Episode 10

78 24 247
                                    

تۆ ڕۆژی لەدایک بوونی منی وەلەپێش تۆ بەبیرمی ناهێنمەوە کە وجودم هەبووبێت!🩷➰🎞️

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


تۆ ڕۆژی لەدایک بوونی منی وە
لەپێش تۆ بەبیرمی ناهێنمەوە کە وجودم هەبووبێت!🩷➰🎞️

。♪
。♪
。♪
。♪
。♪

لایـەنی نـوسەر

سەر ئێشەکەی، ئازاری زۆری جەستەی، یاخود ئەو ئازارە زۆرەی قۆڵی ڕاستـی، هەستی بە ووشکی گەرووی دەکرد

بە هێواشی هەڵساوە و لەسەر جێگـاکە دانیـشت، سەیرێکی چواردەوری خۆی کرد، ژوورێکی نامۆ بوو بە دیکۆرێکی ناوازەوە. کانتۆرێکی جلوبەرگ و مێز و کورسیەک لە دەستە چەپی هەبوون، لەم لا و ئەولای کەنتۆڕکە دەرگا هەبوون.

سەیری لاکەی تری کرد بەقەد پانتـایی دیوارەکە- نەخێر پەنجەرە بوو لەگەڵ قەنەفەیەکی بچووکی سپی، زەویـەکە تەختەیەکی ڕەساسی بوو و سەقفی ژوورەکەش دیکۆڕێکی سپی و سادەی بوو.

دواجـار ئاهێکی داوە ئەم بیرکردنەوە نا پێویستانەی وەلا نا و لەخۆی پـرسی کە چی دەکـات لێرە، بەبیـرکەوتـنەوە لەو شتـانەی بەسەری هات چاوەکانی فراوان بوو و لەخۆی ڕوانی.

ئەو گولـلەی بەرکەوت و لەسەر بیـنایەکی بەرز کەوتە خوارەوە، چـۆن لە ژیاندا ماوە؟ پێخەفە ڕەنگ بێجییەکەه لەسەر خۆی لادا و ویستی هەڵسێتەوە، قاچی لەسەر زەویـەکە دانا بەڵام یەکسـەر پەشیمـان بۆوە بەهۆی ئەو بروسکەی بە قاچی دا ڕۆیشـت.

خەریک بوو بگری لەبەر ئازارەکە، سەیری کرد قاچی چەپـی پێچراوەتەوە، هەستی بە شتێـک کرد و بە دەستی چەپـی کەمێک فشاری خستـە سەر قۆڵی ڕاستی بەڵام دووبـارە لە ئازاردا ناڵاندی.

خۆی خستە سەر قاچی ڕاستی و هەڵساوە، بە شەلەشەل گەیشتە لـای ئاوێنەی ژوورەکە و سەیری خۆی کرد، بۆ چەند چرکـەیەک سەرسام بوو. ڕوخساری تەواو سپی بوو تەنھا ژێرچاوەکانی نەبـێت کە بازنەی ڕەشن، لێوی وشک بووە و قژی ناڕێک و چەور بووە

سەیری جلەکەی بەری کرد، بلوزێکی خوری و بیجامەیەکی پەمەیی کاڵ لەگەڵ چاکەتێـکی سپی لەبەر بوو، هەرچەندە بیری دەکردەوە دوایـن جـار بە جلی قوتابخانـەوە بوو.

War Of Gazes | SehunWhere stories live. Discover now