{ 𝐏𝐀𝐑𝐓 𝟏 }

39 4 0
                                    


𝒥𝓀

𝐏𝐨𝐯' 𝐚𝐮𝐭𝐡𝐨𝐫

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.





𝐏𝐨𝐯' 𝐚𝐮𝐭𝐡𝐨𝐫


" باوکە تکایە من نامەوێت ئەم هاوسەرگیریە بکەم "
وتی بە گریانەوە کاتێک هەنسکیشی لەگەڵ دەدا


" تاقانەکەم منیش ئەوەم ناوێت بەڵام ناچارین "
بەڕێز هێد یۆن وتی کاتێک کچەکەی گرتە باوەش
وە دەستی بە سەری دا دەهێنا



" بەڵام باوکە من دەمەوێت بخوێنم
نامەوێت ئێستا هاوسەرگیری بکەم تکایە "
وتی کاتێک گریانەکەی قوڵ تر بوو
توند تر باوکی گرتە باوەش



" جوولیا ئایا تۆ گەمژەی هاا ، دەتەوێت ئەوان براکەت بکوژن "
خاتوو هان سوو وتی بە توڕەییەوە




" تەواو هان سوو خۆت توڕە مەکە ، تۆ بڕۆ دەرەوە من قسەی
لەگەڵ دەکەم "
بەڕێز هێد یۆن وتی بە هێمنی

خاتوو هان سوو لە ژوورەکە ڕۆشتەدەرەوە
بەڕێز هێد یۆن'یش کچەکەی لە باوەش دەرهێنا
و دەستی گرتوو لە سەر جێگای ژوورەکەدا
دانیشتن



" هەناسەکەم دەزانم ئەوەت ناوێت منیش ئەوەم ناوێت
بەڵام ئێمە ناچارین تۆ بدەین بە ئەوان بۆ کوڕەکەیان
تا ئەوان واز لەم خوێن ڕشتنە بهێنن ، گەر بێتوو ئێمە ئەوە
نەکەین ئەوکات ئەوان براکەت دەکوژن ، تۆناتەوێت براکەت
بکوژن وایە "
بەڕێز هێد یۆن بە هێمنی بۆ کچەکەی ڕوون دەکردەوە




" منیش ئەوەم ناوێت باوکە نامەوێت ئەوان براکەم بکوژن
بەڵام منیش دەمەوێت بخوێنم ، ببم بەوشتەی کەوا دەمەوێت
دڵخۆشبم و هاوسەرگیری لەکەڵ ئەو کەسە بکەم کەوا لە داهاتوو دا
خۆشم بوێت و بەیەکەوە بە خۆشی بژین ، نەوەک وەکو ئستا بەزۆری
هاوسەرگیری بکەم لەگەڵ کەسێک کەوا نایناسم و نەشم بینیوە
نازانم کەسێکی چۆنە ' باوکە تکایە ڕێگە چارەیەکی تر بدۆزنەوە
با من هاوسەرگیری نەکەم  تکایە "
جوولیا وتی بە گریانێکی زۆر بەکوڵ

بەڕێز هێد یۆن هاناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و کچەکەی گرتە باوەش
ئەخر ئەویش وا جەرگی دەسوتێت کە کچەکەی وا دەبینێت
ئەویش نایەوێت کچەکەی لێی دوور بکەوێتەوە
بەڵام ناچارە ناچارە کچەکەی بدات بەئەوان تا کوڕەکەی نەکوژن
خۆی تاوانبار دەکات کەوا ناتوانێت هیچ بکات لەم باروودۆخەدا
ئێستاش هەر شۆکە نازانێت چۆن ئەم ڕووداوە ڕووی دا
چۆن وایان بەسەرهات و گەیشتن بە ئێستا


𝐁𝐋𝐎𝐎𝐃 𝐅𝐋𝐎𝐖𝐄𝐑 | 𝐉.𝐉𝐊 ✔️Where stories live. Discover now