𝒥𝓀
𝐏𝐎𝐕' 𝐉𝐔𝐋𝐈𝐀هەمووان لە ژووری دانیشتنەکەدا دانیشتبووین و گوفتوگۆی خێزانیان
دەکرد منیش یەنها بە بێدەنگی دانیشتبووم و گوێم گرتبوو
هەرخۆی چیبڵێم ئەوان زۆر حەز بە چارەی من ناکەن تەنها بەڕێز جیۆن نە بێت باوکی جۆنگکووک کەوا وەک باوکێک مامەڵەم لەگەڵ دا دەکات داپیرەی جۆنگکووک هەر کەیفی بە من نایەت
وە مامۆژنە مارەکەی جۆنگکووک لەگەڵ مامی شەیتانێکن بۆ خۆیان
وە کچە کەشیان سووزی دایم خۆی لە جۆنگکووک نزیک دەکاتەوە
باشە هیچ شەرم ناکات چۆن دەتوانێت بچێتە لای پیاوێکی هاوسەرداربەڵام جۆنگ هوون بە پێچەوانەی ئەوانەوەیە کوڕێکی زۆر بەڕێزە
تائێستا هیچ هەڵسوکەوتێکی خراپی نە نواندوە بەرام بەرم
بەڕێز جیۆن'یش وەک باوکم وایە بۆم زۆر گرینگیم پێدەدات نازانم
چۆن دەبوایە ئەو ئێستا لە هەمووان زیاتر ڕقی لە من بوایە لەبەر ئەوەی باوکم هاوسەرەکەی ئەوی کوشتوە
زۆر بە داخم بۆی دەبێت چەندە ناخۆش بووبێت بۆی لە دەستدانی ئازیزەکەی هیچ تێناگەم باوکم چۆن کارێکی وای کردوە یانی
باوکم و کوشتنی مرۆڤێک باوکم تەنانەت دڵی نەدەهات ئازاری مێرولەیەکیش بدات جاچی بگات بەوەی مرۆڤێک بکوژێت هیچ تێناگەم ئەم بابەتە چۆنەجۆنگکووک دەی هەڵسە با بڕۆین مەلە بکەین " جۆنگ هوون"
وتی کاتێک هەڵسایەوە لەسەر قەنەفەکە " ئەوە بیرۆکەیەکی باشە کەواتە منیش دێم ئەوە خۆش دەبێت " سووزی وتی بە دڵخۆشی و پەرۆشەوە " کەواتە جوولیا کچم تۆ بڕۆ لە گەڵیان "بەڕێز جیۆن وتی
بە هێمنی کاتێک سەیری منی کرد
بەڕاستی نازانم ڕازی بم یاخود نا من مەلە نازانم بۆیە ویستم بڵێم
نەخێر بەڵام هەرکە بیرم کەوتەوە سووزی'یش دە چێت وە لەوێ دەتوانێت بەدڵی خۆی لە جۆنگکووک نزیک بێتەوە
نا نەخێر نابێت بۆیە سەرم بە مانای باشە جووڵاند بینیم سووزی
بە توڕەییەوە سەیرم دەکاتئێستا ئێمە هەر چوارمان لە بەردەم مەلەوانگەی خانوەکەدا وەستاوین کەوا زۆر گەرەوەیە دەکەوێتە باخچەی دواوەی خانوەکە
جۆنگکووک و جۆنگ هوون هەرکە هاتین چوونە ناوی سووزی'یش
کەمێک دوای ئەوان چووە ناوی تەنها من لە وێدا وەستاوم و سەیریان
دەکەم بوێریم نیە بڕۆمە ناوی ئەی گەر خنکام باشە من بۆ وتم کەوا
ڕازیم کەچی مەلەش نازانم ئێستا چیبکەم من " جوولیا بۆچی لەوێدا
وەستاوی بۆ نایەیتە ناو ئاوەکە " جۆنگکووک پرسی کاتێک سەیری
منی کرد کەوا هەر لە شوێنی خۆم دا وەستاوم "ئێ ئەوە ڕاستیەکەی من مەلە نازانم " وتم بە شەرمەزاریەوە باشە کە مەلەم نەدەزانی بۆ ڕازی بووم"براژن تۆ مەلە نازانی کێشەنیە وەرە جۆنگکووک فێرت دەکات "
جۆنگ هوون وتی بە بزەی شەیتانیەوە و چاوێکی لە جۆنگکووک
دا گرت کەوا وای کرد سووزی دووهێندە زیاتر بە توڕەی سەیری
من بکات گوێم پێی نەدا و دووبارە سەیری جۆنگکووک'م کردەوە
واتا ئێستا یانی من بڕۆمە ناو ئاوەکە لەگەڵ جۆنگکووک دا فاک
هەست بە گەرم دا هاتن دەکەم کە بیریشی لێدەکەمەوەئێ ئەوە نا من......" ویستم ناڕەزای دەربڕم و بڵێم نەخێر من "
نامەوێت مەلەبکەم بەڵام جۆنگکووک قسەکەی پێبڕیم "جۆنگ هوون
ڕاستدەکات دەی وەرە بۆ ئێرە من یارمەتیت دەدەم " جۆنگکووک
وتی کاتێک هاتە قەراخی لێواری مەلەوانگەکە
کەمێک بەم شێوەیە مامەوە لە شوێنی خۆم بەڵام هەرکە ڕووخسارە
توڕەکەی سووزی'م بینی بۆیە ڕازی بووم و سەرم بە مانای ئەرێنی
جووڵاند و نزیک بوومەوە لە جۆنگکووکلەسەر لێواری مەلەوانگەکە دانیشتم و دەستەکانم خستە سەر شانی
جۆنگکووک ئەویش دەستەکانی خستە سەر کەمەرم و ڕای کێشامە
نێو ئاوەکە هەرکە جەستەم کەوتە نێو ئاوەکە هەناسەیەکی قوڵ لە لێوم
دەرچوو توند تر خۆم بەشانی جۆنگکووک'ەوە گرت
کەوا جەستەی هەر دووکمان لە ژێر ئاوەکە تەواو کەپسبوو بوو بە
یەکەوە کە هەستم بە هەموو بەشێکی جەستەی ئەو دەکرد کەوا لکاوە
بە جەستەی منەوە نەفرەت یەکسەر هەستم بە گەرم داهاتنی سەر کوڵمەکانم کرد دڵنیام ئێستا سوور هەڵگەڕاوممەترسە من لەگەڵتم "جۆنگکووک وتی کاتێک سەری نزیک "
کردەوە لە لای گوێم کە هەناسە گەرمەکانی بەر پێستی ملم دەکەوت
دەست گرتنەکەی توند تر کرد لەسەر کەمەرم
بەشڵەژانەوە سەرم بە مانای باشە جووڵاند تکایە وامەکە جۆنگکووک
دڵە داماوەکەم بەرگە ناگرێت......
فۆت و کۆمێنت لە بیرمەکەن
ڕاکانتان نوقڵەکان
بە هیوای بە دڵ بوون
YOU ARE READING
𝐁𝐋𝐎𝐎𝐃 𝐅𝐋𝐎𝐖𝐄𝐑 | 𝐉.𝐉𝐊 ✔️
Romance𝐁𝐋𝐎𝐎𝐃 𝐅𝐋𝐎𝐖𝐄𝐑 ناکۆکیەک ڕودەدات لە نێوان دوو خانەوادە دا کەوا دەبێتە هۆی شەڕ لە نێوانیان دا خانەوادەی شلێسڤیگ و خانەوادەی جیۆن کەوا خانەوادەی جیۆن دەیانەوێت تۆڵەی خوێنی خۆیان لە خانەوادەی شلێسڤیگ بکەنەوە بەوەی کەوا خوێنی یەکێک لەخانەوا...