ئاو هەتا ساردی نەبینێ نابێ بە سەهۆڵ.
" بۆچی هێشتا لێرە دانیشتووین؟ دوادەکەوین بۆ سەر کار" لارا بەپەلە هاتە هۆلەکە و وای بە تایهیۆنگ گووت "کێشە نیە ئێمە ناچینە کۆمپانیا" تایهیۆنگ لەسەر خۆوە وای گووت و پاشان سەیری لارای کرد، درێسێکی سپی و چاکەتێکێکی شین کە خان خانەی سپی لێ بوو لەبەر بوو.
*جلی لارا *
" نەخێر گیانەکەم نا، ئەوە زوڵمە تۆ بۆچی هەرچی بپۆشێت لێت جوانە؟ " تایهیۆنگ بە گلەییەوە وای گووت و لە لارا نزیک بوویەوە
" چونکە جوانم لەبەر ئەوە، ئێ کەوایە بۆچی ناچینە کۆمپانیا؟" لارا سەیری تایهیۆنگی کرد و بەخەندەوە وای گووت." دەمەوێ ئەمڕۆ بەیەکەوە بچینە دەرەوە و ژوان ببەستین "تایهیۆنگ بە خەندەوە وای گووت و لارا بزەیەکی کرد "ژوان؟" لارا بە خەندەوە پرسی و تایهیۆنگ سەری بە ئەرێنی لەقاند" بەڵێ گیانەکەم، من زۆرم حەز پێ بوو بەیەکەوە بچینە ژوانێک و ڕۆژێکی تەواو لەدەرەوە بەسەر ببەین وەک دوو خۆشەویست، بەڵام بەهۆی سەرقاڵیمانەوە بۆمان نەدەگونجا" تایهیۆنگ بە خەندەوە وای گووت و دەستی لەسەر کوڵمی لارا دانا.
" دەچینە کوێ؟" لارا پرسیاری کرد و تایهیۆنگ خەندەیەکی کرد" سوپڕایزە بەتەواوی با بڕۆین ئێستا "تایهیۆنگ وای گووت و دەستی لارای گرت و لەگەڵ خۆی بردی بۆ دەرەوەی کۆشکەکە، بەرەو لای ئۆتۆمبێلەکەی چوو و دەرگاکەی بۆ لارا کردەوە و لارا سەرکەوت.
YOU ARE READING
دەوڵـەمەنـدێـڪے نابینا||𝐊•𝐓𝐇(کۆتایی هاتوە)
Romance"بەڕێز ڪیم بە ئەگەرێکی زۆر هەرگیز لەم کوێریە ڕزگارت نابێت"دکتۆرەکە بەو پیاوە دەوڵەمەندی کوێرەی ڕاگەیاند بەبێ ئوومێدی دوای هەزاران چارەسەر کە هەموو بێسوود بووە. " بۆچی دیسانەوە هاتمەوە هەمان خاڵ؟ بۆچی کە وادەزانم هەموو شتێک تەواو بوە دووبارە وەک سەرە...