە خۆشەویستیــەوە نزیکی بوومەوە و کاتێک زیاتر هەستی پێکردم دەستی کرد بە دەنگە دەنگ.
هەرزو دەستم گەیاند بەو قژە سپیانەی کە وەک لۆکە نەرم بوون و بێگەردی تیا دەبینرا، سەرم بە دەموو چاویەوە ناو هاتمە قســە: " هێی مێلی، بمبوورە بمبوورە لەوەی کە نەهاتم بۆ لـات، دەزانم لێــم توڕەیت، تکایە لەو دایـکە سەرقاڵەت ببوورە کچەکەم! "
زیاتر خۆی لێ نزیک کردمەوە و چاوەکانی داخست
ئاهــ پێتان وایە کە کێیە جگە لە ئەسپە سپی و خۆشەویستەکەم، کچەکەم مێلی، ئەو جوانترین شتبووە کە لە ژیانمدا هەمبووبێت، لە تەمەنی بیست ساڵیم بە دیاری لە باوکمەوە پێم بەخشرا، هەر ئەو ساتی کە بینیم، تەنیا ناوێک کە لەگەڵ جوانی و پاکی ئەودا دەگونجا مێلی بوو، کە بە واتای ڕووناکی و نەرمی دێت.هەمیشــە کاتەکانم لەگەڵیا بەسەر دەبرد و زۆرترین شوێنی ئاڕۆڕاڤاڵم پێ نیشانداوە، ئەو زۆر حەز بە چونەدەرەوە دەکــات، بەڵــام ئەم ماوەیەی ڕابردوو هەرگیز نەمدەتوانی بێم بۆ لـای، بۆیــە ئەمڕۆ دوای خواردن پێدانی دەمەوێت بە یەکەوە گەڕانێک لە شوێنە خۆشەکانی ئۆڕۆڕاڤاڵ بکەین!
" هێی مێلی، ئایا پێت خۆشە بەیەکەوە بڕۆینە دەرەوە، هممم ئایا بەدڵتــە ڕاستــە؟! "
کاتێک دەستم بە قژەکانی دێناو جار ناجارێک ماچێکم دەکرد، ئەو زۆر شیرینە تەنیا بە دەنگی جوابی دەدامەوە
ئەو باشترین ئەسپــە کە تاکو ئێســتا لە خاکی ئۆڕۆڕاڤاڵ بینیومە، چاوەکانی شینن و لەشی تەواو سپی، پێیەکانی ئەستوور و دوو چاوێکی پڕ لە میهرەبانی و جوانــی..
.
بەنێو دارستانەکەدا دەڕۆیشتین، تاکو وەستام و ڕۆیشتمە سەر پشتی و ئەویش دەستی کرد بە ڕاکردنێکی خێرا، زۆر بە خێرای ڕایدەکرد، دەمزانی ماوەیەکی زۆرە تامەزرۆبووە کە دووبارە ڕابکات، بۆیە هەرگیز نەمووەستان و بۆ هەر کوێیە و ئاڕاستەیەک بیویستبا ڕێگریم لێ نەدەکرد، دارستانەکە بەتەواوی ناوازە بوو.
دارە سەوزەکان کە ڕێگریان دەکرد لە ڕووناکی خۆر تاکو خۆی بنەخشێنێ بەسەر زەویەکەیا، گوڵە جۆراو جۆر و ڕەنگینەکان کە لە هەموو شوێنێک دەبینران خاکە سەوز و پڕ لە ئارامبەخشەکە کە بە خێرای بەسەریا دەرۆیشتین، تەنیا لەگەڵ ئاوازی هەواکەیا سەمامان دەکرد و خەریکی پێشبڕکێ بووین لەگەڵ یەکتری.
تا لە ناکەوێک گەیشتین بەلـای گۆمێکدا کە لە خوارەوەیا بوو، ئێمەش لەسەرووی ئەوەوە بووین، ئەو ساتەی مێلی تێبینی گۆمە ئاوەکەی کرد و ترســاو جوڵـەی سەیری دەکرد کە لەتوانامدا نەبوو بیوەستێنم، هاوارم بەسەریا دەکرد و ئەو پەتەی کە لە دەستمدایە ڕام دەکێشا تاکو بیوەستێنم بەڵـام دواجار خۆمم بینیەوە کاتێک خەریک بوو لەسەر پشتیا بەربمەوە.
هاوارێی زۆرم کرد، کاتێک لەسەر گردەکەیا کەوتمە خوارەوە و بینیم کە مێلی ڕادەکات بۆ دوور لە من
لە کاتێکدا خەریک بوو بکەمە نێو گۆمەکەوە.توانیم خۆم بە لقێک لەو دارەی چەقیبوو لە گردەکەیا خۆم بگرمەوە.
سەرکەوتم و لەسەریا دانیشتــم، جلەکانــم، هەمووی بۆتە قوڕ و بە تەواوی دڕاوە، قاچەکانم، کەی پێڵاوەکان لە قاچم داکەنراون؟، ئۆهــ بەڕاستی کەمێک مابوو خۆم ببینمەوە بە مردووی لە گۆمەکەیا، سوپاسی ئەم لقە دارەیە دەکەم گەر ئەمە لێرە نەبووبا ئێستا من لە جیهانێکی تر دەبووم.
بەسەر گردەکەیا دەڕۆیشتم کاتێک بە ئەستەم هاوسەنگی خۆمم ڕاگرت بوو تاکو نەخزم بەهۆی ئەوەی کە گیاکە تەڕبوو و خاکەکەش قوڕاوی بوو، کاتێک لەسەر گردەکەیا هاتمە خوارەوە، خۆمم بینیوە لە شوێنێکی زۆر سەیردا.
کەی لە ئۆڕۆڕاڤاڵ شوێنێکی وای بوونی هەیە؟
وە لەکوێ لە ناوەڕاستی دارستانە چڕەکەی؟خودایە ئێرە بەو شوێنە خراپانە دەچێ کە هەمیشە ناتالی وەک خەونێک کە بینیوە باسی دەکرد!
کەمێک لەو قژەی کە ئاڵۆزکاو بوو کۆم کردەوە و هەنێک خۆم پاک کردەوە، پێش ئەوەی چەند هەنگاوێک بنێم بۆ پێشەوە، هەستــم بە دەستی کەسێک کرد لەسەر دەمم!
خودایــە هەر بەڕاست ئێرە شوێنی تارمایەکانە کە ناتالی بۆی باس دەکردم، دڵنیابە میڕێڵ هەرگیز ڕزگارت نابێت
ئەمە کۆتاین جارە کە خۆر و ئەم ژیانە دەبینیت بە چاوە سەوزەکانت، ئیتــر هیچ جارێک مێشــکە نەفرینکراوەکەت ناهێتە کار تاکو ڕزگارت بکات.تۆ تیاچوویت کچم، لەگەڵ ئەو تارمایەی دواوەت!
-ˋˏ✄┈┈┈┈
𓂃⊹ ִֶָᵈᵒⁿᵗ ᶠᵒʳᵍᵉᵗ ᵛᵒᵗᵉ
ᵃⁿᵈ ᶜᵒᵐᵐᵉⁿᵗˢ𓂃⊹ ִֶָئایا ئەو کەسەی دواوەی میڕێڵ کێیە؟
هەر کەسێک زانی، پاڕتی داهاتوو دادەنێم بە دڵی ئەو!
15𝑗𝑢𝑙𝑦
12.9𝑒𝑖𝑟𝑎𝑦𝑦𝑦𝑦✍︎
YOU ARE READING
𝑇ℎ𝑒 𝑊𝑖𝑛𝑔𝑠 𝑂𝑓 𝐽𝑢𝑠𝑡𝑖𝑐ꨄ︎
Action⋆༺𓆩بـــاڵـــەکانی دادپــەروەری𓆪༻ چیرۆکێکی ئازایەتی و خۆشەویستی و هێزی بەردەوامی ڕۆحی مرۆڤە. لەگەڵ لۆرێن رافایڵ و میرێڵ مێلانی بەشداربە کاتێک بۆیان دەردەکەوێت کە هەندێک جار، شۆڕشگێڕترین کردەوە خوێندنەوە و خەونبینین و خەباتکردنە بۆ بەیانیەکی باشتر...