![]()
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image. .
.
.
.
.سێ بۆ چوار ڕۆژ تێپەڕیوە بەسەر ڕفاندنی پریا لەلایەن کینگ'ـەوە
هەمووان ماندوو بوون لە گەڕان
کەس نازانێ کینگ هێشتا لە ئەمریکا'یە یان گەڕاوەتەوە کۆریابەڵێ چوار ڕۆژە هەمووان زۆر ماندو و شێواون نە پشویێک نە ئیسراحەتێک خەو و خواردنیان نیە تەنها گەڕان و گەڕان
وە گەر لەلایەن هیونجین'ـەوە سەیربکەین
ئەوە چوار ڕۆژ نیە بەڵکو وەک سەدەیێکە
تەنانەت بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێکیش نەخەوتوە و خەو نەچۆتە چاوەکانیەوە
بەردەوام لەم پەیوەندی بۆ ئەو پەیوەندیە
لەو شوێنە بۆ ئەو شوێنە
لەم شار بۆ ئەم شار بێ وەستان و پشودانێک
ئایێن و نیکی زۆر نیگەرانن
هەم بۆ منداڵەکە هەمیش بۆ هیونجین کە هیچ حاڵی باش نیەوەک ئەوە نیە توشی خەمۆکی بوبێت یان بگری وەک لاوازێکی بێ دەسەڵات
بەڵکو لە ناخەوە هەست بە بەتاڵیێک دەکات لە هەموو ژیانی کەس ئەوەندە کاریگەری لەسەر نەبووە
هۆگری کەس نەبووە بەو شێوەیەئەو هۆگری منداڵێکی بچووکی هەشت ساڵان بوو کە لەناکاو لێیان برد و لێیان سەند
هەرکاتێ بیر لە ڕەفتارە شیرین و توڕەبوونە کیوتەکەی دەکاتە توند ملپێچە نەرمۆڵەکەی بە لوتیەوە دەگرێت و پڕ بە سینەی بۆنی دەکات و چاوەکانی دادەخات
چەندە بە حەسرەت بوونیەتی لەلای
نەدەبوا بەتەنیا جێی هێشتبا..
نەفرەت لە خۆی دەکات
چی ئەگەر ئازاری ئەو جەستە بچووک و بێ زیانەیان دا
ئاخر بە بیرکردنەوە لێی دڵی بۆ هەزارەمین جار دەشکێت

YOU ARE READING
ᴘʀɪʏᴀ || ʜ.ʜᴊ ✔
Mystery / Thrillerئەرکـی ئـەو کوشـتنی کەسـانێک و بەدەسـتهێنـانی ئەڵماسـێک بوو بەڵام هەمـوو شـتێک دەگـۆڕێ ئەوکـاتەی ڕووبـەڕووی دوو چـاوی گـەورەی بێـتاوان دەبێتـەوە وەک ئـەوەی بیـری چـووبـێت بۆچـی لێرەیـە و دەبـێت چـیبکـات ئەرکی هـیـونـجـیـن لەو ساتەوە گـۆڕا بۆ پـاراسـ...