𝒥𝒦
𝐏𝐎𝐕' 𝐀𝐔𝐓𝐇𝐎𝐑"هەر ئێستا ئەم کارە ناشرینەت ڕوون بکەوە بۆم " بەڕێز جیۆن بە توڕەییەوە هاواری بەسەر سووزی دا کرد"مام...مامە من سوێند دەخۆم کەوا من ئەو کارەم نەکردووە جوولیا وایکرد من نە بووم "
سووزی وتی کاتێک بەدەستی بە بەردەوامی قژی خۆی دەخستە دواوەی گوێی کەوا ئەوە خویەکی ئەوە کاتێک دەشڵەژێت
"درۆم لەگەڵ دا مەکە من هەمووشتێک دەزانم گەر دان بە هەڵەکەتا نە نێیت سزایەکی زۆر سەختت دەدەم تێگەیشتی هاا" بەڕێز جیۆن دووبارە بە توڕەییەوە هاواری کردسووزی لە ترسادا هەڵدەلەرزت بە بەردەوامی قژی دەخستە دواوەی گوێی و زۆر شڵەژاو بوو "تۆ چۆن دەتوانی سزای کچەکەی من بدەیت لە جیاتی ئەوە بڕۆو سزای بوکە خۆشەویستەکەت بدە ئەو ئەم کارەی کردوە نەوەک کچەکەی من "باوکی سووزی وتی بە ڕق و توڕەییەوە کاتێک هات بۆ ژووری دانیشتنەکە
"هاهـ کێ قسە دەکات ...بێگومان دەبوایە بزانم کەوا کارێکی وای
لە دەست دێت خۆی ئەو کچی تۆیە وەک تۆ بەدوای ئازاردانی ئەندامای ئەم خێزانەن"بەڕێز جیۆن وتی سەرەتا بە گاڵتەجاریەوە و دواتر بە ڕق و توڕەییەکی زۆرەوە وتی"سووزی هەرئێستا تۆ لێرە بڕۆ"باوکی سووزی وتی بە توڕەییەوە
کاتێک سەیری سووزی کرد" بەڵام باو...." سووزی وستی قسەبکات
بەڵام قسەکەی تەواو نەکرد لەبەر ئەم هاوارە بەرزەی باوکی
"پێم وتی بڕۆ گەمژەەە"باوکی وتی بە هاوارەوە کەوا وای لە سووزی
کرد لە شوێنی خۆی دا دابچڵەکێت و خێرا لە ژووری دانیشتنەکە ڕۆشتە دەرەوە " چییە بۆچی وتت کەوا بڕوات دەترسی لەوەی کەوا بزانێت کە باوکی کەسێکی چەندە قێزەونە کە براژنەکەی خۆی کوشتوە هااا"بەڕێز جیۆن وتی بە توڕەییەوە و لە کۆتایی قسەکەی دا هاواری کرد"بەسیکە من چەندجار پێت بڵێمەوە کەوا من ئەو کارەم نە کردوە"
باوکی سووزی وتی بە توڕەیی و کەمێک شڵەژانەوە دەترسا کەوا کارەکەی ئاشکرابێت
"چی بوو ترسای لەوەی کەوا هەمووشتێک ئاشکرا بکەم ...پێتوایە
من ئەو ڕۆژە هەموو شتێک بە چاوی خۆم نە بینی هااا....ئەوە باش بزانە گەرتا وەکو ئێستا هیچ شتێکم بە هیچ کەسێک نەوتوە تەنها لە بەر ئەوە بووە کەوا تۆ برامی منی ...هاهـ بەڵام چ جۆرە برایەک "
بەڕێز جیۆن هەموو قسەکانی بە قوڕەییەوە کرد وە لە کۆتایی قسەکەی دا بە گاڵتە جاریەوە وتی"باوکە ئەو قسانەی کردت ڕاستە "بەڕێز جیۆن و باوکی سووزی
هەردووکیان ئاڕاستەی سەریان گوڕی بۆلای ئەو دەنگەی کەوا هات
لە دوایانەوە کەوا کەس نەبوو لە جۆنگکووک کەوا بە شۆکەوە گوێی لە هەموو قسەکانی ئەوان بوو
"کوڕم ..ئەوە تۆ..."بەڕێز جیۆن کاتێک جۆنگکووک'ی بینی شۆک
بوو ویستی کەوا قسە بکات بەڵام قسەکەی تەواو نەکرد
"تۆ ..تۆ چۆن توانیت ئەم کارە بکەیت هاا..چۆن توانیت ئاوا لەگەڵ
دایکم دا بکەیت ..دایکم چ هەڵەیەکی کردبوو بەرام بەرت هااا"
جۆنگکووک وتی سەرەتا بە توڕەییەوە کاتێک بەرەو مامی هاتوو
یەخەی جلەکەی گرتوو قسەی کرد بە هاوارەوە و بۆکسێکی لێدا
کەوا وای کرد مامی بکەوێتە سەر زەوی و دواتر دووبارە هەڵیساندەوە و دووبارە دانەیەکی تری لادا"تەواو کوڕم بەسە ئارام بەوە ..وازی لێبێتە دەی"بەڕێز جیۆن وتی
و جۆنگکووک'ی لە براکەی دوورخستەوە کاتێک خوێن لە دەم و لوتی دەهات و بە دەستی دەیسڕی
"چۆن ئارام بمەوە باوکە هااا..پێمناڵێیت چۆن ئارام بمەوە ئەوەی کەوا
وەک باوکم وابوو ..مام ئەو دایکمی کوشتوە "جۆنگکووک وتی کاتێک فرمێسکێک لە چاوە ڕەشەکانی کەوتە خوارەوە بۆ سەر گۆنای
بەڕێز جیۆن کاتێک ئەمەی بینی دڵی بەرگەی نەگرتوو خێرا جۆنگکووک'ی بە توندی گرتە باوەش"چۆن ئەوەت لێشاردمەوە باوکە ..چۆن توانیت کەسێکی وا قێزەون
بشاریتەوە لێم کەوا بە مامە بانگم دەکرد کەچی ئەو دوژمنی من بوو"
جۆنگکووک وتی لە باوەشی باوکی کاتێک فرمێسکەکانی بێ کۆتا دەهاتنە خوارەوە و سەر شانی باوکی پێی تەڕدەبوون
"چۆن بمتوانیبا ئەوەت پێبڵێم کوڕم ..چۆن بڵێم کەوا ئەو کەسەی کەوا
تۆ بە مامە بانگی دەکەیتوو بارای منە دایکتی کوشتوە "بەڕێز جیۆن
وتی کاتێک ئەویش فرمێسک لە چاوەکانی هاتە خوارەوە"من خۆشمویست "مامی جۆنگکووک وتی بە بێهێزیەوە کاتێک
لەسەر ئەرزەکە هەڵسایەوە و سەیری جۆنگکووک و بەڕێز جیۆن'ی
کرد کەوا وای کرد ئەوانیش باوەشەکە بپچڕێنن و سەیری ئەو بکەن
"ئەوە تۆ چیدەڵێت هاا"جۆنگکووک وتی بە توڕەییەوە کاتێک بەرەو
مامی ڕۆشت تا دووبارە لێیبداتەوە بەڵام باوکی ئەوی وەستاند
"بۆچی دەیوەستێنیت وازی لێبێنە با لێمبدات ..دەی جۆنگکووک لێم دە
من بووم ئەوم کوشت بە نەفرەت بم ....هەر بەڕاستی ئەوم خۆشدەویست.... من نەم دەویست کەوا ئەو بکوژم ئەوە بە هەڵە ڕووی دا ...پێم وت کەوا من ئەوم خۆشدەوێت و پلاینی ئەوەم دانا لەگەڵ ئەودا ڕابکەم بەڵام ئەو منی هەڵنەبژارد بەنەفرەتبی ...ئەو تۆی هەڵبژارد جیۆن ئەو وتی کەوا تۆی خۆشدەوێت ئەو منی نەویست نەخێر منی نەویستتت" مامی جۆنگکووک هەموو ئەو قسانەی کرد بە گریانەوە کاتێک فرمێسک لە چاوەکانی دەهات وەک باران"بەڵام تۆ دەبوایە وازی لێبێنیت گەر ئەوت ئەوەدنە خۆشدەویست
وازتلێی بهێنابا تا دڵخۆشبێت ..بەڵام تۆ ئەوت کوشت ئەوە خۆشەویستیەکەت بوو بۆی هاا"بەڕێز جیۆن وتی بە توڕەییەوە کاتێک یەخەی جلەکەی براکەی گرت
"بمبوورە جیۆن ...بمبوورە "مامی جۆنگکووک وتی بە گریانەوە
داوای لێبووردنی لە براکەی دەکرد.......
فۆت و کۆمێنت لە بیرمەکەن وەک ڕێزێک بۆ ماندوو بوونم
ڕاکانتان
بە هیوای بە دڵ بوون
(⊃。•́‿•̀。)⊃
YOU ARE READING
𝐁𝐋𝐎𝐎𝐃 𝐅𝐋𝐎𝐖𝐄𝐑 | 𝐉.𝐉𝐊 ✔️
Romance𝐁𝐋𝐎𝐎𝐃 𝐅𝐋𝐎𝐖𝐄𝐑 ناکۆکیەک ڕودەدات لە نێوان دوو خانەوادە دا کەوا دەبێتە هۆی شەڕ لە نێوانیان دا خانەوادەی شلێسڤیگ و خانەوادەی جیۆن کەوا خانەوادەی جیۆن دەیانەوێت تۆڵەی خوێنی خۆیان لە خانەوادەی شلێسڤیگ بکەنەوە بەوەی کەوا خوێنی یەکێک لەخانەوا...