𝒥𝓀
𝐏𝐎𝐕' 𝐀𝐔𝐓𝐇𝐎𝐑چاوە شینە ئاسمان ئاساکانی هەڵهێناو یەکسەر هەستی بەو قۆڵە پتەوانەکرد کەوا کەمەری باریکیان زیندانی کردوە بزەیەکی کرد و سەیەی پیاوە چاو ڕەشەکەی تەنیشتی کرد کەوا ئێستا دەریا تاریکەکانی لێکناوە و لە خەوێکی قوڵ و ئارام دایە دەستە نەرم و باریکەکانی کەمێک بەرز کردەوە بۆ ڕووخساری چاو ڕەشەکە و بە پەنجە نەرمەکانی تاڵە قژە ڕەشەکانی لادان کەوا هاتبوە سەر ڕووخساری جوانی
ئەم جارەیان زەردەخەنەیەکی کرد بۆ ڕووخساری و بە هێمنی ماچێکی کوڵمەی کرد تا لە خەوە ئارامەکەی خەبەری نەکاتەوە کەوا لە کاتی خەوتن دا ڕێک لە کەروێشکێکی سپی نەرمۆڵە دەچێتبە هێواشی دەستەکانی ئەوی لەسەر کەمەری دوورخستەوە و لە باوەشی هاتە دەرەوە و قاچەکانی خستە خوارەوەی جێگاکە بۆ ئەوەی هەڵسێتەوە بەڵام وەستا کاتێک هەستی بەو ئازارە زۆرە کرد لە بەشی خوارەوەی و پشتی و ڕانەکانی گازی لە لێوی خوارەوەی گرت تا هیچ دەنگێک دروست نەکات بە هێواشی هەڵسایەوە و بەرەو گەرماوەکە ڕۆشت بە کەمێک ناڕێکیەوە
دووشەکەی کردەوە و هەر لەگەڵ بەرکەوتنی ئاوە گەرمەکە بەر جەستەی هەناسەیەکی ئارامی هەڵکێشا ئەم ئاوە گەرمە زۆر باشبوو بۆ کەم کردنەوەی ئازارەکەی
دوای ماوەیەکی کەم لە گەرماو کردندا تەواو بوو و خاولیەکەی کردە بەریوو لە گەرماوەکە هاتە دەرەوە "خەواڵوو" بە بزەوە وتی کاتێک بینی کەوا جۆنگکووک هێشتا خەبەری نە بۆتەوە بەڵام ئەم جارە دیمەنی خەوتنەکەی کیوت نەبوو بەڵکو زۆریش وروژێنەر دیاربوو
کەوا جیۆن لەسەر سک پاڵکەوتبوو وە باسکەکانی لەسەر سەرینەکەدا بڵاو کردبۆیەوە کەوا وای کردبوو پشتە پتەوەکەی زۆر بە ڕوونی دیاربێتدانەیەکی بە هێواشی لەسەەری خۆی دا کەوا خەریکبوو مێشکی بۆ شوێنێکی دوور بڕوات "ئای خوایە ئەوە من ئێستا خەریکە بیرم بۆ کوێ دەڕوات بابڕۆم خۆم بگۆڕم تا جۆنگکووک هەڵنەستاوە و بە نیمچە ڕووتی بم بینێت " وتی و بەخێرای جلێکی بردوو دووبارە گەڕایەوە بۆ گەرماوەکە و جلەکانی گۆڕی کەوا پێک هاتبوو لە جلێکی ئاسای ناو ماڵی گەرم و ئاسودە
دواتر قژی وشک کردەوە بە خاولیەک و ڕۆتینی دوای خۆشۆردنی بۆ ڕووخساری و قژی کردهاتە دەرەوەی کەشتیەکەو لە لێواری ئاسنەکە وەستاو دەستەکانی کردەوە وە ئەوەی بیەوێت بفڕێت هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی کاتێک ئەم هەوا ساردە بەر پێستە سپیەکەی کەوتوو یاری بە قژە خۆرەتاویەکانی دەکرد زەردەخەنەیەکی کرد
دواتر گەڕایەوە بۆ چێشتخانەی کەشتیەکەو دەستی کرد بە دروست کردنی خوانێکی بەیانیانی بەتام بۆ خۆی و هاوسەرەکەیخەریکی کەرتکردنی هێلکە کوڵاوەکان بوو کەوا کەمێک دەبێت کوڵاوە بە نزیکەیی خواردنەکانی ئامادە کردوە کەوا پێکهاتوە لە خواردنێکی بەیانیان وەک پانکێکی بە شلیک و وردکردنی هەندێک لە سەوزەکان وەک خەیار و تەماتە و دانانی پەنیر لە شێوەی چوارگۆشەی بچووک بچووک لەگەڵ ئامادە کردنی شەربەتی پرتەقاڵو ئامادە کردنی چای سەوز کەوا زۆر سودبەخشە بۆ لەشی مرۆڤ
هەستی بە دوو قۆڵی بە هێزکرد کەوا لە کەمەری باریکی دا ئاڵان
هەرزوو زەردەخەنە لێوانی گرت کاتێک زانی کەوا ئەوە کەس نییە جگە لە هاوسەرە قۆزەکەی " بەیانی باش پەنیرەکەم " جیۆن بە هێمنی و دەنگە قوڵ و گڕەکەی بەیانیانی وتی لە لای گوێی کەوا بەسبوو بۆ هارکردنی دڵی کچە داماوەکە و لە کۆتایی قسەکەی دا ماچێکی کوڵمە نەرمەکانی کرد کەوا ئێستا کەمێک سوور دای پۆشیوە"بەیانی تۆش باش ئایا باش خەوتی " جوولیا وتی بە بزەوە کاتێک ڕووی خۆی سوڕاند بۆ بینینی چاوە ڕەشەکانی هاوسەرەکەی کە هێشتا قژی کەمێک شێدارە کەوادیارە گەرماوی کردوە
همم زۆر باش "جیۆن وتی بە هێمنی کاتێک سەری لە ملی جوولیادا"
نوقم کردوو ماچێکی قوڵی کرد"باشە گەروایە من خواردنی بەیانیم ئامادەکردوە تەنها ئەوە ماوە
سفرەکە ئامادە بکم و خواردن دەخۆین "جوولیا وتی بە دڵخۆشی کاتێک ئاماژەی بۆ ئەو خواردنانە کرد کەوا ئامادەی کردبوون بۆ نانی بەیانی
"بەڕاست بۆچی خۆت ماندوو کردوە ....واتا لەوانەیە هێشتا ئازارت
هەبێت لەبەر دوێنێ شەو نابێت زۆر بجووڵێیت" جۆنگکووک سەرەتا
بە نەرمی وتی و لەکۆتایی قسەکەی دا زەردەخەنەیەکی شەیتانی کرد
کەوا وای لە جوولیا کرد گۆناکانی ڕەنگی پەڕەی گوڵی سوور بگرن
"یااا بێشەرم باسی چیدەکەیت ....دەی وازم لێبێنە پێویستە سفرەکە
ئامادە بکەم " سەرەتا بەشەرمەوە وتی و شەقێکی بچووکی کێشا بەسنگی جۆنگکووک داو دواتر هەوڵی ئەوەی دەدا کەوا لە قۆڵە پتەوەکانی دا خۆی دەرباز بکات.......
فۆت و کۆمێنت لە بیرمەکەن وەک ڕێزێک بۆ ماندوو بوونم
ڕاکانتان ئازیزانم
بە هیوای بە دڵ بوون
( ˘ ³˘)♥
YOU ARE READING
𝐁𝐋𝐎𝐎𝐃 𝐅𝐋𝐎𝐖𝐄𝐑 | 𝐉.𝐉𝐊 ✔️
Romance𝐁𝐋𝐎𝐎𝐃 𝐅𝐋𝐎𝐖𝐄𝐑 ناکۆکیەک ڕودەدات لە نێوان دوو خانەوادە دا کەوا دەبێتە هۆی شەڕ لە نێوانیان دا خانەوادەی شلێسڤیگ و خانەوادەی جیۆن کەوا خانەوادەی جیۆن دەیانەوێت تۆڵەی خوێنی خۆیان لە خانەوادەی شلێسڤیگ بکەنەوە بەوەی کەوا خوێنی یەکێک لەخانەوا...