" فریودەر "

228 42 137
                                    

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

.
.
.
.
.


هەمووان بە ترسەوە چاوەڕێی کاردانەوەیێکی بچووک بوون لە هیونجین'ـەوە

هیونجین وەک فێڵبازێک تەنها وا وەستابوو وەک پێشوو تاکو سەریان لێ بشێوێنێت و قەلەقیان بکات

بزە خۆبەزلزانینە گاڵتەجاڕانەکەی لەسەر ڕوخسار لانەدەچوو
بەڵام لە ناوەوە ترسی هەبوو ئەویش بۆ خۆی نا... بۆ پریا
ئەو فێڵبازە هەستی بە کەمە ترسەکەی کینگ کرد کە هەموو هەوڵێکی دەدا تاکو دەری نەخات بەڵام لەگەڵ هیونجین سودی نیە
" ترس دەبینم لە چاوەکانت... 'یون جیۆنگهان' "


هەمووان چرپەیێکی سەرسامیان لەدەم دەرچوو
بەڵام لە هەمووان سەرسامتر کینگ خۆی بوو

کینگ..
نەخێر
با بڵێین یون جیۆنگهان!

دەیویست تێبگات چی ڕوودەدات
چۆن ناوی ڕاستی دەزانێت

هیونجین ماوەیێک بوو ناوی ڕاستی دەزانی بەڵام چانسی ئەوەی نەبوو ڕوخساری ببینێت ئەویش بینی
" چـ چۆن تۆ.. "


" پێویست بە شۆک بوون ناکا بیرت چووە من کێم؟.. هوانگ هیونجین... ئەو کەسەی چەندین ساڵە فریوت دەدا بەبێ ئەوەی هەستیشی پێبکەیت "


جیۆنگهان بە شۆک و توڕەیێکی زۆرەوە سەیری دەکرد
ددانەکانی لەیەک دەخشاند لە توڕەییان
ویستی فەرمان بدا کە تەقە لە پریا و ئەو بکەن بێ گرینگیدان بە ژیانی خۆی چونکە بە ڕادەی دۆزەخ پەست و توڕە بوو

بەڵام بەر لەوەی وشەیێک بدرکێنێت پیاوەکانی جیۆنگهان دەورە دران بە گروپێک

پیاوەکانی جیۆنگهان چەکەکانیان دانا سەر ئەرزەکە و دەستەکانیان بەرز کردەوە وەک ڕادەست بوون

" 𝙋𝙧𝙞𝙮𝙖 " ✔Where stories live. Discover now