{ 𝐏𝐀𝐑𝐓 𝟏𝟗 }

13 3 0
                                    







𝒥𝓀

𝐏𝐎𝐕' 𝐉𝐔𝐋𝐈𝐀

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.









𝐏𝐎𝐕' 𝐉𝐔𝐋𝐈𝐀




دووکاتژمێر دەبێت کەوا گەیشتوونەتە ڕووسیا ئەو وڵاتەی کەوا باوکم لێی لەدایکبووە هەمیشە باسی ئێرەی بۆدەکردم دەیوت کەوا ڕووسیا وڵاتێکی زۆر جوانە هەمیشە ئەوەم لە چاوەکانی دا دەبینی کەوا ئەو چەندە بیری خێزانەکەی و وڵاتەکەی دەکات بەڵام ئەو لەبەر دایکم و ئێمە دا ئامادە بوو دەستبەرداری هەموو شتێک بێت
وە بە زۆری زۆربەی وڵاتەکە کەشوهەوای کیشوەری هیە کەوا زستانێکی درێژ و هاوینێکی کورتی هەیە
وە ئێستا ئێمە لە هۆتێلێکی شاری مۆسکۆ'ین کەوا زۆر گەورەیە تاڕادەی قەڵایەک زۆر جوان و شاهانەیە جۆنگکووک نهۆمێکی بەرزی گرت وتی کەوا دەتوانی لە نهۆمە بەرزەکان تەواوی شاری مۆسکۆ ببینین


وە ئێستا من خەریکی چاک کردنی جلەکانی خۆم و جۆنگکووک'م
کەوا جۆنگکووک کەمێک پێش ئێستا ڕۆشت و پێویست بوو کەوا کۆبونەوەیەکی گرینگ و بەپەلە بکات
دوای ماوەیەک تەواو بووم لە ڕێک خستنی جلەکان بۆ ناو دۆڵابەکە
سەیرێکی ژوورەکەم کرد واوو
ژوورێکی زۆر دڵڕفێن و جوانە کەوا ڕەنگەکەی زۆر سادە و ناسکە
کەوا دڵت دەکاتەوە


دواتر چووم بۆ گەرماوەکە باشە وادیارە ئەم هۆتێلە گەرماوەکانیشی شاهانەن ههه
گەرماوێکی گەرم و ئارام بەخشم کرد وای گەرماوی گەرم شەوانی ساردی وەرزی پایز و زستان زۆر خۆش و ئاسودەکەرە
ڕۆبەکەم کردەبەرم و لەبەردەم دەستشۆرەکە وەستام ئاوێکی سارم کرد بە ڕووخسارما و چوومە دەرەوە و چووم بۆلای دۆڵابەکە و جلێکی گەرم و شیاوم بۆ دەرەوە پۆشی کەوا پێکهاتبوو لە درێسێکی نیوملی ڕەش تا سەر ڕانەکانم وە لەگەڵ کۆڵۆنێکی ڕەش کەوا ژێرەوەی کۆڵۆنەکە ڕەنگی بێجی بوو وە ناوەکەی گەرموو کەوا وادیاربوو کە تەنها کۆڵۆنێکی ڕەنگ ڕەشی تەنکم لەبەر دابێت
وە ملوانکەیەکی مرواری سپی کەسەرەکەی لۆگۆی ماڕکەی CHANEL بوو

وە دواتر قژم شانەکردوو بەسەر شانەکانم دا واڵام کرد و دەستم کرد بۆ بۆنەکەم و کەمێکم پڕژاندە سەر جلەکانم و کەمێکیش بۆ لای ملم
لەو کاتەدا گوێم لە دەنگی کرانەوەی دەرگای ژوورەکە بوو لە ئاوێنەکەوە سەیرم کرد جۆنگکووک بوو کەوا چاکەتە فەرمیەکەی داکەندوو هەڵیدایە سەرجێگاکە و لە من نزیک بۆیەوە و باسکەکانی
لە دواوە لە کەمەرم ئاڵاند و سەری نزیک کردەوە لە ملم و دەستێکی بڵند کردوو ملی درێسەکەمی کەمێک هێنایە خوارەوە و ماچێکی قوڵی لەسەر پێستی ملم کرد کەوا لەرزێکی بە بڕبڕەی پشتم دا هێنا



𝐁𝐋𝐎𝐎𝐃 𝐅𝐋𝐎𝐖𝐄𝐑 | 𝐉.𝐉𝐊 ✔️Where stories live. Discover now