.
.
.
.
.حەبەکان هێشتا کاری خۆیان نەکردبوو
هێشتا سەر شێت و توڕە بووگەڕایەوە ماڵەوە
مێشکی هێشتا سەرگەردانی بیرکردنەوەکان بوو
هەرکە ڕۆیشتە هۆڵەکە فریشتە بچووکەکەی بینی کە خەوی لێکەوتوە لەسەر قەنەفەکان
هەر زوو چاوەکانی لەسەر لادان و ڕۆیشتە چێشتخانەکە
کەمێک ئاوی خواردەوە بۆ ئارام بونەوەی
کردی بە دوو بۆ سێ گڵاس ئاو
بەڵام سارد نەبۆوە بەڵکو هەر وەک خۆی بووحەزی بەوە بوو هەموو چێشتخانەکە بشێوێنێ
حەزی دەکرد هەموو شوێنەکە وێران بکات
هەموو ماڵەکە سەراوژێر بکا بۆ کەم کردنەوەی توڕەییبەڵام دانی بە خۆیدا گرت و دەستی خستە سەر نێوچاوانی
گەڕایەوە هۆڵەکە و لەسەر قەنەفەکە لە تەنیشت خەوتوەکە دانیشت
دواتر ڕوخساری سوڕاند و ڕوخسارە ئارام و بێ خەوشەکەی ئەوی بینیبۆ ماوەیێک وا سەیری کرد
وا مایەوە بێ هیچ جوڵەیێک
بێ ئەوەی چاوەکانی بنوقێنێ بۆ جارێکوردە وردە ئارام دەبۆوە
هەستی کرد تەنها بە سەیرکردنی ڕوخساری ئارامی ئەویش ئارام بۆوە
وەک ئەوەی ڕوخساری کچە بچووکەکە کاریگەری زیاتر بێ لە بری دەرمانەکانیبەڵام ئەو ڕقی لەمە بوو
بۆچی دەبێ ئەوەندە کاریگەری لەسەر هەبێ.!
ئاهێکی هەڵکێشا و چاوەکانی لەسەر لادا
✠ ——— ✠ ——— ✠ ——— ✠
هەرکە هیونجین ڕۆیشتە ژوورەوە ڕووکەشی بێزاری نیکی بینی
هەر کە نیکی'ـیش ئەوی بینی ڕوخساری بێزاری گۆڕا بۆ ڕوخسارێکی سارد و دڵگرانهیونجین بە توندی قۆڵی گرت و وەستاندی کاتێ ویستی بڕوات
" وەک منداڵێکی زیز بوو مامەڵە مەکە.. با قسە بکەین "
YOU ARE READING
" 𝙋𝙧𝙞𝙮𝙖 " ✔
Mystery / Thrillerبــوونــی تــۆ ئــاســودەیـی مـنـە تــاقــیــم مـەکــەنــەوە بــە دوورخـسـتـنـەوەی لـێـم چــونــکــە تــەنــهــا بــیــرکــردنــەوە لــەوە ئــازارم دەدات ـ ڕوح و جـەسـتـەیـێـکـی بـچـووکـی بـێـتـاوان وای لـە تـاوانـبـارێـکـی گـەورە و مـەتـرسـیـدار کـ...