{ 𝐏𝐀𝐑𝐓 𝟏𝟎 }

15 3 0
                                    






𝒥𝓀








𝐏𝐨𝐯' 𝐣𝐮𝐧𝐠𝐤𝐨𝐨𝐤


پشتم حەساندەوە بەسەر کورسی ئۆفیسەکەم
لە کۆتایی دا کارەکانم تەواو کرد
هەناسەیەکی ماندویم دەرکرد

دواتر هەڵسامەوە تا بگەڕێمەوە بۆ ماڵ
مامم و جۆنگ هوون زووگەڕانەوە بۆ ماڵەوە وتیان کەوا کارەکانیان تەواو کردوە
باوکیشم لێرەنییە دوێنێ ڕۆشت بۆ ئەمریکا بۆلای هاوڕێیەکی کاری
کەوا لە ئەمریکایە

چوومە دەرەوەی کۆمپانیا بۆ گەراجەکە
سەر ئۆتۆمبێلەکەم کەوتم و دەستم کرد بە لێخوڕین

دوای ماوەیەک گەیشتم و ئۆتۆمبێلەکەم لە گەراجەکەی کۆشک
ڕاگرت و دابەزیم و بەڕێکەوتم بۆ ژوورەوە

هەرکە چوومە ژوورەوە
لە ژووری دانیشتنەکە چیم بینی کە وای لێکردم ڕەق بوەستم لە شوێنی خۆم
جوولیا لەسەر ئەرزەکە کەوتوە و چاوە شینە ئاسمان ئاساکەی
بەربەستی شوشەیی لەسەر دروست بووە و ئەڵماسەکانی دەڕژێنێت
بۆ سەر گۆنا ئاڵ و جوانەکانی
بۆچی دەگریت
بەڵام کە چاوەکانم کەوتە سەر دەستی ڕێک شۆک بووم
دەستی بە قۆڵیەوە گرتوە کوا قۆڵەکانی شکاوە

خێرا ڕام کرد بۆلای و داچەمیمەوە بۆ ئاستی ئەو و سەیری قۆڵیم کرد کەوا زۆر بە خراپی شکاوە
ویستم دەست بدەم لە قۆڵی بەڵام خێرا قۆڵی دوور خستەوە
بە چاوە شینەکانی سەیری کردم کەوا فرمێسک لە دوای فرمێسکی دەڕشت




" باشە تەواو تەواو دەستی لێنادەم "
وتم بە پەلە و هەڵم گرت و لە شێوەی بوک کردمە باوەش
بێئەوەی ئازار بە قۆڵی بگەیەنم

بە خێرایی هاتمە دەرەوە و چووم بۆ گەراجەکە بۆلای ئۆتۆمبێلەکەم
دەرگای ئۆتۆمبێلەکەم کردەوە و خێرا جوولیا'م خستە ناو ئۆتۆمبێلەکە
دەرگاکەم دا خست و خۆشم سەرکەوتم و دەستم کرد بە
لێخوڕین بۆ نەخۆشخانە








........




" ئەستا باشترە نیگەران مەبن وە نابێت زۆر کاری پێبکات دواتر خراپ دەبێت بۆ قۆڵی و دەرمانی بۆ دەنوسم بابیخوات تا وەکو
زووتر جاک بێتەوە وە دەتوانن بڕۆنەوە بۆ ماڵەوە
بە هیوای سەلامەتی "
دکتۆرەکە وتی بە ڕێزەوە و دواتر ڕۆشتە دەرەوە لە ژوورەکە
منیش دووبارە سەیری جوولیا'م کردەوە
کەوا لەسەر جێگای نەخۆشخانەکە دانیشتبوو






" قۆڵت بە چی وای بەسەر هات "
وتم بە پرسیارەوە





" ئێ ئەوە من کەوتم ...بەڵێ کەوتم "
جوولیا وتی کەوا بە ئاشکرا شڵەژانت تایدا بەدی دەکرد






𝐁𝐋𝐎𝐎𝐃 𝐅𝐋𝐎𝐖𝐄𝐑 | 𝐉.𝐉𝐊 ✔️Where stories live. Discover now