کـــیـــمــیــا

24 8 1
                                    


کیمیا سەرچاوە و بنچینەیە
باشترین زانستی سەر ڕووی ئەم زەمینەیە



کیمیا ئەو زانستەیە فێرمان دەکا
لە عیلم و مەعریفەت تێرمان دەکا




کیمیا چارەسەر و دەرمانە
بۆ زۆرێک هۆکاری ژیانە



زۆرن کەل و پەلی کیمیاوی
سوپاسی کیمیا بکە گەر بە یارمەتی ئەو ژیاوی





کیمیا بنچینە و سەرچاوەیە
عاشقانی کیمیا داهاتوویان گەشاوەیە




کیمیا هۆکاری دروست بوونی هەزاران بۆمب و چەکە
بەڵام دەشتوانێ ببێتە هۆی دروست بوونی زانست و بتگەیەنێتە لووتکە



هەر کیمیا نەبوو بووە هۆی تێگەیشتن لە گەرد و گەردیلە؟
بۆ پڕۆتۆن و ئەلیکتڕۆن و نیوتڕۆن باشترین بەڵگە و دەلیلە




هەر کیمیا نەبوو بووە هۆی دۆزینەوەی هەزاران ئاوێتە؟
گەر هەڵبژاردەمان کیمیایە ئەوا دڵنیابە کە باشترین لە ڕێتە




باشترین سامانی کیمیا خشتەی خوولییە
بە کەم زانینی کیمیا بەڕاستی عەیبە و فاشلییە


زۆرینەمان خۆشترین وانەمان کیمیایە
کیمیا بنچینەی ژیانە وایە؟



زۆر هەوڵیاندا کیمیا گەران
بەناو زانستدا زۆر گەڕان


لە کۆتایدا بۆیان دەرکەوت کە کیمیا باشترینە
سەرچاوەی هەموە زانستەکان و یەکەمینە


(زێڕین)







بەبیرم دێ سەرەتای دەستپێکی شعرم بوو مامۆستای خۆشەویستی کیمیای پۆلی ۱٠ی ئامادەیم داوای شعرەکی لێ کردم لۆ وانەکەی و ئەمنیش بە خۆشحاڵییەوە پێشکەشیم کرد خۆ دەزانم زۆر جوان و بە قۆت نییە بەس ئەوە لۆمن گرینگە کە دری ئەو مامۆستایەم پێ خۆش کردییە و لێرەوە هیوای سەرکەوتنی لۆ دەخوازم و شانازییە لۆ زێڕینی شاعیر کە قوتابی وی بووە



💛✨لە زێڕینەوە لۆ مامۆستا شێروان

ئـاوازی شـیـعـرەکـانWhere stories live. Discover now