𝒥𝓀
𝐏𝐎𝐕' 𝐉𝐔𝐋𝐈𝐀کۆتە درێژەکەم کردە بەرم کاتێک لە دەرگای کۆشک هاتمەدەرەوە
"سڵاو مامە یانگ " وتم بە زەردەخەنەوە
کاتێک بە تەواوی گەیشتمە لای مامە یانگ کەوا ئەویش یەکێکە لە شوفێرەکانی خێزانی جیۆن من بە مامە یانگ بانگی دەکەم چونکی ئەو تەمەنی گەورەیە کەوا لە نێوان 𝟓𝟎-𝟔𝟎 دەبێت وەک ڕێزێک بۆی نامەوێت ناوی ئەو تەنها بەکاربهێنم و بڵێم یانگ ئەوە شەرمە"سڵاو لە تۆش کچەکەم ئایا دەتەوێت بتگەیەنم بۆ شوێنێک "مامە
یانگ پرسی بە میهرەبانیەوە سەرم بە مانای بەڵێ بۆ جووڵاند
"بەڵێ ڕاستیەکەی دەمەوێت بمگەیەنیت بۆ کۆمپانیا گەر ئەزیەت
نە بێت بۆت " وتم کاتێک هێشتا زەردەخەنە لەسەر لێوم بوو
"ئەزیەتی چی کچم هەرخۆی ئەوە کاری منە دەی سەرکەوە
با بتگەیەنم "مامە یانگ وتی بە بزەوە و دەرگای دواوەی ئۆتۆمبێلەکەی بۆ کردمەوە بە مەبەستی ئەوەی کەوا سەرکەوم
"سوپاس بەڕاستی پێویستی نە دەکرد خۆم ئەنجامم دەدا "وتم کاتێک
سەر ئۆتۆمبێلەکە کەوتم " کێشەنیە کچم " مامە یانگ وتی کاتێک ئەویش سەر ئۆتۆمبێلەکە کەوتوو دەستی کرد بە لێخوڕینلە جامەکەوە سەیری دەرەوەم دەکرد سێ مانگ تێپەڕیوە بەسەر ئەو کاتەی کەوا لەگەڵ جۆنگکووک گەشتمان کرد بۆ ڕووسیا
وە ئێستا ئێمە لەوەرزی زستانین کەوا کەشەکەی ساردە بەڵام لە جوانی وەرزەکەی کەم نەکردۆتەوە زستانی کۆریا زۆر جوان و سەرسوڕهێنەرە هەواکەی سارد دەبێت کە بەر پێستت دەکەوێت موچڕکی خۆشی بە گیانت دادێت کەوا هەستی وروژاندن و چاوەڕوانی هەڵدەگرێت کە دەنکە بەفرە ناسکەکان لە ئاسمانەوە دەکەونە خوارەوە بۆ سەر زەویەکەو بە پاڵتۆیەکی سپی و پاک زەوی دادە پۆشن و دارەکان بە بەفرە سپیەکان دا دەپۆشرێن و دەریاچەکان دەی بەستن کەوا خەڵکەکە بۆ خلیسکێنێ لەسەری بەکاری دەهێنن و خۆشی و چێژی لێوەردەگرن و وە بوکە بەفرینە دروست دەکەن و شەڕە بەفرین دەکەن کەوا دەنگی قاقا و پێکەنینیان ناوچەکە دەگرێتەوە
خواردن و خواردنەوە گەرمەکان دەخۆنەوە بۆ گەرم کردنەوەی جستەیان و شەوەکانی لە ماڵەکانیان دا دێنەدەرەوە بۆ پیاسەکردن
YOU ARE READING
𝐁𝐋𝐎𝐎𝐃 𝐅𝐋𝐎𝐖𝐄𝐑 | 𝐉.𝐉𝐊 ✔️
Romance𝐁𝐋𝐎𝐎𝐃 𝐅𝐋𝐎𝐖𝐄𝐑 ناکۆکیەک ڕودەدات لە نێوان دوو خانەوادە دا کەوا دەبێتە هۆی شەڕ لە نێوانیان دا خانەوادەی شلێسڤیگ و خانەوادەی جیۆن کەوا خانەوادەی جیۆن دەیانەوێت تۆڵەی خوێنی خۆیان لە خانەوادەی شلێسڤیگ بکەنەوە بەوەی کەوا خوێنی یەکێک لەخانەوا...