" خیانەت "

159 41 83
                                    

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

.
.
.
.
.







پریا لەسەر کورسیەکەی دانیشتبوو بە ئاسودەییەوە دوای ئەوەی ڕێگەی پێدرا و چانسێکی تری وەرگرت تاکو بخوێنێت

جۆنکیو هاتە تەنیشتی دانیشت بە زەردەخەنەوە
پریا'ش زەردەخەنەی بۆ کردەوە

دەستی پریای گرت و بەدوای خۆی دا ڕایکێشا

دوای ئەوە ڕۆیشتنە دەرەوە بۆ گۆڕەپانەکە
"لێرە دابنیشە لە کاتێکدا من یاری دەکەم پاشان بەیەکەوە یاری دەکەین"


پریا سەری جوڵاند و ڕۆیشت دانیشت
تەواوی کاتەکە سەیری یاریکردنی دەکرد و سەرسام بوو بە لێزانی و شارەزایی لە یاریکردن

هەندێک کچ لەوێ بوون هاواری ناویان دەکرد
دیاربوو دڵی نیوەی کچەکانی قوتابخانەکەی بردبوو بە سەرنجڕاکێشی و شێوازی یاریکردنەکەی

دڵی پریا'ش یەکێک بوو لە هی ئەو کچانە بەڵام تەنها جیاوازیەکەی ئەوە بوو جۆنکیو تەنانەت سەیری کچەکانی تری نەدەکرد جگە لە پریا


دوای ئەوەی تەواو بوو لە یاریکردن بە هەناسە بڕکێوە گەڕایەوە لای پریا
پریا دەبەیێک ئاوی پێدا
ئەویش وەری گرت و خواردیەوە
"دەمەوێت وەک تۆ شارەزابم لە یاریکردن.. بەڕاستی سەرسام بووم"


"سەرسامی یاریکردنەکەم بوویت... یان خودی خۆم؟ وەرە ڕاستیەکە بڵێ"


پێکەنی و پریا کەمێک سەرسام بوو
" چی دەڵێیت؟ "


" تۆ دەزانی چی دەڵێم... ڕوخسارە سورەکەشت دەزانێت پێموابێت "


" 𝙋𝙧𝙞𝙮𝙖 " ✔Where stories live. Discover now