" پــریــا " ~𝗘𝗡𝗗

269 45 110
                                    

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

.
.
.
.
.






جۆنکیو لە هەوڵی ئەوەدابوو هیونجین کەلەپچە بکات وە بەر لەوەی بیبات هیونجین وتی
" چەند خولەکێکم پێبدە "


بەرەو پریا چوو
لەبەردەمی وەستا و سەیری چاوەکانی یەکتریان کرد
پرسیارێکی زۆر هەبوو زۆربەیان وەڵامەکانیان ڕوون بوون بەڵام هێشتا جێگای ئەوەبوو بپرسرێن
بەڵام لە ئێستادا ئەمە گرینگ نەبوو
هیونجین ویستی قۆڵەکانی بەرز بکاتەوە بۆ باوەشێکیتر بەڵام کەلەپچەکان ڕێگربوون بۆیە بێ هیوا بوو

بەڵام پریا قۆڵەکانی بەرز کردەوە و خۆی خستە نێوانیان
هیونجین زەردەخەنەیێکی بچووکی کرد

سەرەڕای هەموو ئەوانە پریا هێشتا بڕوای بە درۆکانی هیونجین بوو لە بری ڕاستیەکان

ئەو زۆر غەمبار بوو لە هیونجین بەڵام وەک وتی هەرگیز ناتوانێت لێی توڕە ببێت
لە دوایدا فەرمانی کینگ بوو
وە ئەو هەموو خۆشەویستیەی بە پریا درابوو لەلایەن هیونجین'ـەوە لەماوەی ئەو دە ساڵە کێ دەزانێت لەلای دایک و باوکی بەو شێوە دەبوو یان نا

ئەوان دەوڵەمەند و خانەدان بوون کە دەکرا بە پارە دڵخۆشی بۆ کچەکەیان بکڕن لە بری ئەوەی خۆیان پێی ببەخشن

بەڵام هیونجین خۆی ئەمەی کرد و جێی هەردوو کەسایەتیە گرینگەکەی ژیانی بۆ گرتەوە و بگرە زیاتریش دڵخۆشی کردبوو جیا لەوەی هەندێکجار خاوەندارێتی بەسەرەوە دەکرد بەڵام ئەوەش هەر لە خەمخۆری و خۆشەویستی بوو کە پریا لێی تێنەدەگەیشت و پێی غەمبار دەبوو


هیونجین چرپەی کردە نێو قژی
" خۆشمدەوێی "


پریا'ش بەهەمان شێوە وتی
" منیش "


هیونجین پێکەنینێکی ماندووانە و کەمی لەدەم دەرچوو
" ئەوەی من جیاوازە لەوەی بیری لێ دەکەیتەوە "


" 𝙋𝙧𝙞𝙮𝙖 " ✔Where stories live. Discover now