حەوت جاریش بڪەوم
بۆ ھەشتەم جار ھەڵدەستمەوە ..
کـۆریـایـی بـاشـوور ـــ ســیــئــۆلـــ ||
فڕۆکەکە نیشتەوە و خەڵکەکانی ناوی پەیتا پەیتا لەناوی دادەبەزین و دەچوون بەشی وەرگرتنەوەی جەنتاکانیان، لارا بە هێمنی چاوەڕێی وەرگرتنەوەی جەنتاکەی دەکرد.
دوایی وەرگرتنەوە و لەنێو فڕۆکەخانەکە هاتە دەرەوە و هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و سەیری دەرەوەی دەکرد، ئێرە وڵاتێکی نوێ و ژیانێکی نوێیە بۆ ئەو، بەخۆی دەڵێ کە دەبێت لێرە سەر لەنوێ دەست بەژیانی بکاتەوە و هەوڵبدات ژیانێکی نوێ بۆخۆی دابین بکات.
لارا کچێکە هاوشێوەی ناوەکەی، خانمێکی درەوشاوە و بەهێز و خانمانەیە، لە زمانی لاتینی لارا بەمانی دەرەوشاوە دێت وە بەزمانی ڕووسی لارا بەمانی پاراست و دڵخۆشی دێت، لەزمانی تورکی لارا بەمانی پەڕەی ئاو دێت، لارا خانمێک کە لەهەر لایەک دە درەوشێتەوە و جوانیەکەی سەرنجی هەموان دەبات، هەروەها ڕوو لەکام لایە بکات دڵخۆشی بۆ ئەو جێگایە دێنێت بە کردارەکانی، ئەو کچێکی شیرین و میهرەبانە بەقەد ناوەکەی و زیاتر لەناوەکەی، ئەو سیفاتێکی هەیە ئەویش ئەوەیە کە ئامادەیە بۆ پاراستنی کەسانی خۆشەویستی هەموو کارێک بکات گەر ئەو کارە بەخراپە لەسەر خۆیشی بشکێتەوە، هەر وەک پەڕی ئاو هێمن و نەرم و لەسەر خۆ بوو، ئەو بەتەواوەتی سیفاتی ناوەکەی لە کردار و سیفاتی بەدیدەکرا.
لارا جیاوازتر لەهەر ئافرەتێکی تر کە خیانەتیان لێدەکرێ، لەبری پاڕانەوە لەو کەسە و قبوڵکردنی، هەڵسا بە وازهێنان و جیابوونەوە، هەرگیز لە قاموسی لارا نیە کە لە پیاوێک بپاڕێتەوە بۆ سۆز و خۆشەویستی، لەبری ئەوەی بکەوێتە خەمۆکی بڕیاری دا لاپەڕیەکی نوێ هەڵبداتەوە و سەر لەنوێ دەست بەژیانی خۆی بکاتەوە، ئەو کچێکە سەرەڕای هەموو ئازار و خەمەکانی کە هەیەتی هەمیشە ئەرێنی و وزەی پۆزەتیڤی بڵاو دەکاتەوە.
مەگەر لەگەڵ لارا ژیان بکەیت ئەگەرنا هەرگیز ناتوانی لەڕێی کردارەکانی بزانی لەژیانی چ دەگوزەرێ، کچێکی نهێنیە زیاتر، بەدەگمەن باسی کێشەکانی دەکا لەلای کەسانیتر، زۆر باسی ئەو کچە قەشەنگەمان کرد وایە؟ بەڵام ئەمانە هەمووی ڕاستین لەسەر ژیانی ئەو کچە لاوە کە هەر لە تەمەنێکی بچووکەوە هەڵگری خەمانێک بوو کە لەتەمەنی خۆی گەورەتر بوون.
YOU ARE READING
دەوڵـەمەنـدێـڪے نابینا||𝐊•𝐓𝐇(کۆتایی هاتوە)
Romantizm"بەڕێز ڪیم بە ئەگەرێکی زۆر هەرگیز لەم کوێریە ڕزگارت نابێت"دکتۆرەکە بەو پیاوە دەوڵەمەندی کوێرەی ڕاگەیاند بەبێ ئوومێدی دوای هەزاران چارەسەر کە هەموو بێسوود بووە. " بۆچی دیسانەوە هاتمەوە هەمان خاڵ؟ بۆچی کە وادەزانم هەموو شتێک تەواو بوە دووبارە وەک سەرە...