ᴘ.sɪxᴛᴇᴇɴ𓂃⊹ ִֶָ

102 24 340
                                    

⋆༺𓆩𝑇𝐻𝐸 𝑊𝑖𝑁𝐺𝑆 𝑂𝐹 𝐽𝑈𝑆𝑇𝐼𝐶𓆪༻⋆

.

𓂃⊹ ִֶָᵈᵒⁿᵗ ᶠᵒʳᵍᵉᵗ ᵛᵒᵗᵉ
ᵃⁿᵈ ᶜᵒᵐᵐᵉⁿᵗˢ𓂃⊹ ִֶָ

˗ˏˋ ʚ 𝑒𝑛𝑗𝑜𝑦 𝑟𝑒𝑎𝑑𝑖𝑛𝑔ɞ ˎˊ˗

.

. • °⛓✧༺ ༻*ੈ✩‧₊˚⛓

بــەهۆی دەنگی ناتالیــەوە سەرنجەکانم لەسەر ڕافایڵ گواستــەوە، کاتێک ناتالــی بە شڵەژاویەوە هاتە قسە:

" زۆر داوای لێبووردن دەکەم خاتوونەکەم، هیوادارم لە هەڵەکەم ببووریت، زۆر زۆر بمبوورە...."

بە شڵەژانەوە دەیگوت کاتێک سەری بۆ چەندین جار دانەواند، پێش ئەوەی تەنانەت وشەیەک بڵێـم.

کاتێک سەرنجەکانی ڕافایڵی بینی، هەرزوو هاتە قسـە و گوتی: " من ئێستــا دەڕۆم، خوات لەگەڵ خانمەکەم "

بە خێرای ڕۆیشت و لەو ناوەدا نمـا.

بەڵـام نزیکی ئەمەی بەرامبەرم تەواوی پەشۆکاوی کردم.

مۆڵەیەکم قوتدایەوە و بە شڵەژانەوە سەرنجەکانم
گواستەوە بۆ چاوە تاریکەکانی.

خودایـە دەکرێ تاریکی شەو لە چاوەکانیدا بێت؟

چۆن مرۆڤێک بەو شێوە بێ کەم و کوڕیە درووست کراوە، تەنانەت خاڵێک لــە کەم و کوڕی هەست پێناکەیت!

چاوە تاریکەکانی، ڕووخسارە توندەکەی، ڕیشە تەنک و ڕەشەکەی جەستە ماسولەکەدارەکەی، ملـە درێژ و ئەرزنگە تیژەکەی، چۆن دەکرێ مرۆڤ بەو شێوەیە سەرنج ڕاکێش بێت!

من کە لە وەسفی ئەودا بووم، زەردەخەنەیەکی لالێوی کرد و چاوەکانی....!

خودایە ئەمە چۆن دەتوانێت بەمشێوەیە سەیری کەسێک بکات، ئایا نازانێــت کە لەوانەیە کەسی بەرامبەری بکوژێت و ببێت بە بکوژ؟


ئەو کەمە مەودایەی لە نێوانماندابوو بە تەواوی پێشێڵی کرد و دەستە درێژ و پڕ لە دەمارەکانیم هەست پێ کرد لەسەر کەمەرە داماوەکەم.

لاشەم وەک بتێک ڕەق ببوو، چاوەکانم لە شۆکدا کرانەوە
بەڵـام ئەوەی کە تەواوی لاشەمی هێنایە لەرز و کرنۆشەوە، دەنگی بوو!

بە پەنجە باریکەکەی قژەکانی  لادام و لێو بە تەواوی بە گوێمەوە نووساند

پێکەنینەکەی!

وەک ئەوەی بزانێت کە چەندە کاریگەریم بەسردا بەجێدێڵێت.

خەندە نەگریسیەکەی، بەتەواوی منی شێواو کرد و بێ هێزی کردم.


𝑇ℎ𝑒 𝑊𝑖𝑛𝑔𝑠 𝑂𝑓 𝐽𝑢𝑠𝑡𝑖𝑐ꨄ︎Where stories live. Discover now