Episode 6

86 26 96
                                    

خۆشمدەوێی وەک ئەم گۆرانیە جوانەی لە ناو پاسێک دەیبیستم نە ناوی هونەرمەندەکە دەزانم نە ڕووم هەیە بیپرسم💆🏽‍♀️🖤

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

خۆشمدەوێی وەک ئەم گۆرانیە جوانەی لە ناو پاسێک دەیبیستم نە ناوی هونەرمەندەکە دەزانم نە ڕووم هەیە بیپرسم💆🏽‍♀️🖤






دڵخۆشەبم هەر چەند کۆمێنتێک جیبێڵـن! 🫧

لـایەنی نوسـەر

" کیـم مـیرا "

مـیرا بە ترسەوە سەیری کچەکانی کرد، دڵنیـابوو وەکو هەموو جار سوکـایەتی پێدەکەن و لێی دەدەن، مشـتی دەستی توند داخست و چاوەڕێی هەر شتێـک بوو بەڵام هیچ ڕووی نەدا

سۆرام لێی نزیک بۆوە و لەسەر ئەژنۆکانی دانیشـت، تەنھا مـیرا نا بەڵکو هەموو قوتابیەکانی ئەوێ بە بینینی ئەو دیمەنە سەرسام بوون، پـاڕک سۆرام کچە بەناوبانگ و خۆبەزلزانەکەی قوتابخانە کەوتە سەر ئەژنۆ!

" مـن- من داوای لێبوردن دەکەم بۆ هەر شتێـک کە بەسەرم هێنـاوی، تکایە چاوپۆشی لە هەڵەکانـم بکە جارێکی تر دووبارە نابێـتەوە"

هەمووان زیاتر سەریـان سوڕما و چاوەڕێی وەڵامی مـیرا بوون، پێیـان وابوو ئەویش بە هەمان شێـوە ئێستـا سوکایەتی پێدەکا بەڵام نەیاندەزانی هەموو ئەو شتەی مـیرای داماو دەیەوێ ژیـانێکی بێ کێشە و پڕ ئاسوودەییە

"تۆ دەبوورم پاڕک سۆڕام بەڵام تکـایە هەرگیز گێچەڵی بەمن یان قوتابیەکی تر مەکە"

"بێگومـان بێگومـان ئەوە دووبـارە نابێـتەوە "

"بـاشە ئێستـاش هەڵسـەوە "

کچەکـان مـیرایانن جێھێشت و ئەویش بەردەوامی دا بە ڕۆیشتن تا قوتابخانە جێبێڵـێت، بەڵام وەستا و سەیری لایەکی کرد مینجووی بینی کە هەموو کاتەکە لە دوورەوە وەستابوو، ئاهێکی هەڵکێشـا و بەردەوام بوو

"مـیرا، تکـایە خولەکێک گوێم بۆ دەگری؟"

"مـینجویـا تکایە دەکرێ بوەستی؟ بەڕاستی نامەوێ گوێم لە بەهانە دووبارەکانت بێت"

"باشە ئەزانـم... بەڕاستی داوای لێبـوردن دەکەم، سوێـند دەخۆم بەزۆر ئەو کارەیـان پێکردم"

"ئەزانم ئەزانم... تەنھا کەمێک کاتم پێبدە"

"باشە کەوایە ڕۆژێکی تر قسە دەکەینەوە"

"ئھـم بەیـانی دەتبینمەوە"

"مـاڵئاوا"

لە یەکتر جیابوونەوە، مـیرا چەند چرکەیەک هەستـی بە هەندێ شتی نامۆ دەکرد بەڵام نەیدەزانی چییە، تەنھا وا هەست دەکا کەسێـک چاودێری دەکا

جانتـاکەی شانی تونـدتر گرت و بەڕێکەوت، ماڵـەکەی زۆر لە قوتابخانە دوور نییە هەربۆیە بە پیـادە هاتوچۆی دەکرد، بەڵام ئەمجارە ئاسوودە نییە زوو زوو سەیری دەوروبەری خۆی دەکا دڵێ شتانێکی باش نـاڵێـت

دەنگـێک لە دواوەی هـات خێرا ئاوڕی داوە بەڵام کەسی نەبـینی، دەستی کرد بە ڕاکردن و کۆڵانەکەی جێھێشـت

دوای دوورکەوتنـەوەی مـیرا کوڕێـک لە تاریکاییەکە دەرچوو و سەیری دەوروبەری خۆی کرد، پـاشان سەیری ئەو شوێنـەکەی کرد جەستەی ئەو کوڕەی کەوتەوە بەرچاو کە چەند چرکەیەک بەر لە ئێستـا بێھۆشی کرد

زەردەخەنەیەکی لاری کرد و پێکەنی

"بەڕاستی پێیـان وایـە دەتوانن دەست لە شتێـک بدەن کە هـی کاییـە؟"

لە لایەکی تر مـیرا گەیشتـەوە ماڵەوە، خێرا پێڵاوەکانی داکەند و ڕایکردە ژوورەکەی لە پەنجەرەکەوە سەیری دەرەوەی کرد بەڵام هەموو شتێـک ئارام دیار بوو، دەستی خستـە سەر دڵی کە چەند بە خێرای لێی دەدا

جلەکـانی گۆڕی و چووە چێشتخانە لەگەڵ دایکی خەریکی ئامادەکردنی ژەمی ئێوارەبوون، کاتەکە بە ئاسایی تێـپەری، دوای نانخواردن کای و ئیونسوو ڕۆیشتنە هۆڵەکە مـیرا و دایکیـشی لە چێشتخانە مابوونەوە

دەنگی کەوتـنی شتێک و قیژە بەهێزەکەی جیوون ماڵەکەی داگیرکرد، مـیرا بە ڕاکردن چووە هۆڵەکە تا خوشکەکەی ببـینێت، تەنـانەت کایـیش نازانێـت چی ڕوویداوە

" جیـوون تۆ باشیـت؟ چی بووە؟ "

ئەو باش دیـار نەبوو، چاوەکانی پڕ فرمێسک ببوون و دەستی لەسەر دەمی دانابوو، ئاماژەی بە تەلـەڤزیـۆنەکە کرد وایکرد تەزوو بە گـیـانی مـیرا دابێـت

"ئێـوارەی ئەمڕۆ کچێـکی ١٨ سـاڵ بەناوی پـاڕک مینجوو بە مـردوویی دۆزرایـەوە "

"ئێـوارەی ئەمڕۆ کچێـکی ١٨ سـاڵ بەناوی پـاڕک مینجوو بە مـردوویی دۆزرایـەوە "

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

بـەهیوای بەدڵـبوون ♥️

War Of Gazes | SehunWhere stories live. Discover now