{ 𝐏𝐀𝐑𝐓 𝟒 }

17 3 0
                                    





𝒥𝒦

𝐏𝐨𝐯' 𝐣𝐮𝐥𝐢𝐚

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.








𝐏𝐨𝐯' 𝐣𝐮𝐥𝐢𝐚

چاوەکانم کردەوە لەسەر جێگاکە دا دانیشتم
بەدەستم چاوەکانم دەخوراند تا خەوەکە بەرم دا
سەیرێکی ژوورەکەم کرد جۆنگکووک لێرە نییە
وادیارە ڕۆشتۆتە خوارەوە
هەڵسام لە سەرجێگاکەو چاکم کرد
دواتر چووم بۆ گەرماوەکە ددانەکانم جوان شۆردوو
دوای ئەو دەست و ڕووخسارم
کە تەواو بووم لە گەرماوەکە هاتمە دەرەوە
چووم بۆ ژووری جل گۆڕینەکە و دەستەجلێکم دەرکردوو پۆشیم
کە پێکهاتبوو لە درێسێکی سپی کە نەخشی گوڵی شینی تیابوو
وە ملی درێسەکە لە شێوەی چوارگۆشەبوو لەلای ملی خوارەوەی
تۆزێک شەقبوو وە لۆچداریش درێژی درێسەکە
تا لای ئەژنۆم درێشتریش بوو
قۆڵەکانی فراوانبوو تا سەر دەستم

سەیری بەشی جلەکانی خۆم کرد
کەوا خشڵ و ئێکسسواڕاتی لێبوو
بۆیە ملوانکەیەکی مرواری سپیم دەرکرد کەوا سەرەکەی لە شێوەی مانگ بوو لە گەڵ ملوانکەیەکی زنجیر و گوارەیەک و مستیلەیەک
دواترهاتمە دەرەوە لە ژووری جل گۆڕینەکە
چووم بۆ خوارەوە ژووری نان خواردنەکە
بەڵام کەس لەوێ دا نەبوو وادیارە نانی بەیانیان خواردووە



" خاتوو جوولیا تۆ لێرەیت وەرە دەزانم برسیتە
دەربارەی خوانی بەیانی تۆ درەنگ هەڵساوی ئەوان خوانی بەیانیان
خواردووە لەگەڵ من وەرە خواردنی ترت بۆ ئامادەدەکەم "
ئەو کچە وتی کەوا دوێنێ منی برد بۆ ژوورەکەم
وابزانم ناوی سوومین بوو بەڵێ سوومین

سەیرم کردوو سەرم بەمانای قایلبوون هەژاند
ئەو ڕۆشتوو منیش بەدوای ئەودا
چووین بۆ چێشتخانەیەکی گەورە
سوومین پێی ڕاگەیاندم کەوا لەسەر کورسی بەرامبەر مێزەکە دانیشم
کەوا لە چێشتخانەکە هەبوو منیش ئەوەم کردوو دانیشتم
سەیری جوانی چێشتخانەکەم دەکرد
دوای کەمێک سوومین سینیەک خواردنی بەیانی لە بەردەم دا
دانام کەوا زۆر بە تام دایربوو وە بۆنیشی زۆر خۆشبوو




" سوپاس بەڕاستی زۆر خۆش دیارن "
وتم بە بزەوە و سەیری سوومین'م کرد



" نۆشی گیانت بێت هەرشتێکی ترت پێویستبوو بانگم بکە "
ئەویش بە بزەوە وتی و دواتر ڕۆشت
بەلای کارەکانی خۆیەوە

𝐁𝐋𝐎𝐎𝐃 𝐅𝐋𝐎𝐖𝐄𝐑 | 𝐉.𝐉𝐊 ✔️Where stories live. Discover now