كاتێک خودی خویان لە دواوە بن
مەجبوورن هەر لە دواوەش باست بکەن...
دەکرێ ڕۆژانێک لەژیانت هەبن زۆر ئازارت بدەن، دەکرێ ڕۆژی سەختت هەبێ، دەکرێ لەلایەن نزیکترین کەستەوە خیانەتت لێبکرێ، دەکرێ کەس نەبێت گرنگیت پێبدات، دەکرێ سەرزەنشتت بکەن، دەکرێ درۆت لەگەڵ بکەن، دەکرێ جێت بهێڵن، ئەمانە ئاسایین بەڵام ئاسایی نیە خۆت لەیاد بکەیت، ئاسایی نیە خۆت فەرامۆش بکەی،ئاسایی نیە دەست لەوە هەڵبگری کە خۆت دڵخۆش بکەیت.
دەبێت خۆت هەوڵ بۆ خوت بدەیت، دەبێ کار لەسەر ئەوە بکەیت خۆتت خۆشبوێ، ڕەوا نیە کە تۆ خۆتت خۆشنەوێت و چاوەڕێی خۆشویستن لەکەسێکی تر بکەیت، لارا هەر لەسەرەتاوە لەوە هەڵە بوو کە هیوایی بە خۆشەویستنی کەسانی تر هەبوو، پێی وابوو کە دەبێ خۆشبویسترێ، ئەو لەبیری کردوە کە دەبێ سەرەتا خۆی، خۆی خۆشبوێت.
ئەمڕۆ کەش و هەوای سیئۆل سارد و باراناویە، یێنڤا واتا پوری لارا بڕیاری داوە ئەویش لە کۆمپانیا کار بکات لەگەڵ هاوسەرەکەی، واتا مامی تایهیۆنگ، ئەوان دەیانەوێت کۆمپانیاکەی تایهیۆنگ بەرەو پێش ببەن و یارمەتی تایهیۆنگ بدەن، سەبارەت بە تایهیۆنگ هەروەک ڕۆژانی ڕابردوو ڕۆتینی دووبارە، لەخەو هەڵسانی بەنیان و نانخواردن چوونە ناو باخچە ئەگەر کەش خۆشبێت، پاشان گوێگرتن لە کتێبی دەنگی یاخود هەواڵەکان، دوایی نانی نیوەڕۆ و کەمێک چونە دەرەوە و پێداچوونەوەی کاری کۆمپانیا و پاشان نانی ئێوارە و دانیشتن لەگەل مام و مامۆژنی و خەوتن، بەگشتی هەموو ڕۆژەکانی دووبارەیە، شتێکی نوێ بۆ ئەو بوونی نیە.
هەمیشە هەست بە کەمی دەکات کە یەکێک لە کارگوزارەکان یارمەتی دەدەن جل پۆشین، ئەو کوڕێک بوو کە لوتبەرز بوو، پێی ڕەوا نەبوو بۆ یەک شت داوا لەکەسی بەرامبەری بکات، بەڵام ئێستا چارەنوس ئەوی ناچار کردوە کە پێویستی بە یارمەتی کەسانی دەوروبەری بێت.
لارا، ئەو سێ ڕۆژەی لێرەیە زۆر بەسادەیی بەڕێی دەکا لەدوایی نان خواردن دەچێتە ژورەکەی و خۆی لەوێ بەند دەکا و بیر لەو ڕوداوانە دەکاتەوە کە بەسەری هاتوون، ئەستەمە لەبیر کردنی ئەو زەبرەی لەلایەن نزیکترین کەستەوە بەرت دەکەوێ، کاتێک چاوەڕوانی سۆز و خۆشەویستیت لە کەسانی ئازیزت دەکەیت، بەڵام زلەیەکی وەهات لێدەدەن بۆ هەموو تەمەنت لەبیری ناکەیت، ئاوا نیشانت دەدەن متمانە بە نزیکترین کەسی خۆت نەکەیتەوە چیتر.
YOU ARE READING
دەوڵـەمەنـدێـڪے نابینا||𝐊•𝐓𝐇(کۆتایی هاتوە)
Roman d'amour"بەڕێز ڪیم بە ئەگەرێکی زۆر هەرگیز لەم کوێریە ڕزگارت نابێت"دکتۆرەکە بەو پیاوە دەوڵەمەندی کوێرەی ڕاگەیاند بەبێ ئوومێدی دوای هەزاران چارەسەر کە هەموو بێسوود بووە. " بۆچی دیسانەوە هاتمەوە هەمان خاڵ؟ بۆچی کە وادەزانم هەموو شتێک تەواو بوە دووبارە وەک سەرە...