تۆ لە ھەركوێیەكی دونیابیت، لە ھەر باغێكدا
بیت من لەوێم... ھەر وەختێك غەزەلێك بنوسم
بیر لە تۆ دەكەمەوە، لە ھەر جێگایەكی دونیا ببم
بە باغەوان وادەزانم بۆ تۆ وەستاوم و لە پێناوی
تۆدا تەماشای گوڵ دەكەم... تا لە دەست و
جەستەم دوركەویتەوە، زیاتر لە بەحری
غەزەلەكان و لە سیحری قافییەكان دەتبینمەوە.⊹
⊹
⊹
⊹
⊹ڤۆت و کۆمـێنت جێبێڵـن بۆ
خاتـری ماندووبوونم 🪻🫶🏻'مەرجی ڤۆت'م لادا'
لـایەنی نوسـەر
هەردووکیـان چوونە تەنیشت یـەکتر وەکو بەربەستێـک لە پـێش مـیرا، پـیـاوەکە کەمێک پێکەنی بەم دیمەنە و چەکەکەی خستە دواوەی
"ئەوە سوپڕایزێکی جوان بوو، وایە؟ ئۆھ سێھون وە پاڕک چانیـۆڵ"
"چـیت دەوێ لیـتیوک؟"
"بـراکەم لەکوێـیە؟"
"ئێـمە نـازانـین بۆیە لـێرە بڕۆ"
"بەڕاست؟ بەهەرحـاڵ من ئێستـا شتێکی ترم بە دەستەوەیە"
بە هێواشی سەری لارکردەوە و خەندە یەکلا لێوەکەی زیـاتر بوو، یەکێ لە پیـاوەکانی هاتە ژوورەوە و چـەند شتێکی لەبن گوێـی لیوتیـوک چرپاند تا چاوەکانی فراوان بـن و بە شۆکەوە سەیری بەردەمی بکات
"سوێند دەخۆم گەر ئـەمەش کاری ئێوە بـێت لەناوتـان دەبەم!"
پـاشان بەخێـرایی ڕۆیشتە دەرەوە، سێھون سوڕاوە و بە توندی شانەکانـی مـیرای گـرت
"تـۆ باشیت مـیرا؟ ئازارت لێ گەیشـتووە؟"
مـیرا بە هێواشی دەستی بەرزکردەوە و ناولەپی دەستی نیشـاندا کە پارچـەیەک شووشە برینداری کردبوو، سێھون سەیری چانـیۆڵی کرد
"هیۆنگ سەرەتـا خاتـوو هان بگەڕێـنەوە ماڵەوە و چەند ڕۆژێک پشووی پێبدە وە چەند کارمەندێک بێنە شووشەکان پـاک بکەنەوە. هەروەها ئـاسایش زیـاد بکەن"
YOU ARE READING
War Of Gazes | Sehun
Romance"تـۆ ناتـرسی؟" "نـەخێر-" ئەوە سەیـرە، دەبوایـە بتـرسابـام لەو نیگـا چڕانە، ئەزانم ئەو کەسێکی ئاسایی نـییە وەک هەر مرۆڤێکی تر بەڵام ناترسـم... مـن تەنھا- ئەوەم بە دڵە! ئەم شتـانە نامـۆ نەبوون، هەردووکیـان جارێکی تر بەم هەستـانە فریویـان خواردبوو بەڵ...