~
لەوەتەی ئەو دزە هاتۆتە ناو ماڵەوە نەمتوانیوە بخەوم و نزیکەی هەفتەیەک بەسەر ئەم ڕووداوەدا تێپەڕیوە.
دایکم و باوکم گەیشتبووە ئاستی جیابوونەوە، بۆیە دایکم لە دەرەوەی وڵات بوو بۆ ئەوەی مێشکی پشوو بدات و...
هەرگیز وەڵامی پەیوەندییەکانم نەدەدایەوە و نە نامەکانم، باوکمیش هەرگیز نەدەهاتەوە ماڵەوە، چونکە سەرقاڵی کارەکەی بوو.
ڕووی دابوو.
بە کورتی نەمتوانی لەگەڵ کەس باسی ئەم بابەتە بکەم.
من بە تەنیا بووم لەگەڵ ترسەکانم.
بەیانی بوو و هێشتا لە سەر جێگاکەم پاڵکەوتبووم و چاوم لە سەقف بوو. ئەوەندە بێزارکەر بوو.
بە سەختی هەستام، چوومە حەمام و ڕۆتینی خۆمم کرد، پاشان چوومە چێشتخانە.
ناننی بەیانی منی ئامادە کردبوو. "بەیانیت باش نانی." کە وتم و ڕوومەتم ماچ کرد، سەری سوڕما، ڕووی کردە من و زەردەخەنەی کرد.
{{ناننی ئەو کەسەیە کە لەبری دایک و باوکەکان ئاگاداری مندالەکانیان دەبیت بە پێدانی بریکی پویستی پارە من نەمزانی بە کوردی تەواوی چی پێئەلین}}
دایکم و باوکم بەهۆی سەرقاڵی کارەکانیانەوە منیان بە ناننیەک سپارد. هەمان نانی هەمیشە لە بچووکییەوە ئاگاداری من بوو. دایکم هیچ سۆزێکی تری نیشان نەدابووم جگە لە منداڵبوونم، وەک ئەوە وابوو ناننی وەک دایکم بێت. هەرچەندە دایکی بایۆلۆژیم نەبوو، بەڵام وەک دایکم بوو.
"بەیانیت باش ئازیزم." وتی و پانکەیکی دەستی لەسەر مێزەکە بەجێهێشت.
"بۆنێکی خۆشی هەیە." دوای ئەوەی نانی بەیانی هاوبەشمان خوارد، هەستام، جلەکانم لەبەر کرد و چوومە سەر جێگاکەم.
هیچ هاوڕێیەکم نەماوە لەگەڵیدا بچمە دەرەوە و دوای دەمەقاڵە توندوتیژەکەی دایک و باوکم هەرگیز هەستم بە باشی نەکردبوو. کاتێک داوای یارمەتیم لێان کرد تەنها بۆ ئەوەی لەوێ بن و پشتگیریم بکەن، بەڵام هیچیان لەوێ نەبوون بۆ ئەوەی پشتگیریم بکەن، بۆیە هەموویانم سڕییەوە.
کچێکی بێدەسەڵات و نۆزدە ساڵان بووم، تەنیا لەناو قەرەباڵغی و پێویستم بە خۆشەویستی بوو. پارەم هەبوو، ماڵەکەمان گەورە بوو، دایک و باوکم دەوڵەمەند بوون، بەڵام دڵخۆش نەبووم.
کاتێک مۆبایلەکەی دەستم لەرزیی ،سەیری پەیوەندیکەرەکەم کرد. ئەوە باوکم بوو، بێ ئەوەی هیچ کات بەفیڕۆ بدەم وەڵامی تەلەفۆنەکەم دایەوە و خستمە گوێم.
"فەرموو باوکە؟"
"ئۆلیڤیا پێویستە بێیتە کۆمپانیا کچم ، بەپەلە." وتی و وەک هەمیشە تەلەفۆنەکەی بە ڕووخسارمەوە داخست . چاوەکانم وەرگێڕا و دوای ئەوەی کلیلی ئۆتۆمبێلەکەمم وەرگرت و ناننیەکەم ئاگادار کردەوە، ماڵەکەم بەجێهێشت.
دوای پێنج خولەک لە کۆمپانیاکە بووم. کە ڕاستەوخۆ چوومە ژووری باوکم، بە تەلەفۆن قسەی دەکرد و لەسەر قەنەفەکە دانیشتبوو.
کەسێک دانیشتبوو. من نەمدەناسی، بۆیە بەرامبەری دانیشتم.
کاتێک چاوەکانم دەستیان کرد بە پشکنینی دەموچاوی، دەستم کرد بە وتنی ئەوەی کە چەند قۆزە.
وە شتێک چاوی منی گرت، ئەو شوێنەوارەی لەسەر ڕوومەتەکەی بوو. ئەگەر بمرم هەرگیز پەڵەکە لەبیر ناکەم. چاوەکانم بە فراوانی کردەوە و ڕووم لە باوکم کرد
ببورە، من هەستم پێ نەکرد، بە زۆر هاتە ژوورەوە.
کاتێک باوکم تەلەفۆنەکەی داخست و ڕووی لە من کرد، برۆ چەقۆکێشەکانم دابەزاند.
"ئۆه، تۆ لێرەیت کچم؟" وتی و هەستا.
بە دەستی ئاماژەی بەو دزەی بەردەمم کرد.
"لەمەودوا هەم شۆفێرت دەبێت و هەم پاسەوانەکەت." کە وای وت سەری کز کرد و دەستی بۆ درێژ کردم. "سڵاو، من جیۆن جونگکوکم."
ڤونت لەبیر مەکەن ❤️
YOU ARE READING
﮼دز. ﮼جیونجونگکووک᯾ ✔️
Acción"بـاوکـم هـیـچ نـازانـێـت، کـە دزی-" کـاتـێـک لـەنـاکـاو قـۆڵـمـی گـرت و بـردم بـۆ ژوورێـک جـەسـتـەمـی بـە دیـوارەیـەوە نـوسـانـد وە دیـسـانـەوە مـنـی لـە نـێـوان قـولـەکـانـی دا هـیـشـتـەوە "واز لـە نـاوم هـێـنـانـم بـە دز بـێـنـە!" کـاتـێـک هـاوا...