تۆ جوانیت گرنگی بە بیرکردنەوەی
دەورووبەر مەدە.
لێرە لە ڕوسیا کە بە وڵاتی بەفر و ساردی ناسراوە، شارۆچکەیەکی هەبوو کە دڵڕفێن بوو بۆ هەر کەسێکی بیانی کە سەردانی دەکرد، هەرجارێک سەردانت کردابایە هەرگیز دیمەنە دڵڕفێنەکەیت لەبەر چاوان لا نەدەچوو.
تۆمسک یەکێک بوو لە جوانترین شارۆچکەکانی ڕووسیا، کە بە جوانیە تایبەتیەکەی ناسراو بوو، لێرە لەو شارۆچکەیە خێزانێکی باڵادەست و دەوڵەمەند هەبوو، خێزانی سمیرنۆڤ، یەکێک بوون لە ناودارانی ئەو شارۆچکەیە و تەنانەت ناوچەکەش.
ئەناتۆلی سمیرنۆڤ یەکێک بوو لە میراتگری خێزانی سمیرنۆڤ، ئەو بە پیاوە دڵ باش و میهرەبانەکەی خانەوادەکە ناسراو و بوو، خاوەنی دوو کچ و دوو کوڕ بوو، لیۆنس کە کوڕە گەورەکەی بوو تەمەنی 27 ساڵ بوو یەکێک بوو لە قۆزترین گەنجەکانی کۆپیلۆڤۆ، ڕیشێکی کەمی زەرد و دوو چاوی هەڵۆیی سەوزی هەبوو کە بەتەواوی شێوەی لە باوکی دەچوو، دڵێکی ڕەقی وەک بەردی هەیە کە گرنگی بە هیچ شتێک نادە .
کوڕە بچوکەکەی لۆنەر کە تەمەنی 20 ساڵ بوو بەهەمان شێوەی براکەی شێوەیەکی پیاوانە و قۆزی هەبوو، ئەو جیاواز لەبراکەی چاوێکی گەورە و شینی هەبوو، نیوەی کچانی شارۆچکەکە ئاشقی جوانی لۆنەر ببون، ئەو بە شازادەی شارۆچکەکە ناسراوە.
هەروەها کچە بچوکەکەی لێڤا کە تەمەنی 14 ساڵە، بەتەواوەتی کچە بەنازەکەی دایک و باوکیەتی، دووچاوی شینی کاڵ و قژێکی زەرد و باڵایەکی مامناوەندی هەیە، گەنجانی شارۆچکەکە هەمویان ئاوات دەخوازن بۆ چرکەیەک لەلایەن لێڤای نازدار بیریان لێ بکرێتەوە.
کچە گەورەکەی ئەناتۆلی لارا پێترۆڤ بەتەواوی جیاواز بوو لە ئەندامانی خێزانەکەی، خاوەنی قژێکی قاوەیی کاڵ و دوو چاوەی قاوەیی بوو باڵایەکی مامناوەند و قژی لەنزیک کەمەری بوو، پێستێکی سپی و لوتێکی ڕێک، جوانیەکەی لارا دڵبەرانە بوو، بەڵام هیچ کەسێک بۆی نەبوو بۆ یەک چرکەش خەیاڵی هەبوونی بکات،ئەپرسن بۆچی؟
YOU ARE READING
دەوڵـەمەنـدێـڪے نابینا||𝐊•𝐓𝐇(کۆتایی هاتوە)
Romantik"بەڕێز ڪیم بە ئەگەرێکی زۆر هەرگیز لەم کوێریە ڕزگارت نابێت"دکتۆرەکە بەو پیاوە دەوڵەمەندی کوێرەی ڕاگەیاند بەبێ ئوومێدی دوای هەزاران چارەسەر کە هەموو بێسوود بووە. " بۆچی دیسانەوە هاتمەوە هەمان خاڵ؟ بۆچی کە وادەزانم هەموو شتێک تەواو بوە دووبارە وەک سەرە...