" دیـل"

116 33 203
                                    

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

.
.
.
.
.







پریا لە پڕێکدا چاوەکانی کردەوە و ڕاچڵەکی
ئەو قوتابخانەی هەیە

ویستی هەڵسێتەوە تاکو خۆی ئامادە بکات
بەڵام هەستی بەو قوڕساییەی سەر جەستەی کرد بینی هیونجین'ـە
کەمێک سەرسام بوو دوێنێی بیرهاتەوە کە خەوی لێ کەوت زانی کە ئەو هێناویەتەوە ژوورەکەی بەڵام بۆچی لە ژوورەکەی خەوتووە


" ئوپا هەڵستە "


وتی کاتێک هەوڵی دەدا لە خۆی دوور بخاتەوە بەڵام هیونجین زیاتر کێشی دەخستە سەر بەبێ ئاگای لەخەودا

پریا ناچار بوو بە دەنگی بەرزەوە ئەمە بکات
چەند جارێک بانگی کرد ئینجا هیونجین کەمێک خەبەری بۆوە و جوڵا

پریا بە خێرایی هەڵستاو یەکپۆشی قوتابخانەی پۆشی و قژی بەست و کتێب و پێداویستیەکانی قوتابخانەی کۆکردەوە کاتێک تەواو بوو گەڕایەوە لای جێگاکە بینی هیونجین دەستێکی خستۆتە ژێر سەری و سەیری دەکات

پریا بە توڕەیی و ناڕەزاییەوە سەیری کرد وە هەر ئەوەشی کرد کە هیونجین دوێنێ پێشبینی کرد
بۆڵە بۆڵەکانی
" دەبوا ڕێگەت دابا بخوێنم لەجیاتی چوون بۆ سینەماکە! ئێستا من چیبکەم تەنانەت درەنگیش کەوتوم ئایخوایە "


لەکاتێک دا پریا شڵەژابوو هیونجین زۆر ئارام دەردەکەوت
" تەنها پێمبڵێ قوتابخانە سودی چیە؟... ئاوا خۆت تێکداوە "


کۆتایی بەبێزاری وت و هەڵستا لەسەر جێگاکە
" هەرکە وانەکانت تەواو بوون ڕاستەوخۆ بۆ ماڵەوە "


وتی و ژوورەکەی پریای جێهێشت


— — — — — —


" 𝙋𝙧𝙞𝙮𝙖 " ✔Where stories live. Discover now