" نواندنکار "

245 46 192
                                    

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

.
.
.
.
.







هیونجین بە نەرمی وتی
" کاتی ئەوەیە بڕۆین "


ئەویش سەری لەقاند و هەڵسایەوە و ڕۆیشتە لای

بە نەرمی دەستی گرت و سوڕایەوە بۆ ڕۆیشتن

بەڵام بەر لەوەی هەنگاوێک بنێت بینی کەسێک بەرەو ئەوێ دێت

ئەو کەسە ڕۆیشتە سەر یەکێک لە گۆڕەکانی ئەوێ
دانیشت و دوای ماوەیێک سەری داخست

هیونجین سەرسام بوو کاتێ لە ڕوخساری وردبۆوە

' لێکۆڵەر کیم دای هۆ؟ '

ئایا دەکرێ هاتبێتە سەر گۆڕی هاوسەرەکەی؟

هیونجین سەرەتا شت کە کردی هێنانە خوارەوەی کڵاوەکەی سەری پریا بوو بۆ سەر چاوەکانی وە ملپێچەکەی هێنایە سەر دەم و لوتی

ڕوخساری حەشاردا بە تەواوی


هیونجین بە زەردەخەنەیێکی ساختەوە وتی
" ئاوا بمێنەوە باشە؟ "


پریا سەری بەبەڵێ لەقاند

هەر لەو کاتەدا لێکۆڵەر کیم سەری هەڵگرت و سەیری ئەو پیاو و منداڵەی کرد کە لەسەر گۆڕی لیم بوون

لیم ئەو کەسەی کوژرا و دۆسیەی مردنەکەی گرتە ئەستۆ

کەمێک خۆی ڕێک کردەوە و بەرەو ئەوان ڕۆیشت

هیونجین وای نیشاندا کە گرینگی پێنادا تەنها سەیری پریا'ی دەکرد کاتێ هەستی کرد نزیک دەبێتەوە بە چرپە پێی وت
" هیچ قسە مەکە.. وەڵامی هیچ نادەیتەوە "


" بە یارمەتیت... تۆ کێی؟ چی دەکەی لەسەر گۆڕەکەی بەڕێز لیم و هاوسەرەکەی؟ "


" 𝙋𝙧𝙞𝙮𝙖 " ✔Where stories live. Discover now