𝒥𝓀
𝐏𝐨𝐯' 𝐉𝐮𝐥𝐢𝐚" زۆر بیرت دەکەم باوکە "
وتم بە گریانەوە
کاتێک لە ناو باوەشی باوکم دا بووم
زۆر دڵتەنگم ئەمڕۆ ئەو ڕۆژەیە کەوا دەڕۆمە ماڵەکەی ئەوا
لە خێزانەکەم جیادەبمەوە
لە باوکم لە ئەلێکس لە دایکم و ئانیکا
هەرچەندە دایکم و ئانیکا وا دڵتەنگ نین بە ڕۆشتنم
چۆن دڵ تەنگ دەبن خۆی دایکم منی وا خۆش ناوێت تا بۆم دڵتەنگ بێت بەڕۆشتنم و ئانیکا'ش هەمان شێوەی دایکم
بەڵام باوکم و ئەلێکس زۆر دڵتەنگنباوکم باوەشەکەی توند تر کرد
پڕ بە سیەکانی بۆنی منی دەکرد ، منیش بە هەمان شێوە
دواتر باوەشم لە ئەلێکس دا
ئەلێکس و باوکم هیچ شتێک ناڵێن ئەوان بە ڕاستی زۆر خەمبارنهەر لە باوەشی ئەلێکس دابووم
بەڕاستی نامەوێت لە باوەشی بێمەدەرەوە
تا لە دەرگادرا
دایکم وتی من دەچم دەیکەمەوە و ڕۆشت
منیش لە باوەشی ئەلێکس هاتمەدەرەوە
وادیارە کاتی هاتوە و پێویستە بڕۆمدایکم هاتە ژوورەوە و لە دوای ئەو
کوڕێکی باڵابەرز هاتە ژوورەوە
کەوا جەستەیەکی زۆر جوان و ماسولکەداری ڕێکی هەبوو
وە لەگەڵ قژێکی ڕەشی ئاورشمی و
چاوەکانیشی هەمان شێوە ڕەش و ڕوخسارێکی زۆر قۆز و ڕێک
جلەکانیشی هەمووی ڕەنگی ڕەشبوو
کەوا بە چاوە تاریکەکانی سەیری دەکردم" جوولیا ئەمە هاوسەرەکەی تۆیە هاتوە تا تۆ ببات لەگەڵ خۆی "
دایکم وتی بەدڵخۆشی
وادیارە زۆر دڵخۆشە بێگومان دڵخۆش دەبێت
بەڕۆشتنی منسەیرێکی کوڕە باڵا بەرزەکەم کردەوە دووبارە
ڕۆشتم بۆلای و لە بەردەمی وەستام
ئەویش سەیری منی دەکرد بە چاوە ڕەشە تیژەکانی
دواتر دەستی منی گرتوو بێ هیچ قسەیەک منی برد
لەگەڵ خۆی بۆ دەرەوە کەوا لە بەردەم دەرگا
ئۆتۆمبێلێکی زۆر جوانی جۆری بیئێمی ڕەشی لێبوو
دەرگای لای سەکنی ئۆتۆمبێلەکەی کردەوە و منی خستە ناو ئۆتۆمبێلەکە و خۆشی گەڕایەوە لای باوکم و ئەوان و هەندێک
قسەی کردوو گەڕایەوە ناو ئۆتۆمبێلەکە و
دەستی کرد بە لێخوڕین
YOU ARE READING
𝐁𝐋𝐎𝐎𝐃 𝐅𝐋𝐎𝐖𝐄𝐑 | 𝐉.𝐉𝐊 ✔️
Storie d'amore𝐁𝐋𝐎𝐎𝐃 𝐅𝐋𝐎𝐖𝐄𝐑 ناکۆکیەک ڕودەدات لە نێوان دوو خانەوادە دا کەوا دەبێتە هۆی شەڕ لە نێوانیان دا خانەوادەی شلێسڤیگ و خانەوادەی جیۆن کەوا خانەوادەی جیۆن دەیانەوێت تۆڵەی خوێنی خۆیان لە خانەوادەی شلێسڤیگ بکەنەوە بەوەی کەوا خوێنی یەکێک لەخانەوا...