𝒥𝒦
{ دوای هەفتەیەک }𝐏𝐨𝐯' 𝐣𝐮𝐥𝐢𝐚
ئەم ڕۆ ڕۆژی ئەو ئاهەنگەیە
کەوا هەفتەی پێشوتر باسیان دەکرد
پێویستە کاتژمێر 𝟖:𝟎𝟎 هەمومان لەوێدا ئامادە بین
من ئێستا لە ژوورەکەمم و چاوەڕوانی جۆنگکووک دەکەم
کەوا هێشتا نەگەڕاوەتەوەدوای ماوەیەک
بینیم دەرگای ژوورەکە کرایەوە
جۆنگکووک'ی دەرخست
کەوا دیارە تازە کارەکانی تەواو بووە
گەڕاوەتەوە
هاتە ژوورەوە و دەرگاکەی لە دوای خۆی دا داخست و
چاکەتەکەی داکەند و لەسەر جێگاکەی دانا" ئێوارە باش "
جۆنگکووک وتی بە هێمنی" ئێوارەی تۆش باش ئایا نانت خواردوە "
وەڵامم دایەوە بە هەمان شێوەی ئەو" بەڵێ لە ڕێگادا کاتێک دەگەڕامەوە "
بە هێمنی وتی و بەرەوو گەرماوەکە ڕۆشتمنیش دەستم کرد بە خۆئامادەکردن
کەوا درێسێکی سپی سادەم هەڵبژارد بۆ لەبەرکردن
کە ملی درێسەکە لەسەر شێوەی سێگۆشەیەکی فراوانە
قۆڵەکانیشی لە شێوەی لۆچداری فراوانە تا لای ئەنیشکم
درێژیەکەشی تا لای ئەژنۆکانم خوارترەوە بۆ ئێکسسواڕاتیش
ملوانکەیەکی زنجیری کەوا زۆر باریک و ناسکە
سەرەکەی لە شێوەی بازنەییەکی سپی بچووکە
لەگەڵ بازنێکی گۆڵدی یەک تاکیوە مکیاجێکی سادە و خەفیفم کردوو
قژم پەخشانکرد بەسەر شانەکانم و
هەندێک بۆنم پڕژاند بەسەر خۆمداگەر باوکم لێرەبوایە و وامنی بینیبا
دەیوت سەیری کچەکەی من چەند جوانە
زۆر بیرت دەکەم باوکە بیری باوشەکەت
بیری بۆنت بیری هەموو شتێکت دەکەم
زۆرم خۆش دەوێیت باوکە....
𝐏𝐨𝐯' 𝐣𝐮𝐧𝐠𝐤𝐨𝐨𝐤
YOU ARE READING
𝐁𝐋𝐎𝐎𝐃 𝐅𝐋𝐎𝐖𝐄𝐑 | 𝐉.𝐉𝐊 ✔️
Romance𝐁𝐋𝐎𝐎𝐃 𝐅𝐋𝐎𝐖𝐄𝐑 ناکۆکیەک ڕودەدات لە نێوان دوو خانەوادە دا کەوا دەبێتە هۆی شەڕ لە نێوانیان دا خانەوادەی شلێسڤیگ و خانەوادەی جیۆن کەوا خانەوادەی جیۆن دەیانەوێت تۆڵەی خوێنی خۆیان لە خانەوادەی شلێسڤیگ بکەنەوە بەوەی کەوا خوێنی یەکێک لەخانەوا...