![]()
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image. .
.
.
.
.قۆڵەکانی لە دەوری پریا توندتر کردەوە کاتێ گەیشتە باخچەکە
پیاوەکانی کینگـ'یش ڕژانە نێو ماڵەکەی و دەنگی تەقاندنی فیشەکەکان لە هەموو شوێنێک دەبیسترانهەرکە گەیشتە دەرەوە لە باخچەکە دوو لە پیاوەکان لەملاو ئەملای پەیا بوون
بە دەستێک پریای گرت لە باوەشی بە دەستەکەی تری شەڕی لەگەڵ دەکردن
لەبەردەم چاوەکانی پریا فیشەکی دەمانچەکەی دەڕۆیشتە نێو جەستەی ئەوانپریا چاوەکانی فراوان ببون بە بینینی ئەم دیمەنانە
هیونجین سەیری کرد کە چۆن لە جەستەکان دەڕوانێ
" بۆ جاری داهاتوو چاوەکانت بە داخراوی بهێڵەوە "هەرکە گەیشتە دەرەوە بە تەواوی ئۆتۆمبێلەکەی بینی لە دوورەوە
لە کاتی ڕاکردنی بەرەو ئۆتۆمبێلەکەی سەیری دواوەی دەکرد جار جارە
خۆشبەختانە هێشتا ئەوان نەگەیشتبوونە دەرەوەی باخچەکەدەرگای ئۆتۆمبێلەکەی کردەوە بەڵام بە داخەوە بەر لەوەی سەرکەوێ گولەیێک بەر قۆڵی کەوت
هاوارێکی پڕ لە ئازاری لەدەم دەرچوو
بە دەستەکەیتری توندتر پریای گرت نەوەک بکەوێ
هێزی دایە بەر خۆی و بە خێرایی سەرکەوت و پریای خستە کوشنی تەنیشتی و ئۆتۆمبێلەکەی خستە کار
بۆ دواجار سەیرێکی ئەوێی کرد بەر لەوەی بڕوات بە ئازارەوە چرپەی کرد
" بە نەفرەت بن "قۆڵی خوێنی لێ دەتکا بەبەردەوامی پریا بە نیگەرانی و ترسەوە سەیری قۆڵی دەکرد
هیونجین سەیرێکی کرد و بە زەردەخەنەیێکی ساختەوە وتی
" نیگەران مەبە "هەوڵی دەدا قۆڵی لێی بشارێتەوە کە قۆڵی چەپی بوو
تەنها بە قۆڵی ڕاستی سوکانەکەی گرتبووجارە جارە لەتاو ئازار ناڵەیێکی لێ دەردەچوو هەر چەندە هەوڵی دەدا لاواز و بێهێز دەرنەکەوێ لەبەر پریا
![](https://img.wattpad.com/cover/374238147-288-k727118.jpg)
YOU ARE READING
𝗣𝗿𝗶𝘆𝗮 || 𝗛.𝗛𝗝 ✔
Misterio / Suspenso- پــریــا بـچــووک و بـێـتـاوانــەکـەم.. - تـۆ شــایـەنــی ژیـانـێـکـی لـەم شـێـوەیــە نـــەبـویــت.. - بـەڵـام نـاچـار بـوویـت بـێـیتــە نـێـو ژیــانـێــکی پـــڕ لە تــاوان و خــراپـە کــە زۆر جــیــاوازی هـەبــوو لــەوەی کـە شـایـەنــی تــۆ بــو...