" تۆڵەکردنەوە "

168 41 59
                                    

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

.
.
.
.
.







هیونجین تێنەگەیشت و برۆیێکی بەرز کردەوە
" مەبەستت چیە لەم قسەیە؟ لەناکاو چی هەڵەیە لەو تۆنی دەنگەت بەرامبەرم؟ "


پریا بە تۆنێکی ساردەوە وتی
" منیش دەمەوێت ژیانی خۆم بژیم و هەموو مافێکم پێ بدرێت بۆ حەز و ئارەزووەکانم.. هەمووکات حەزم بە هاوڕێیەتی بووە بەڵام لەبەر تۆ ترسم هەبوە بە ئیرەییەوە سەیری ئەوانم دەکرد کە بڕیاریان لەسەر ئەوە دەدا شەو لەو شوێنە کۆدەبنەوە بەردەوام قەدەغەکردنی کات بەسەربردن و گەشتە بە کۆمەڵەکان لەگەڵ قوتابخانە.. ژووان بەستن و ڕۆیشتن بۆ بازاڕی و پیاسەکردنی شەوانە و تاقیکردنەوەی سەر کێشیەکان و ڕۆیشتن بۆ کتێبخانە و چێژ بینین لە تەمەنی هەرزەکاریم... هەمووی لە ژێر کۆنتڕۆڵی تۆدابوو! "


لە کۆتایی وشەکانی فرمێسکێک لە چاوەکانی کەوت
هیونجین لەسەر قەنەفەکە هەڵستا و لێی نزیک بۆوە
" ئێستاکەش بۆ یەکەم جار سەرسامم بە کەسێک و هەستم بۆی هەیە و خۆشم دەوێت دووبارە ڕێگری.. ئایا ئەوە خۆپەرستی نیە؟! "


کۆتایی بە کەمێک دەنگی بەرزەوە وت لە کاتێک دا دەگریا
هیونجین هیچی نەوت و بەبێ دەنگی سەیری دەکرد و ون ببوو لە قۆڵایی بیرکردنەوەکانی

" 𝙋𝙧𝙞𝙮𝙖 " ✔Where stories live. Discover now