" دڵخۆشی "

132 36 161
                                    

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


.
.
.
.
.







ئەو ماسکەی لایی بوو خستیە سەر دەمی پریا
خۆشی کڵاوەکەی هێنا خوارەوە و زیاتر ڕوخساری داپۆشی

دەستی گرت و ڕۆیشتنە ژوورەوە

کاتێ سەرەی ئەوان هات هیونجین پاسپۆڕتەکەی دا بە کارمەندەکە
کارمەندەکە سەیری هەردووکیانی کرد و ناوەکانی خوێندەوە
" بەڕێز لویس؟ "


هیونجین سەری بە بەڵێ لەقاند
" بەڵێ.... سام لویس "


پاشان ئاماژەی بۆ پریا کرد
" ئەویش لەیلا لویس "


کارمەندەکە سەری لەقاند و دەستی ڕەوان کرد تاکو کەلوپەلەکانیان پشکنینیان بۆ بکرێ بەڵام توشی سەرسوڕمان بوو چونکە ئەوان هیچ کەلوپەلێکیان لانەبوو

تەنانەت جانتایێکیش

بەڵام کاری ئەوان نەبوو تەداخول بکەن و تەنها ڕێگەی پێدان بڕۆن

هیونجین بە پریای خستە باوەشی و بە خێرایی هەنگاوی دەنا بۆ ئەو شوێنەی فڕۆکەکەی لێیە
تەنها 10 خولەک مابوو بۆ فڕینی فڕۆکەکە

ناچار لەسەر کورسیێک دانیشت و پریای لە تەنیشت خۆیەوە دانا
بە دەمارگیریەوە چاوەڕێ بوو ئەو دە خولەکە نەفرەتیە کۆتایی بێت

بە ڕێککەوت سەیری لایێکی کرد بینی پیاوەکانی کینگ بەناو ئەو شوێنەدا دەگەڕێن

چاوەکانی فراوان بوون
ویستی هەڵسێت و ڕاکات بەڵام زانی ناتوانێ
هەم نەدەبوا فڕۆکەکە جێبێڵی تازە
چونکە تەنها شەش بۆ حەوت خولەکی مابوو

پیاوەکانیش بەناو خەڵکەکەدا دەڕۆیشتن و قەرەباڵغی و ناڕەحەتیێکی زۆریان دروست کردبوو
بەڵام گرینگیان پێ نەدەدا

لە کۆتاییدا پیاوەکانی کینگ بوون.


هیونجین کاتێ زانی بەرەو ئەوان دێن سەری داخست
پاشان دوو قاچی بینی لەبەردەم ئەوانەی خۆی

" 𝙋𝙧𝙞𝙮𝙖 " ✔Where stories live. Discover now