𝒥𝓀
𝐏𝐨𝐯' 𝐣𝐮𝐥𝐢𝐚چاوەکانم کردەوە
یەکسەر دەستم گرت بە سەرمەوە بە هۆی ئەو ئازارە زۆرەی
کەوا ئێستا لە سەرم دا هەیە
سەیرێکی دەوروبەرم کرد
من لە ژوورەکەمم بەڵام چۆن من چۆن گەیشتمەوە کۆشک
تەنها ئەوەندەم لە بیرە کەوا سووزی بەزۆری
خواردنەوەکەی دەرخوارد دام و جێی هێشتم
لە ویا و دواتر پیاوێک هەوڵی ئەوەی دەدا من ببات بەزۆری
و جۆنگککووک ڕزگاری کردم
هیچی ترم بیرنیەسەیرێکی تەنیشت خۆم کرد جۆنگکووک بە ئارامی خەوتبوو
بۆیە هەڵسام و چووم بۆ گەرماوەکە
گەرماوێکی شلتێنێی ئاسودەم کرد تا بێمەوە سەرخۆم
خوالیەکەم لەبەر کرد و هاتمە دەرەوە لە گەرماوەکە
جۆنگکووک هێشتا خەوتوە بۆیە بە کەمە ڕاکردنێک
چووم بۆ ژووری جل گۆڕینەکە تا جۆنگکووک
هەڵنەسێتوو وا بم بینێت
ئەو کاتە حەیام دەچێت لای کە تەنها بە خاولیەکەوە بمبینێتجلێکم دەرکرد کەوا درێسێکی بێجی بوو کە ڕەنگەکەی بەلای
پەمەیی کاڵیش دا دەچوو
کە ملی درێسەکە چوارگۆشەبوو کە بە قۆپچەی پێوەبوو تا لای کەمەرم و قۆڵەکانیشی
لۆچداری فراوان تا سەر دەستەکانم
درێژی درێسەکە تا لای قاچم بوو
قژیشم وشک کردەوە و هەندێک بۆنم
بە سەر درێسەکەدا پڕژاندهاتمە دەرەوە لە ژووری جل گۆڕینەکە
بینیم جۆنگکووک هێشتا خەوتوە
ئای خوایە گیان ئەم هەموو خەوە لە کوێدەکا
پێویستە بانگی بکەم گەرنا دوادەکەوێت بۆ کۆمپانیا
لە جێگاکە نزیک بوو مەوە و لە بەردەم جۆنگکووک دا وەستام" جۆنگکووک ....جۆنگکووک ....هەڵسە دواتر دوادەکەویت بۆ کۆمپانیا هەڵسە "
وتم بە هێمنی کاتێک بە نەرمی شانەکانیم دە هەژاند
تا بە ئاگا بێتلە وەڵام دا تەنها "همم " ێکی بۆ کردم
وە جێگاکەی زیاتر خۆشکرد تا ئاسودەتر و زیاتر بخەوێت
بە شۆکەوە سەیریم کرد
یانی من وا بانگی دەکەم تا هەڵسێت کەچی ئەو جێگاکەی
زیاتر خۆش دەکات تا بخەوێتەوە" یاا جۆنگکووک هەڵسە ...هەڵسە دەی گەرنا دوا دەکەویت '
وتم و دوو بارە شانە کانیم هەژاندەوە
YOU ARE READING
𝐁𝐋𝐎𝐎𝐃 𝐅𝐋𝐎𝐖𝐄𝐑 | 𝐉.𝐉𝐊 ✔️
Romance𝐁𝐋𝐎𝐎𝐃 𝐅𝐋𝐎𝐖𝐄𝐑 ناکۆکیەک ڕودەدات لە نێوان دوو خانەوادە دا کەوا دەبێتە هۆی شەڕ لە نێوانیان دا خانەوادەی شلێسڤیگ و خانەوادەی جیۆن کەوا خانەوادەی جیۆن دەیانەوێت تۆڵەی خوێنی خۆیان لە خانەوادەی شلێسڤیگ بکەنەوە بەوەی کەوا خوێنی یەکێک لەخانەوا...