⤵ 𝐶ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 ° 𝑇𝑤𝑒𝑛𝑡𝑦 𝑆𝑒𝑣𝑒𝑛 ⤴²⁷

256 59 67
                                    

لە کۆتایی نامەکاتە
لە نامەکەی ئەمجارەتا
گیانە ئەڵی کە بە قەد
چەندە خۆشم دەوێت.

لە کۆتایی نامەکاتەلە نامەکەی ئەمجارەتاگیانە ئەڵی کە بە قەدچەندە خۆشم دەوێت

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.



" هەرچیە دوێنێ شەو ڕویداوە لەبیری بکە، چونکە من ئەو کاتە مەست بوومە، ئەمە لەکاتێک بوە کە مەست بومە و هۆشم لەسەر خۆم نەبوە، ئەوەی کردومانە تەنها گەمژەیەک بووە و لەبیری بکە" لارا سەیری پەنجەکانی کرد و وای وت، تایهیۆنگ بە سەرسوڕماوی سەیری کرد.




چۆن ئەوە بە گەمژەیی ناو دەبات؟ ئەوە بۆ تایهیۆنگ سەدان مانا دەدات، کەچی ئەویش دەڵێت تەنها گەمژەییەکە کردومانە و لەبیری بکە؟ تایهیۆنگ هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و بە دەستی ڕوخساری سڕی و هەڵسایەوە، پشتی لە لارا کرد و بەرەو جێگای جل گۆڕینەکەی چوو و جلەکانی پۆشی.

*شێوەکاری جلی تایهیۆنگ *

*شێوەکاری جلی تایهیۆنگ *

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.





قەمیسێکی شین و کابۆیەکی پۆشی و هاتەوە ژورەکەی و سەیری لارای کرد " ئەوەی کردمان گەمژەیی نەبوو، وە بوێریش نەکەی بڵێیت گەمژەییە کیم لارا، من شتێکم بە تۆ دا هیچ ئافرەتێک نەیبوە، من پاکی خۆم دایە دەستت، ئێستاش دەڵێیت لەبیری بکە؟" تایهیۆنگ هەوڵیدەدا ئارام بێت هیچ شتێک نەکا لارا خەمبار بکات، بەڵام بەوە توڕە بوو کە لارا وتی گەمژەییە، ئەو هەموو وجد و بوونی خۆی بە لارادا، کەچی لاراش ئەوە بە گەمژەیی ناو دەبات؟

" مـ من " بەر لەوەی لارا قسەکەی بکات تایهیۆنگ قسەی پێ بڕی و لەلارا نزیک بویەوە " هەرگیز جارێکی تر نەبیستمەوە لێت ئەوە بە گەمژەیی یان کەمی سەیر بکەیت، لەبیری نەکەیت تۆ لەگەڵم خەوتیت، ئەوەش یانی بویتە هی من تێدەگەی؟ تۆ ئیتر هی منیت کیم لارا، تۆ بەشێکیت لە من و لە گیانم، ئەوەشی کردمان کرداری تێکەڵ بوونی ڕووحمان بوو" تایهیۆنگ لەکۆتایی قسەکانی دەستی لەسەر کوڵمی لارا خشاند و لەکۆتایی ماچێکی لە کوڵمی لارا کرد و بە بێدەنگی لەژورەکە چوە دەرەوە.




دەوڵـەمەنـدێـڪے نابینا||𝐊•𝐓𝐇(کۆتایی هاتوە) Where stories live. Discover now