𝒥𝓀
𝐏𝐎𝐕' 𝐉𝐔𝐋𝐈𝐀ئەم شەو ئێوارەیەکی زۆر خۆشمان بەسەر برد لەگەڵ جۆنگکووک ئەوە وەک ژوانێکی ناوازە و لەبیرنەکراوبوو
کەوا سەرەتا چووین بۆ ڕێستوڕانتێک و خواردنمان خوارد
دواتر لە ڕێستوڕانتەکە هاتینە دەرەوە دوای نانخواردنوو ئێستاش وا بەیەکەوە پیاسە دەکەین لە شەقامێکی شاری مۆسکۆ کەوا زۆر بێدەنگ و ئارامە دەستەکانم لەناو دەستە گەورە و گەرمەکانی جیۆن'دایە کەوا گەرمی بەدەستم دەبەخشێت"هەرگیز ڕۆژێک لە ڕۆژان هاتوویت بۆ ڕووسیا " جۆنگکووک بە هێمنی پرسی کاتێک سەیری منی کرد و کەوا هێشتا بەردەوام بووین لە ڕۆشتن "نەخێر هەرگیز نەهاتووم هەمیشە حەزم دەکرد ڕۆژێک لە ڕۆژان سەردانی بکەم باوکم هەمیشە باسی جوانی ئێرەی بۆ دەکردم " بە زەردەخەنەوە وتم و لە کۆتایی سەیری چاوە ڕەشەکانی ئەوم کرد کەوا وەک موکناتیز بۆ خۆیت ڕادەکێشێت
واتا باوک'ت خەڵکی ڕووسیا'یە ئەی چۆن نەهاتوویت بۆ ئێرە "
من وام دەزانی کەوا تۆ زۆر هاتوویت بۆ ڕووسیا " جۆنگکووک پرسی و سەیری ئەوم کرد و بزەیەکم بۆی کرد "بەڵێ دەبوایە وابێت بەڵام باوک'م لەبەر خۆشەویستی بۆ دایک'م وازی لە وڵاتەکەی و بنەماڵەکەشی هێنا و هات بۆ کۆریا تەنها لەبەر دایک'م" وتم و لەبەر خۆم خەندەیەکم کرد باوک'م قوربانیەکی زۆر گەورەی داوەواتا چۆن لەبەر خۆشەویستی دایک'ت" جۆنگکووک پرسی "
ئێ ئەوەی ڕاستیەکەی بێت خانەوادەی باوک'م ڕازی نەبوون بە "
قبوڵ کردنی دایک'م و وتیانە باوک'م گەر وازلە دایک'م نەهێنێت بێبەشی دەکەن لە هەمووسامان و موڵکەکەیان و چیتر بە کوڕی خۆیان سەیری ناکەن بەڵام باوک'م هەر سووربوو لەسەر بڕیارەکەی ئەو دایک'می زۆر خۆشدەویست ئامادەنەبوو وازی لێبهێنێت بۆیە دەستبەردارت هەموو شتێک بوو لە پێناو دایک'م دا " بە هێمنی بۆیم ڕوون کردەوە ئەویش بە ئارامی گوێی بۆ گرتبوومهمم خۆشەویستیەکەیان زۆر بەهێز بووە" جۆنگکووک وتی "
ئمهم بەڵێ وایە ئەوان تەنانەت تا ئێستاش یەک تریان هەروا "
خۆشدەوێت "وتم و لە کۆتایی قسەکەم دا دەستە بەتاڵەکەم بە قۆڵ داهێنا و کەمێک خۆم گرژ کرد بەهی ساردی هەواکەوە
بەڵام لە ناکاو هەستم کرد شتێک درا بەسەر شانەکانم دا
سەیرم کرد ئەوە جۆنگکووک بوو کەوا چاکەتەکەی خۆی داکەندوو خستیە سەر شانەکانم تا سەرمام نەبێت
YOU ARE READING
𝐁𝐋𝐎𝐎𝐃 𝐅𝐋𝐎𝐖𝐄𝐑 | 𝐉.𝐉𝐊 ✔️
Romance𝐁𝐋𝐎𝐎𝐃 𝐅𝐋𝐎𝐖𝐄𝐑 ناکۆکیەک ڕودەدات لە نێوان دوو خانەوادە دا کەوا دەبێتە هۆی شەڕ لە نێوانیان دا خانەوادەی شلێسڤیگ و خانەوادەی جیۆن کەوا خانەوادەی جیۆن دەیانەوێت تۆڵەی خوێنی خۆیان لە خانەوادەی شلێسڤیگ بکەنەوە بەوەی کەوا خوێنی یەکێک لەخانەوا...