هەندێک جار ناچاریت ببیتە دڕندە
تا هەموو کەس چیتر ئازارت پێ نەگەینن." ئەرێ دامنێ خۆ دەتوانم بڕۆم" لارا هاواری کرد و شەقی لەپشتی تایهیۆنگ دا، تایهیۆنگ گوێی بە لێدانە بچوکەکانی لارا نەدا و بەرەو ژورەکەی چوو، دەرگاکەی کردەوە و پاسان دەرگاکەی کلیل کرد " یااااا کیم تایهیۆنگ تۆ من بەند دەکەی لەژورەکەت؟ بەرمبدە دەییی" لارا کە گوێی لە کلیل دانی دەرگاکە بوو هاواری کرد و دەیویست لەسەر پشتی تایهیۆنگ بێتە خوارەوە.
تایهیۆنگ بزەیەکی کرد و لارای لەسەر جێگاکە پاڵخست، لارا بەخێرایی گەڕایەوە دواوە و بەتوندی دەستی لە جەستەی ئاڵاند، تایهیۆنگ پێکەنی و چوە ژووری خۆ گۆڕینەکە و پاسان چەند چرکەیەک هاتەوە دەرەوە و شتێکی لەدەست بوو، لەسەر جێگاکە دانیشت و سەیری لارای کرد کە چۆن دەستی لەگیانی ئاڵاندوە " هەڵە بیرت کردەوە بچکۆڵە مێشک پیسەکەم، ئێمە ئەوە ناکەین لە ئێستادا، چونکە هێشتا تۆ ئەوەت ناوێ، وە ئەوەش چێژبەخش نابێت، با ئونۆ بکەین" تایهیۆنگ بە بزەوە وای گووت و پاشان کارتی ئونۆکانی لەسەر جێگاکە دانا.
لارا لە شەرمی بیرکردنەوەکانی گازی لە لێوی گرت و سەیری پەنجەکانی کرد، تایهیۆنگ کارتەکانی ڕێک خست و دابەشی کردن، سەرەتای یاریەکە ئاسایی دەڕۆشت پاشان تایهیۆنگ بیرۆکەیەکی بۆ هات" با ئەوەی براوە بێت خەڵات وەربگرێت" تایهیۆنگ وای گووت و لارا سەیری کرد " بەڵام من پارەم لا نیە"
" لەسەر پارە نایکەین، ئەگەر من بردمەوە تۆ دەبێ ماچێکم پێ بدەیت و ئەگەر تئش بردەتەوە چیت بوێ ئەوە داوابکە" تایهیۆنگ بە خەندەوە وای گووت و لارا چاوی لێ خولاندەوە" نەخێر لەسەر ماچ نیە! " لارا ڕەتی کردەوە و تایهیۆنگ بە بزەوە سەیری کرد" نەخێر لەسەر ماچ دەیکەن، من کوڵمەکانت ماچ دەکەم خەم مەخۆ"
" نەخێر " لارا وای گووت و یەکێک لەکارتەکانی دانا" با دەیکەین " تایهیۆنگ بە پێداگریەوە وای گووت "نایکەم"
" دەیکەی"
" نایکەم"
YOU ARE READING
دەوڵـەمەنـدێـڪے نابینا||𝐊•𝐓𝐇(کۆتایی هاتوە)
Romance"بەڕێز ڪیم بە ئەگەرێکی زۆر هەرگیز لەم کوێریە ڕزگارت نابێت"دکتۆرەکە بەو پیاوە دەوڵەمەندی کوێرەی ڕاگەیاند بەبێ ئوومێدی دوای هەزاران چارەسەر کە هەموو بێسوود بووە. " بۆچی دیسانەوە هاتمەوە هەمان خاڵ؟ بۆچی کە وادەزانم هەموو شتێک تەواو بوە دووبارە وەک سەرە...