ئاساییە گەر هەموان پشتیان تێ کردیت، لەبیرت بێت دورستکەرە زەوی و ئاسمان هەموو شەوێک دێتە ئاسمانەکان و دەڵێت چیت دەوێ بەندەکەم.
|بیستیـ و سـێـیـ شـوبـاتـــ.
هەموو شتێک جوان بوو لە ژیانی لارا پێترۆڤ، ئادریک ڕۆژێکی تێپەڕنەدەدا بە گرنگی پێدان بە لارا، بەڵام شتەکان بەهێواشی دەستیان بە کەمبوونەوە کرد، ئادریک کەمتر دەهاتە ماڵەوە، کەمتر گوێبیستی گلەییەکانی لارا دەبوو.
لارا دڵتەنگ بوو بەوەی ئادریک ئاوا لەناکاو گۆڕاوە، بەڵام دڵێ خۆی دەدایەوە بەوەی ئادریک بەهۆی سەرقاڵی کارکردنەکەی ئاوا ماندوە و کەمتر گرنگی پێدەدا، بۆیە لارا زۆر سەری نەدەخستە سەر" ئازیزم دەزانی ئەمڕۆ بۆیەی نینۆکەکانم گۆڕی، جوان نیە؟" لارا بە خەندەوە پرسیاری لە ئادریک دەکرد کە بەیەکەوە لەسەر قەنەفەکە دانیشتبوون " همم" ئادریک بە بێزاریەوە دەنگی دەرکرد، خەندەی سەر لێوی لارا نەما بەهۆی وەڵامە ساردەکەی ئادریک، ئەوە هەرگیز ئادریک نەبوو ئاوا سارد و بێ هەست، هەموو جارێک بەبێ ئەوەی لارا باسی گۆڕینی وردەکاریەکانی بکات ئادریک هەستی پێدەکرد، خۆی دەیپرسی لارا ئەوە فڵانە شتت گۆڕیوە؟ کەچی ئەمڕۆ تەنانەت گرنگی بە قسەکانی لاراش نەدا.
لارا لەباوەشی ئادریک هاتە دەرەوە و هەڵسایەوە
"بۆ کوێ دەچی؟" ئادریک پرسیاری لە لارا کرد
" د دەچم ئاو دەخۆمەوە دەتەوێ؟" دەنگی لارا کز بوو کە وەڵامی دایەوە، ئادریک سەری بە نەخێر لەقاند و سەرنجی خستەوە سەر تیڤیەکە، لارا بەهەناسە تەنگەیەوە چوە چێشتخانەکە، هەر زوو دەستی بە گریان کرد دەمی توند گرت نەکا دەنگی دەرچێت و ئادریک گوێبیستی بێت." بەسە بەسە لارا گەمژە بۆچی دەگریت؟ تۆ گەمژەیت بابەتێکی بچوک وا گەورە دەکەیت؟ بێ ئەقڵ بۆچی دەگریت بۆیەکردنی نینۆک شتە لەسەری دەگریت" لارا فرمێسکەمانی سڕی و خۆی سەرزەنشت دەکرد، پێی وایە بابەتەکەی زیاد لە پێویست گەورەکرد.
YOU ARE READING
دەوڵـەمەنـدێـڪے نابینا||𝐊•𝐓𝐇(کۆتایی هاتوە)
Romance"بەڕێز ڪیم بە ئەگەرێکی زۆر هەرگیز لەم کوێریە ڕزگارت نابێت"دکتۆرەکە بەو پیاوە دەوڵەمەندی کوێرەی ڕاگەیاند بەبێ ئوومێدی دوای هەزاران چارەسەر کە هەموو بێسوود بووە. " بۆچی دیسانەوە هاتمەوە هەمان خاڵ؟ بۆچی کە وادەزانم هەموو شتێک تەواو بوە دووبارە وەک سەرە...