" ڕێگری کردن "

198 38 73
                                    

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

.
.
.
.
.






" باشترە من بە دیلی بگرم نەوەک کەسێکیتر "


نیکی بەڕاستی زۆر هاوڕابوو لەگەڵ ئەم قسەیە
چی گەر هات و ڕفێندرا یان شتێک ئەوکاتەش بە دیلی بگرن و ئازاری بدەن یان شتێک تاکو هیونجین'ـیش ئازار بدەن بە خاڵی لاوازی
ئیدی نیکی بێدەنگ بوو هیچیتری نەوت
دوای هەموو شتێک بیری کردەوە نابێت زۆر تێکەڵی پەیوەندی خێزانی ئەو دووانە بێت هیونجین خۆی باشتر دەزانێت چی باشترە بۆ پریا

نیکی دوای ماوەیێک وتی
"ئێ تەنانەت خۆشت ناڕۆیت و پیاسەیێکی لەگەڵ بکەی لە دەرەوە بەهۆی سەرقاڵیتەوە.. تۆ ئەو کچە دەکوژی لە ژوورەوە و توشی نەخۆشی دەروونی و شتیوای دەکەیت"


هیونجین بەبێزاری چاوی لێ سوڕاند و جگەرەیێکی داگیرساند
نیکی هەڵستا و وتی
" من دەڕۆم "


کاتەکەی ئەوەندە درەنگ نەبوو بەڵام دیاربوو دەیویست بڕوات
پاشان سەیری هیونجین'ـی کردەوە و وتی
" بەیانی خۆم دەیبەم پیاسەیێکی پێدەکەم "

















'من وتم براکەم ناهێڵێت بێ سودە تکایە چیتر داوای ئەوە مەکە'

'من چیم وت؟ نەموت دەتوانی لە پەنجەرەکەوە هەڵبێیت؟'

'دەزانی گەر بێت و ئەمە بکەم ئەوا بێ دوودڵی دەمکوژێت؟'

" 𝙋𝙧𝙞𝙮𝙖 " ✔Where stories live. Discover now