𝒥𝒦
𝐏𝐎𝐕' 𝐀𝐔𝐓𝐇𝐎𝐑"چۆن ئەو کارە دەکەیت هاا دایکە ...چۆن هاا..چۆن من بەڕاستی بێزاربووم بێزاربووم لەم کچە ...پلانێک یاخود هەرشتێکی نەفرەتی هەیە ئەنجامی بدە و ئەم بەڵایەمان لە کۆڵبکەوە " بە توڕەییەکی زۆرەوە وتی و سەر جێگای خەوتنەکەی هەمووی تێک دا
"ئارام بەوە کچم ئارام من خۆم پلانێکی زۆر باشم داناوە "دایکی
وتی کاتێک دەستی کچەکەی گرتوو لەسەر جێگاکە داینیشاند"من ئارام و شت نابم دایکە تا چاوەڕوانی پلانێکی تۆ بکەم
من خۆم ئەو کارە ئەنجام دەدەم وە ئەم بەڕەڵایە لەکۆڵ خۆم دەکەمەوە و جۆنگکووک و سامانەکەی بۆم دەبێت تەنها من"وتی بە ڕقێکی زۆرەوە کەوا لە ژوورەکە ڕۆشتە دەرەوە و دایک'یشی بە دوای داچووسووزی کە لە ژوورەکە هاتە دەرەوە بینی کەوا داپیرەی لەسەر پلیکانەکان وەستاوە و دەیەوێت بڕواتە خوارەوە ویستی بڕواتوو گرینگی پێنەدات بەڵام وەستا کاتێک بینی کەوا جوولیا بەرەو
پلیکانەکان دەڕوات بۆ ئەوەی ئەویش بچێتە خوارەوە
بزەیەکی شەیتانی کرد کاتێک بیرۆکەیەکی قێزەون هات بە مێشکی دا
لە داپیرە نزیک بۆیەوە کەوا داپیرەی ئەوی لێوە دیار نەبوو بە هۆی ئەوەی کەوا پشتی لە ئەو بوو جوولیا'ش دەهات تا بڕوات بۆ خوارەوە
بە خێرایی پاڵێکی بە داپیرەیەوە ناو خۆی دوورخستەوە
جوولیا کاتێک ئەم دیمەنەی بینی لە شوێنی خۆی دا ڕەقبوو وە چاوەکانی تا دوا ئاست کرایەوە
خاتوو جیۆن کە لەسەر پلیکانەکان کەوتە خوارەوە بینی کەوا ئەوە کێبوو پاڵی پێوەی ناجوولیا بە ڕاکردن لەسەر پلیکانەکاندا هاتە خوارەوە و چووبۆلای خاتوو جیۆن کەوا لە خوارەوەی پلیکانەکاندا کەوتبوو خوێن وەک ڕوبار لەسەری دا دەهاتە خوارەوە بە هۆی ئەوەی بەرکەوتنی زۆری لەگەڵ زەویەکە هەبوو جوولیا خێرا بەدەستە لەرزیوەکانی سەری خاتوو جیۆن'ی بەرز کردەوەو خستە سەر ڕانەکانی خۆی
"سوو...سووزی ...کچم ئەوە تۆ چیت کرد "دایکی سووزی وتی
بە شۆکەوە کاتێک لە سەرەوەی پلیکانەکاندا لەگەڵ سووزی دا وەستابوو سەیری ئەم دیمەنەی خوارەوەی دەکرد
"من نا دایکە من ئەو کارەم نەکرد "سووزی وتی زۆر بە ئاسای
"واتای چیە تۆ ئەم کارەت نەکرد من بە چاوەکانی خۆم بینیم کەوا
ئەوە تۆ بوویت ئەم کارەت کرد ...ئێستاش پێم بڵێ کەوا چی دەکەیت گەر ئەوانەی ماڵەوە بزانن ڕێک دەمان کوژن "خاتوو جیۆن وتی بە توڕەییەوە لە کۆتایی قسەکەی دا دەنگی بەرز کردەوە
YOU ARE READING
𝐁𝐋𝐎𝐎𝐃 𝐅𝐋𝐎𝐖𝐄𝐑 | 𝐉.𝐉𝐊 ✔️
Romance𝐁𝐋𝐎𝐎𝐃 𝐅𝐋𝐎𝐖𝐄𝐑 ناکۆکیەک ڕودەدات لە نێوان دوو خانەوادە دا کەوا دەبێتە هۆی شەڕ لە نێوانیان دا خانەوادەی شلێسڤیگ و خانەوادەی جیۆن کەوا خانەوادەی جیۆن دەیانەوێت تۆڵەی خوێنی خۆیان لە خانەوادەی شلێسڤیگ بکەنەوە بەوەی کەوا خوێنی یەکێک لەخانەوا...