ئەوەی بیرت بۆی ناچێت خودا پێت دەبەخشێت ئەوەشت لەبیر دەباتەوە پێت وابوو تێناپەڕێت
پـۆڤـیـ'لـارا ||
بۆچی ئەو ئازارانە بەکۆتایی نایەن؟ تاکوێم دەبەن؟ چیترم لێ دەسێننەوە؟ ئێستا لە کەشتیەک دەچم بێ چارۆگە، نازانم شەپۆلەکان بەرەو کوێم دەبەن، تەنها ئەوە دەزانم دەمبەن و دەمبەن، بەبێ هیچ ئامانجێک لەنێو دەریایەکی قوڵ دەڕۆم، هەموو ئەوەی پێم دەکرێ چاوەڕوانیە، چاوەڕێ دەکەم، یان ئەوەتا کەشتیەکەم لەگەڵ تۆفانێک نوقم دەبێت، یا ئەوەتا توشی دورگەیەک دەبم.
ئازارەکان هەندێک جار ورد و خاشت دەکەن، پارچە پارچەت دەکەن، هەندێک جار ئازارەکان دروستت دەکەن و دەتکەنە کەسێکی تر بەڵام بەبێ دڵ، کەسێکی نوێت لێ دروست دەکەن، گەر جارێکی تر بتشکێننەوە کەمتر ئازارت دەبێ، کەمتر وەک پێشوو دەشکێیت، بە ئازار دەبێت بەڵام وەک جاری ڕابردوو نا، کاتێک لەلایەن نزیکترین کەستەوە ئازار دەدرێیت بۆ جاری دوەم خۆت چاوەڕێی ئازار دەکەیت، خۆت دیسانەوە چاوەڕێی شکانێک دەکەی لەو کەسانەی پێشتر نەتدەکرد، بەهۆی شکان و ئازارەکان گەورە دەبیت، ئەقڵت دەگۆڕێ، بیرکردنەوەت سەبارەت بە مرۆڤەکانی تر دەگۆڕی، دەبیتە کەسێکی نوێ بەڵام بەبێ هەستەکانت، بەبێ متمانە کردنت.
ئازاریان دام، زۆر شکاندیام، دایکم تا ئەمڕۆش ئازاری داوم باوکم هەمان شت، بەڵام ئازاری هیچی بەقەد ئازارەکەی ئادریک نەی شکاندم، من لەگەڵ ئازاری دایک و باوکم گەورە بووم، هەمیشە چاوەڕێی شکان و ورد بوونم لەوان دەکرد، بەڵام هەرگیز چاوەڕێی ئەوە نەبوو لەئادریک، بەڵام نیشانی دام کە هەڵەم، من دەبوایە چاوەڕێی خراپترین وردکردن بم لەلایەن ئەوەوە، نەک چاکردنەوە برینەکان.
تۆ بۆ ئەوە هاتیت برینەکانم چاک بکەیتەوە، وە کردتەوە زۆر بەجوانی دڵم و ڕوحمت چاک کردوە، بەڵام دواتر بەجۆرێک وردت کرد هیچ جارێکی لەژیانی ئاوا ورد نەبوو، منت بردە بەرزیەکی زۆر، دەترسام بکەوم، دەترسام لەو بەرزیە قاچم بخزێ بەڵام بیرم لەوە نەدەکردوە تۆ من فڕێبدەیت، ئادریک هەرگیز ئاوام خەیاڵ نەکردبوو تۆ بەو شێوەیە من بخەیتە خوارەوە.
YOU ARE READING
دەوڵـەمەنـدێـڪے نابینا||𝐊•𝐓𝐇(کۆتایی هاتوە)
Romance"بەڕێز ڪیم بە ئەگەرێکی زۆر هەرگیز لەم کوێریە ڕزگارت نابێت"دکتۆرەکە بەو پیاوە دەوڵەمەندی کوێرەی ڕاگەیاند بەبێ ئوومێدی دوای هەزاران چارەسەر کە هەموو بێسوود بووە. " بۆچی دیسانەوە هاتمەوە هەمان خاڵ؟ بۆچی کە وادەزانم هەموو شتێک تەواو بوە دووبارە وەک سەرە...