.
.
.
.
.هیونجین خەریکی کردنەوەی پشتێنی سەلامەتیەکەی بوو کاتێک وتی
" دەی دابەزە "" بەڵام .. "
پریا بەرلەوەی قسەکەی تەواو بکات هیونجین دابەزی و دەرگاکەی داخست
پریا بە بێزاری پشتێنی سەلامەتیەکەی کردەوە و لەپڕ دەرگاکەی بۆ کرایەوە لەلایەن هیونجین'ـەوە کە بەساردی سەیری دەکرددەستی پریای گرت و نەرمی دایبەزاند پاشان لەخۆیی نزیک کردەوە بە چرپەوە لەبن گوێی وتی
" لەکاتی سەیرکردنی فلمەکە هیچ ناڕەزایێک دەرنابڕی وەک من بەبێ دەنگی سەیری دەکەیت "وتی و بەدوای خۆی دا ڕایکێشایە ئەو باڵەخانە چۆڵ و ترسناکە کە تەواو نەکرابوو تەنها لەوە دەچوو هێشتا کاری لێ بکرێت بەڵام ئێستا کات درەنگ بوو هیچ کەسێک لەم ناوە نەبوو
پریا بەبێ دەنگی بەدوای هیونجین'ـدا ڕۆیشتە نێو باڵەخانەکە
سەیری هیونجین'ـی کرد کە بەرەو پلیکانەکان دەڕوا
ئەویش بەدوایدا ڕۆیشت و تا زیاتر دەڕۆیشتن زیاتر تاریکی نێو باڵەخانەکە دەستی بەسەردا دەگرتنپریا هەستی بە ترس کرد لە تاریکیەکە بەڵام هەر بێدەنگ مایەوە لەبەر هیونجین لەبری ئەوە هەردوو قۆڵەکانی توند لە قۆڵێکی هیونجین ئاڵاند و بە ترسەوە لەگەڵ ئەو بەسەر پلیکانەکان دەکەوت
دوای بڕینی هەموو پلیکانەکان گەیشتنە سەربانی باڵەخانە بەرزەکە
هەر زوو باییە ساردەکە دای لە قژ و ڕوخساریانپریا سەیری دەوروبەری کرد هیچی وانەبوو
" ئوپا ئێستا هۆکاری هاتنمان بۆ ئێرە چیە؟ "هیونجین وەڵامی نەدایەوە لەبری ئەوە بەدوای خۆیدا ڕایکێشا بۆ لێواری باڵەخانەکە کە دوو کورسی لێبوو
YOU ARE READING
" 𝙋𝙧𝙞𝙮𝙖 " ✔
Mystery / Thrillerبــوونــی تــۆ ئــاســودەیـی مـنـە تــاقــیــم مـەکــەنــەوە بــە دوورخـسـتـنـەوەی لـێـم چــونــکــە تــەنــهــا بــیــرکــردنــەوە لــەوە ئــازارم دەدات ـ ڕوح و جـەسـتـەیـێـکـی بـچـووکـی بـێـتـاوان وای لـە تـاوانـبـارێـکـی گـەورە و مـەتـرسـیـدار کـ...